حكومه‌تی عێراق ناوچه‌ی سه‌وزی پێ ناپارێزرێت چۆن سه‌قامگیری ئه‌منی بۆ هه‌ڵبژاردن دابین ده‌كات
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ، كاری له پێشینه‌ی ئه‌م حكومه‌ته بریتی ده‌بێت له گێرانه‌وه‌ی شكۆی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت و، هه‌روه‌ها چه‌كیش ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت له‌گه‌ڵ دایینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو، به‌ڵام هه‌واڵ و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌موو ئه‌م به‌ڵێنانه‌ی حكومه‌تی عێراقی كرده بڵقی سه‌ر ئاو ده‌ركه‌وت له عێراقدا :
1- عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت هیچ شكۆیه‌كی نه‌ماوه و هه‌ر كاتێك گروپێك ملیشیا بیانه‌وێت به مانۆرێكی سه‌ربازی له شه‌قامه‌كانی به‌غدا سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌خه‌نه ژێر پێیانه‌وه و له چه‌ند رۆژی رابردووش دوای ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌ناوی قاسم موسلیح بینیمان كه ناوچه‌ی سه‌وز كه هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی عێراقی لێیه چۆن له‌لایه‌ن چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گه‌مارۆ درا.
2- ئێستا له عێراقدا له‌بری ئه‌وه‌ی ته‌نیا چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت، ده‌بینین ده‌وڵه‌ته له ده‌ستی چه‌كی له یاسا دهرچوودایه و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران دوای رووداوه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له‌گه‌ڵ سه‌ركرده دیاره‌كانی شیعه و حه‌شد وه‌ك " هادی عامری و نوری مالیكی" ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هاوتای ده‌وڵه‌تی عێراقن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی باس له‌وه ده‌كرێت قاسم موسلیح ئازاد نه‌كراوه به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه ته‌سلیمی لایه‌نێكی سیاسی شیعه كراوه‌ته‌وه.
3- سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی سه‌قامگیر وله بار بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ، ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌موو چاودێران و سیاسه‌تمه‌داران باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی تهحكوم به كه‌شی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن ، ئه‌و لایه‌نه سیاسیه شیعانه‌ن كه خاوه‌نی چه‌ك و پاره‌ن نه‌ك حكومه‌تی عێراق.
له ناو ئه‌م ژینگه سیاسیه ناله‌بار و ئاڵۆزه‌دا سه‌رۆكی وه‌زیران و سه‌رۆك كۆماری عێراق بانگێشه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بیگه‌ردی دوور له ساخته‌كاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كانی تشرین باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ كاندیدكی سه‌ربه‌خۆ ناتوانێت به ئازادانه رای خۆی ده‌رببرێت، له‌به‌ر ئه‌وه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه كه خاوه‌نی ملیشیای چه‌كدارن هه‌ره‌شه‌یان لێده‌كرێت و تیرۆر ده‌كرین ، هه‌روه‌ك چۆن له یهكدوو هه‌فته‌ی رابردوو كاندیدیكی سه‌ربه‌خۆ به‌ناو ئیهاب ئه‌لوه‌زنی له كه‌ربه‌لا تیرۆر كرا، بۆیه ئه‌م باردۆخه وایكردووه كه خه‌ڵك بپرسیێت، ئایا هه‌ڵبژاردنێكی پڕ له ساخته‌كاری ئه‌نجامبدرێت یان هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت؟ وه‌ڵامی نوێنه‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی تشرین و به‌شێك له هێزه سیاسیه‌كانی عێراق به‌و شێوه‌یه یه كه هه‌ڵبژاردن دوابخرێت نه‌ك هه‌ڵبژاردنیكی پر له ساخته و چه‌واشه‌كاری ئه‌نجامبدرێت، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر له ئێستاوه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌مجۆره ئه‌نجامبدرێت ئه‌وا ئه‌وان بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و هانی ده‌نگده‌رانی عێراقیش ده‌ده‌ن كه به كه‌مترین رێژه به شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا بكه‌ن.