سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانی ھێلەکانی تەماس و ھەڕەشەکانی تیرۆرستانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرستان کرایەوە و نەھێشتنی کۆسپ و گرفتەکانی بەردەم ھەماھەنگی نێوانیان بەپەیوەست زانرا.
پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و بارودۆخی شنگال تەوەرێکیتری ئەو دانیشتنە بوو.