جەمال مورتكە سه‌رۆكی لیستی 110 ی پارتی بۆ گوڵان:رۆژی 21ی ئه‌یلول ریفراندۆمی متمانه‌دانه به لیستی 110ی پارتی
September 16, 2013
وتار و بیروڕا
(( بۆ ئەوەی كوردستان زیاتر پێش بكەوێت و گه‌شتر بێت، داوا لە هەموو خه‌ڵك دەكەم بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچن و، دەنگ بە لیستی 110ی پارتیمان بدەن، بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجی داهاتووی گەلەكەمان كە سەربەخۆبوونە، وەدی بهێنین.
به‌درێژایی مێژوو پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌وڵ و تێكۆشان و به‌رخودانی به‌رده‌وامدا بووه بۆ ڕزگاری گەلەكەمان، ئاكامی هەوڵەكانیش ئەوەیە كە كوردستان ئێستا لە وڵاتێكی سەردەمیانەی خۆشگوزەراندایە و، لە ڕووی ئارامیشەوە بە هیمەتی وەزارەتی ناوخۆ‌و ڕۆڵەكانی گەلەكەمان ئارامی و ئاسایش بۆ هەمووان دابین كراوە.
ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوه‌ی حكومڕانی جێگه‌ی ده‌ستمان دیار و روونه‌و ئه‌مه‌ش وامان لێده‌كات داوا لە جەماوەر بكه‌ین لە ڕوانگەی وەفای خۆیانەوە بۆ مێژووی خەباتی نەتەوایەتیمان دەنگ بە لیستی 110 بدەن.
هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان له مێژووی به‌رخودان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاندا جێگه‌ی ده‌ستی دیار بووه، هەولێر كە كەسانێك بە گوندیان دادەنا ئێستاكە شاری گەشتیاری 2014ی هەموو وڵاتانی عەرەبییەكانە، بۆیه گرنگیشه له‌م پرۆسه چاره‌نووسسازه‌شدا ئه‌مجاره‌ش به ده‌نگه‌كانیان جێگه‌ی ده‌ستیان دیار بێت و ده‌نگ به لیستی 110 ی پارتی بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌نگدانیان بۆ پارتی ئایندەیەكی گەشتر بۆ كوردستان ڕەچاو دەكرێت. من دڵنیام خەڵكی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێرییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌مجاره‌ش وەك ئەمانەتێكی پارێزراو متمانەی خۆیان دەدەنەوە به پارتی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سەركەوتنی پارتی سەركەوتنی خەونی گەشی ئایندەی كوردە، هەروەها زەمانەتی داهاتوویەكی سەربەرزانەیە بۆ كوردستان.
لەو ڕوانگەیەوە من وەك كوڕه هه‌ولێرییه‌ك و رۆڵه‌یه‌كی ئەم گەلە داوا دەكەم دەنگ بە لیستی 110 ی پارتی بده‌ن. بۆ ئەوەی بتوانین ئەو بەرنامەیه‌ی رامانگه‌یاندووه جێبەجێی بكەین.بەڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین دڵسۆزی خەمەكانیان بین، ده‌نگمان پێبده‌ن تابتوانین هه‌نگاوی زیاتر بۆ ئاوه‌دانی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری هه‌ڵبگرین و له ژێر سه‌روه‌ریی یاسا به یه‌كسانی سه‌یری هه‌موو هاووڵاتیان بكه‌ین، ئێمە سەلماندومانە ئەوەی وتومانە كردومانەو ئەوەی پێمان بكرێت درێغی ناكەین و هەوڵەكانیشمان بەردەوامەو هەر لەسەر ئەو بناغەیەشە جەماوەری میللەتەكەمان بڕوا‌و دڵنەوایی تەواویان بە پارتی و بە لیستی 110 هەیە، چاوه‌ڕێین رۆژی 21ی ئه‌یلول ریفراندۆمی متمانه‌دان بێت به لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان)).