تەحەددییەكانی بەردەم كوردستان

تەحەددییەكانی بەردەم كوردستان
ەاوینی ساڵی 2014 لە مێژووی ئەم دواییەی عێراق و ەەرێمی كوردستاندا ساتەوەختێكی دراماتیكی بوو. بەلای نزیكەی ەەموو كەسێكەوە ڕووداوێكی كتوپڕ بوو، یادخستنەوەیەكی پڕ ئازارو ژانی یازدە ساڵیی قۆناغی ڕاگوزەرانەی شكستیی بوو لە عێراقدا.
جۆ بایدنی جێگیری سەرۆكی ئەمەریكا، بە وردی ڕووداوەكانی چڕو پوخت كردەوە، بەڵام زۆر بە وریاییەوە خۆی لادا لەو باسەی ئاخۆ لە كۆتاییدا بەرپرسیارێتی ئێش و ئازاری پڕ لە تراژیدیی ەەزاران كەس دەكەوێتەوە ئەستۆی كێ، كاتێك ڕایگەیاند «ئەوە ڕاستە كە ەاوینی ڕابردوو داعش بەرەو نەینەوا پێشڕەوی كردو دەستی بەسەر سەنتەری شاری موسڵدا گرت، دواتر هەرەسەێنانی سوپای عێراقمان بینی- بینیمان كە چۆن دادەڕووخێت -، ەەروەەا ئەوەشمان بینی كە خەڵكی سڤیلی بێتاوان بە شێوەیەكی مەترسیدار دەكوژرێن، لەگەڵ بە كۆیلەكردنی ئافرەتان و پاكتاوكردنی ڕەگەزیی گرووپە ئیتنییەكان، لە نێویاندا مەسیحیەكان كە بۆ پتر لە ەەزار ساڵە لە موسڵدا ژیابوون».
ئەمەش بەرجەستەبوونێكی دیكەی هەرەسەێنانی درێژخایەنی ئەو ڕێوشوێنە ڕاگوزەریانە بوو كە لە ساڵی 2003ەوە پیادە دەكران. بەڵام لەكوردستان ئەمە یەكەمین جاربوو كە لە پاش ساڵی 1991ەوە، بەەەزاران كەس لە خەڵكی سڤیل لەدەستی دڕندەیی تیرۆریستانی داعش هەڵاتن، بەمەش جارێكی دیكە كوردستان تاڵاوی ئێش و ئازارەكانی دەربەدەری و هەڵەاتنی چەشتەوە. هاوكات ڕووداوەكان پەردەیان لەسەر چەند پرسێكی بنەڕەتیانەی نێوان ەەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ لادا، لە ەەموویان سەرەكیتر بریتی بوون لە:ەاوبەشی لە دەسەڵات، هاوبەشی لە داەات، ناوچەكانی ناكۆكی لەسەر و ڕێوشوێنە ئەمنیەكان.
كاتێك ەەڕەشەی داعش لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان بوو بە هەواڵێكی جیەانی، حكومەتی فیدڕاڵی بەغدا بە بڕینی بەشە بودجەی ەەرێم لەسەر سزادانی كوردستان بەردەوام بوو، هاوكات شەپۆڵێكی گەورەی ئاوارەو ەەڵەاتووەكانی ناوخۆیی عیراق ڕوویان لە شارو شارۆچكەكانی كوردستان كردو بارگرانیەكی زیاتریان لەسەر ەەرێمی كوردستان و دانیشتووانەكەی دروست كرد.
تەنانەت ئەمەریكاش وەك هێزێك بەشداری هەبوو بۆ لاوازكردنی ەەرێمی كوردستان لە ساتەوەختەكانی قەیران و هەڕەشە تیرۆریستیەكاندا. پشتیوانی ئەمەریكا بۆ بنیاتنانەوەی هێزە ئەمنیەكانی عێراق، لە نێویاندا ەێزەكانی پێشمەرگە لە نێوان ساڵانی 2003 و 2011دا، ئاماژەیەكی بەەێزە بۆ ئەو ناوەاسەنگیەی لە گرتنەبەری ڕێ و شوێنە ڕاگوزەریەكاندا لە ئارادا بوو: ئەمەریكا لە عێراقی فیدڕاڵدا بە تێچووی زیاتر لە 25 ملیار دۆلار 109بەتالیۆنی پێكەێنا، لە كاتێكدا تەنیا نۆ بەتالیۆنی بە تێچووی 92 ملیۆن دۆلار لە كوردستان پێكەێنا. بەراوردەكە جێی سەرسوڕمان دەبێت ئەگەر لە تێچووی هەر بەتالیۆنێك بڕوانین: ئەمەریكا تەنیا 11.5 ملیۆن دۆلاری بۆ بەتالیۆنێكی پێشمەرگە خەرج كردووە، لە كاتێكدا بۆ ەەر بەتالیۆنێكی سوپای عێراقی فیدڕاڵی 229.3 ملیۆن دۆلاری خەرج كردووە.
هەروەك مایكل نایت بە دەرئەنجامێكی ڕاست و دروست گەیشتووە كاتێك دەڵێت: ئەو هەشت یەكە كوردیەی ئەمەریكا ەاوكاری كردن وەك خۆیان ماونەتەوە، لە كاتێكدا نزیكەی یەك لەسەر چواری هێزە فیدڕاڵیەكان لەبەریەك هەڵوەشاونەتەوە. پشتیوانی كردن لە گرێدانی پەیوەندی سەربازی نزیكتر لە نێوان حكومەتی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان پاساوی بەهێزی هەیە، لەبەر ئەوەی هاوكاری ئەمنی لەگەڵ كوردستانی عێراقدا بەرەەمێكی زیاتری لێ دەچنرێتەوە بە بەراورد بە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوە لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵداو ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی دەستڕۆیشتوییەكی زیاترمان هەبێت لە ئاست بەغدا لە ئایندەدا. بەراوردكاریەكی رێژەیی ئەوە دەردەخات كە پتر لە 6 ملیار دۆلاری پارەی باجدەرانی ئەمەریكا لە یەكە عێراقیە داڕوخاوەكاندا بەفیڕۆ دراوە. تاوەكو ئێستاش ئەو چەك و تەقەمەنیە پێشكەوتووانەی ئەمەریكا كە دراونەتە سوپای عێراق و سۆراغیان نەبوو، لە كۆتاییدا كەوتنە دەستی داعش. كە دواتر لە دژی ەەرێمی كوردستان و باقی بەشەكانی دیكەی عێراق و شار و شارۆچكەكانی سوریا بەكار ەێنران لە ەەموویان دیارتر كۆبانێ بوو.
ئەوەندەی پێوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەبێت، ئەوا بەەۆی هێرشە تیرۆریستیەكان و نەمانی متمانە بە پرۆسەی دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق لە پێش داعش و لە كاتی داعش و هەروەها لە دواتریشدا ڕووبەڕووی تەحەددی دژوار بۆوە، هەروەها پرسە پێوەندیدارەكانی دیكە بە هەرێمی كوردستانەوە(وەك ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان، دابەش كردنی داهات، دابەشكردنی مانادار و كارای دەسەڵات لەسەر ئاستی فیدڕاڵی).
لە حوزەیرانی ساڵی 2005دا گرووپێك لە ڕاوێژكارە نێودەوڵەتیەكان ەاوكاری پەرلەمانی كوردستانیان كرد بۆ ئامادەكردنی پرۆژە دەستوورێك بۆ هەرێمی كوردستان بەر لە ئەنجامدانی گفتوگۆكان بۆ داڕشتنی دەستووری هەمیشەیی عیراق. ئەوە ساتەوەختێك بوو كە ڕەنگڕێژی پێوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی نوێی كرد. لە كاتێكدا باقی بەشەكانی دیكە عێراق هەرەسیان هێنابوو، دامەزراوەكانی ەەرێمی كوردستان وەك خۆیان مابوونەوە. هەرێمی كوردستان دەیتوانی كار بۆ دەستووری خۆی بكات پێش ئەوەی ئەم كارە لە عێراقدا بكرێت. لەو ساتەوەختە مێژووییەدا، چەند پرسێك یەكلا دەكرانەوە، سیستمی سیاسی ەەرێمی كوردستان، سنوورەكان، پێوەندی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و بژاردەكانی ئایندە.
وێنای ئەوە بكەن ئەگەر ەەرێمی كوردستان و پەرلەمانەكەی لەسەر ئەوە ڕێككەوتنایە كە چ دەسەڵاتێك بە حكومەتی فیدڕاڵی بدرێت، نەك بە پێچەوانەوە. وێنای ئەوە بكەن ئەگەر ئێمە ڕێككەوتنێكی ڕوونمان ەەبووایە لەگەڵ ەێزە هاوپەیمانەكان و ئەو حكومەتەی دەبووە حكومەتێكی فیدڕاڵی لەسەرگرتنەبەری چەند میكانیزمێك ئەگەر ەاتوو حكومەتەكانی ئایندە لە عێراقدا ڕێككەوتنە دەستووریەكەیان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا پێشێل بكردایە؟!
هەرگیز درەنگ نییەو ئێستاش دەرفەتێكی مەزن دروست بووە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان ئەو ڕێو شوێنانە ڕوون بكاتەوە كە ناتوانرێت بەدەست بەێنرێن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی عێراقدا. هیچ حكومەتێكی عێراقی بە تەواوەتی ئەركەكانی خۆی لە ئاست ناوچە ناكۆكی لەسەرەكان ئەنجام نەداوە، كە دوا وادەی بریتی بوو لە كۆتایی ساڵی 2007. هەرێمی كوردستان دەتوانێت پێشنیارێكی كردەنیی بخاتەڕوو كە دەرفەت بدات بەوەی هەەرێم یەكلایەنە بە جێبەجێكردنی ماددەی 140 ەەڵبستێت. هیچ شتێك لە دەستووری عێراقیدا ڕێگری ناكات لەوەی هەرێمی كوردستان ئەم پێشنیازە بخاتەڕوو،ەەروەها دەست بە جێبەجێ كردنی بكات ئەگەر هاتوو چەند هەلومەرجێك ەاتنەدی.
هەروەها هەرێمی كوردستان دەتوانێت چارەسەرێكی نوێ بخاتەڕوو بۆ ئەوەی عێراق وەك دەوڵەتێك ەەڵسوڕێت. پێویستە ئەوە بە بیر خۆمان بەێنینەوە كە پارتە سیاسیەكانی كوردستان بۆ چەندین دەیە كاریان كرد تاوەكو قەناعەت بە ەێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و ئیدارەی ئەمەریكاو دەوڵەتە دراوسێكان بكەن بۆ ئەوەی سەرەتا فیدڕاڵی لە عێراقدا قبوڵ بكەن و دواتر پشتیوانی لێ بكەن. لە ماوەی سێزدە ساڵی ڕابردودا، تەنیا لە ئاستێكی دیاریكراودا فیدڕاڵی سەركەوتوو بووە. پارتە شیعەكان كە ئەوەیان بۆ دەركەوتووە،باش دەتوانن گەمەی زۆرینە بكەن كەمتر و كەمتر ئامادەن بۆ جێبەجێكردنی ڕێوشوێنە فیدڕاڵیەكان كە لە نێوان ساڵانی 2004 و 2005دا ڕازی بوون پێی. تەحەددیەكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان بەرەو ئەوە دەبەن كار بۆ ڕێككەوتنێكی نوێ بكات: فۆرمێكی كۆنفیدڕاڵی نوێ كە بوار بە ەەرێمە جیاوازەكانی عێراق بدات بۆ ئەوەی لە سایەی هەلومەرجی جیاوازدا بژین و بە شێوەیەكی جیاواز پەرە بە تواناكانی خۆیان بدەن. عێراقێكی كۆنفیدڕاڵی سەركەوتووتر دەبێت لە فیدڕاڵیەتێكی مەركەزی و ناكارا.
حاڵی حازر ەەرێمی كوردستان بە كردەنی سەلماندویەتی كە دەتوانێت ئەم پێشنیارە بخاتەڕوو. ئەگەرچی پرۆسەیەكی دوورودرێژ بووەو هەوڵ و قوربانیەكی زۆری بۆ دراوە، بەڵام ستراتیژیەتی نەوتی هەرێمی كوردستان نموونەیەكی پرشنگدارە. كاتێك داعش خاكێكی زۆری لە عێراق داگیر كرد، بۆریە نەوتیە بەدیلەكانی هەرێمی كوردستان هاوكار بوون لەوەی عێراق لە ئاست پابەندبوونە نێودەوڵەتیەكانیدا بێت لە ڕێی هەناردەكردنی نەوتەوە لە كێڵگەكانی كەركوك و ئەویش لە ڕێی بۆریەكانی كوردستانەوە. هەروەها هەرێمی كوردستان بارگرانی سەر بودجەی عێراقی كەم كردەوە بە هەناردەكردنی نەوتەكەی خۆی بۆ بازاڕەكانی جیەان لە كاتێكدا كە نرخی نزمی نەوت بودجەی عێراقی لاواز كرد.
بۆ ئەوەی كۆنفیدڕاڵیەت بە شێوەیەكی كارا جێبەجێ بكرێت، ئەوا دەبێت خشتەیەكی زەمەنی ڕوون هەبێت. بۆ نموونە، ئەگەر عێراق نەتوانێت لە ماوەی سێ، پێنج بۆ شەش ساڵدا ئیلتیزاماتەكانی خۆی جێبەجێ بكات، ئەوا هەەرێمی كوردستان مافی سەربەخۆبوونی دەبێت دوای ئەنجامدانی ڕاپرسی. مۆنتینیگرۆ(2006)و باشووری سودان(2011) بەم مۆدێلەوە سەربەخۆییان ڕاگەیاند. لە ەەردوو حاڵەتەكەدا فیدڕاڵیەتە ناكاراكان ددانیان بە دەوڵەتە نوێیەكاندا نا. لە هەردوو حاڵەتەكەدا توانییان خۆیان لە خوێنڕێژی لابدەن. كاتی ئەوە هاتووە لە عێراقی ناكارادا خۆمان لە ڕژانی خوێنی زیاتر لابدەین.

Top