پڕۆژەی تلفریكی چیای زاوا كە پرۆژەیەكی گرنگی گەشتوگوزاری پارێزگاری دهۆكە ( 30 ) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانكراوە كە قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەكە ( 10) ملیۆن دۆلاری تێچووە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/5/2021، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌مین تلفریكی سنووری پارێزگای دهۆكی كرده‌وه كە تلفریكی چیای زاوایە و بەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكانی گەشتیارییە، پڕۆژه‌ی هێڵی تلفریكی چیای زاوا به دوو قۆناغی جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می ته‌واو بوو و قۆناغی دووه‌میش بۆ ماوه‌ی داهاتوو كاری تێدا ده‌كرێت ئه‌و پڕۆژه‌ی تلفریكە درێژییه‌كه‌ی 2 هه‌زار و 300 مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی 500 مه‌تره و هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌س ده‌ڕه‌خسێنێت و پرۆژەكە 7 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆكه‌وه دووره و له ڕێی ئه‌و ته‌له‌فریكه‌وه هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌توانن بەدیمه‌نه جوان و دڵرفێنە‌كانی دهۆك شادبن.
شایانی ئاماژە پێكردنە كۆی گشتیی پاره‌ی ته‌رخانكرا بۆ ئەو پرۆژە گرنگەی گەشتوگوزاری پارێزگاری دهۆك ( 30 ) ملیۆن دۆلاره كە قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژەكە تەواوبووە ( 10) ملیۆن دۆلاری تێچووە.
جەنابی سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە میانەی كردنەوەی پڕۆژەكەدا وتارێكى پێشكه‌ش كرد و گوتى: بۆ ئەوەی چاكسازی وەكو خۆی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام هەمووان دڵنیا دەكەینەوە كە لەسەر چاكسازی بەردەوام دەبین. هاوكات سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژەی بەوەش كرد: "هیوادارین كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدار بن و به‌رده‌وام بن له زیادكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان له پێشخستنی ئابووریی كوردستان.
هەروەها بەرێز سەرۆكی حكومەتی كوردستان لە كۆتایدا وتی: جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له ئێوه ده‌كه‌م، خوا ڕۆژوو و تاعه‌تتان قبووڵ بكا، خوا ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئێمه درێژ بكا، خوا سه‌بووری به كه‌سوكاری شه‌هیدان بدا، منه‌تباری زه‌حمه‌تی و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ین، هیوادارین خه‌ڵكی دهۆك و هه‌رێمی كوردستان كاتی خۆش له‌م پڕۆژانه و شوێنه خۆشه‌كانی دیكه به‌سه‌ر ببه‌ن.
ده‌قى وتاره‌كه‌ى رێزدار مه‌سرور بارزانى سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
به‌ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
زۆر خۆشحاڵم كه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدارم له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه گرنگه ستراتیژییه گه‌شتیارییه‌ی له چیای زاوا له دهۆك.
ئه‌م پڕۆژه‌یه خزمه‌تی دهۆك و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی كوردستانیش ده‌كه‌ن، ده‌كات، به‌رنامه‌ی ئێمه له حكوومه‌ت دوو به‌رنامه بوو، چاكسازى و هه‌مه‌جۆركردنی ئابووریی كوردستان.
پێمان خۆشه هه‌م حكوومه‌ت پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له‌گه‌ڵ به‌رنامه ئابوورییه‌كانی تری كوردستان، وه‌كوو پیشه‌سازی و كشتوكاڵ بكات، بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌ی داهات له كوردستان زیاد بێ، هه‌میشه كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌تیش به‌شداری پڕۆژه‌كان بكه‌ن..، بۆ ئەوەی چاكسازی وەكوو خۆی جێبەجێ نەكەین زۆر ئاستەنگمان بۆ دروست دەكرێت، بەڵام هەموان دڵنیا دەكەینەوە كە لەسەر چاكسازی بەردەوام دەبین.
سوپاسی هه‌موو كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌م، كه له پرۆژه‌كان به‌شدار بوون، سوپاسی كۆمپانیای یووبی هۆڵدینگ ده‌كه‌م، كه ئه‌م پڕۆژه جوانه‌ى لێره جێبه‌جێ كردووه.
هیوادارین كۆمپانیاكانى كه‌رتى تایبه‌ت به‌شدار بن و به‌رده‌وام بن له زیادكردنی پڕۆژه‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان له پێشخستنی ئابووریی كوردستان.
زۆر ئاسته‌نگیش بۆ ئێمه هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه خوا و ئێوه پشتیوان بن، به‌رنامه‌ی چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
ڕاسته به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ كه‌س ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازیدا نه‌بێ، به‌ڵام ئێمه له چاكسازی به‌رده‌وامین و چاوه‌ڕوانیی پشتیوانیی ئێوه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی چاكسازی.
ساڵێكی زۆر ناخۆشمان به‌ڕێ كرد، به‌هۆى هاتنی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، باری ئابووری تێكچوو و كاریگه‌ریی خراپی دروست كرد، به‌ڵام سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكى دهۆك ده‌كه‌م، كه بڕوایان به كابینه‌ی خۆیان له حكوومه‌ت له ده‌ست نه‌داوه، ئه‌مه یازده مانگه هێشتا بودجه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هاتووه، به‌ڵام هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین و ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو كوردستان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كوردستان به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین و سه‌قامگیریی ئه‌منی و سیاسیش گرنگه، ئه‌وه‌ی پێمان بكرێ بۆ پاراستنی ژیان و كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین.
جارێكی دیكه ده‌ستخۆشی له ئێوه ده‌كه‌م، خوا ڕۆژوو و تاعه‌تتان قبووڵ بكا، خوا ته‌مه‌نی سه‌رۆكی ئێمه درێژ بكا، خوا سه‌بووری به كه‌سوكاری شه‌هیدان بدا، منه‌تباری زه‌حمه‌تی و ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌ین، هیوادارین خه‌ڵكی دهۆك و هه‌رێمی كوردستان كاتی خۆش له‌م پڕۆژانه و شوێنه خۆشه‌كانی دیكه به‌سه‌ر ببه‌ن.