پەرلەمانی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ شەهید بوونی پێنچ پێشمەرگە دەردەبڕیت

پەرلەمانی كوردستان هاوخەمی خۆی بۆ شەهید بوونی پێنچ پێشمەرگە دەردەبڕیت

بە ناوی پەرلەمانی کوردستانەوە هاوغەمی خۆمان بۆ شەهید بوونی ئەو پێنچ پێشمەرگە قارةمانة دەردەبرین کە بەرەبەیانی رۆژی ٥ ی ٦ ی ٢٠٢١ لە دەڤەری ئامێدی، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە لەلایەن پەکەکەوە لە بۆسەیەکدا شەهید کران. وێڕای پرسەو سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەو کەسوکاری سەربەرزیان، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەکان دەخوازین .
پەرلەمانی كوردستان بژاردەی شەڕ بە هەموو جۆرێک رەتدەکاتەوە و خوازیارین شەڕی لایەنە ناکۆکەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دووربخرێتەوە، و دەبێت هەموو لایەک سەروەری هەرێمی کوردستان بپاریزن و بیانوو بە دەستەوە نەدرێت بۆ شەڕ و پەلامار و لەشکرکیشی ووڵاتان، بەجۆرێک کە کار بکاتە سەر ناوچەکانی کوردستان و بە هۆیەوە سەرومالی هاولاتیانمان و سروشتی ناوچەکە بکەویتە مەترسییەوە و ریگری بکریت لە ئاوەدانکردنەوە و ئارامی گوندەکان. داواکارین لە پەکەکە و تورکیا شەر و ئالۆزیەکانی خۆیان لە هەریمی کوردستان بە دووربخەنەوەو بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی بگرنە بەرو رێز لە دامودەزگاکانی هەریمی کوردستان و سەروەری هەریمی کوردستان و عێراق بگرن.

پەرلەمانی كوردستان
٥ ی ٦ی ٢٠٢١

Top