لەسەر داوای بایدن، بلینكن سەردانی (4) شاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

لەسەر داوای بایدن، بلینكن سەردانی (4) شاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات

ئەنتۆنی بلينكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە بە نیازە سەردانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكات بۆ پشتیوانیكردن لە ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و فەڵەستین.

بلینكن لە تویتێكدا نوسیویەتی: لەسەر داوای سەرۆك بایدن، سەردانی قودس و ڕامەلڵا و قاهیرەو عەممان دەكەم، بۆ دیداری لایەنەكان و پشتیوانیكردن لە چەسپاندنی ئاگربەست. ئەو زیاتر دەڵێت: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە شێوەیەكی دیبلۆماتیی چڕەوە هاتووەتە مەیدانەوە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕو پێكدادان و  بۆ سووككردنی گرژییەكان.

لە ڕووەوە كۆشكی سپی  و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دووپاتیان كردەوە كە وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ دووشەمەمە بەروە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێ دەكەوێت بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرانی ئیسڕائیل و فەڵەستین لەبەر ڕۆشنایی ئەو ئاگربەستەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس كە زۆرترن كوژراوو بریندارە كاولكاری لێ كەوتەوە.

بلينكن یەكەم جار دەچێتە قودس و چاوی بە سەرۆكی ئیسڕائیل رۆفين ريفلين و سەرۆك وەزیران بنيامين نەتانياهۆ و بەرپرسانی دیكە دەكەوێت، دواتر لە ڕامەڵلا مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەڵەستین و بەرپرسانی دیكەی فەڵسەستینی دەبینێت.

لە قاهیرەش لەگەڵ سەرۆكی میسر عەبدولفەتاح سیسی و وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە كۆدەبێتەوە، دوا وێستگەی سەردانەكەیشی بۆ ماوەیەكی كورت لە عەممان چاوی بە عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن دەكەوێت.

 

گوڵان- بەهادین جەلال

 

Top