دوو ماده‌ى دیكه‌ى خۆراكى بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد كران

دوو ماده‌ى دیكه‌ى خۆراكى بۆ به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیاد كران

وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: بۆ مانگەكانی داهاتوو بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان زیاد دەكرێت ئەو مادانەی كەزیادیش دەبن بریتین لە دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان.
عەلا جبووری، وەزیری بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مانگەكانی داهاتوو بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان، گۆڕانكاری بەسەردا دێت كە مادەكانی دۆشاوی تەماتەو پاقلەمەنییەكان ‌ زیاد دەكرێن.
هەروەها بەپێی ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستانیش بێت، دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا هەر کات نێردرا ئەوە لە ڕێگەی بریکارەکان دابەشی دەکەین بەسەر هاوڵاتیان.
ئامادەكردنی: گوڵان/ ساڵح عومەر
Top