ئەو ساتانەی ناسڕێنەوەزانكــــــۆ-7-
September 5, 2013
وتار و بیروڕا
له به‌رامبه‌ر ماڵه‌كه‌ی دوكانێكی گچكه‌ی په‌رپووتی پڕ له ورده‌واڵه‌ی هه‌بوو...
به چاو و روویه‌كی پڕ له میهر و نه‌واوه پێشوازی لێكردم، جامێ ئاوی له شه‌ربه‌كه‌ی بۆ تێ‌كردم و دایه ده‌ستم پاشان به‌ره‌و ماڵه‌كه پێشمكه‌وت، به هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌ق توانی ئه‌و سێ پلیكانه‌یه ببڕێ ده‌ستێكی به تاكێكی ده‌رگاكه‌وه گرتبوو و ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ی به قۆڵی منه‌وه. چووینه مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌یه‌وه و بۆنی شفته سووركردنه‌وه و شیولێنان و شڵپ وهۆڕی ئاوی سه‌ر حه‌وزه بچكۆله‌كه و ......
هاواری له كوڕه‌زایه‌كی كرد : ئاده‌ی عه‌باس له‌گه‌ڵ مامت سه‌ركه‌وه و ژووره به‌تاڵه‌كه‌ی پیشانده. نۆزده پلیكه‌ی به خشت درووستكراوم بژارد و گه‌یشتمه سه‌رێ پۆله كۆترێكی ته‌قڵه‌باز هه‌ڵفڕین، ده‌رگای ژووره‌كه خرابووه سه‌ر پشت و پانتاییه‌كه‌ی (2م ×3م) ده‌بوو، ده‌رگایه‌كی ته‌خته‌ی هه‌ر به‌شێكی له جۆره ته‌خته و دارێك بوو، په‌نجه‌ره‌یه‌كی گچكه‌ی داری به شیش ته‌نراوه زه‌ویه‌كه‌شی به خشتی چوارگۆشه‌ی سووره‌وه كرا‌و پۆشرا بوو، له نهۆمی خواره‌وه ده‌نگی ژنه‌كه ده‌هات: كوڕم ئاپخانه‌كه‌ی پیشانده، منداڵه‌كه ده‌ستی گرتم و له په‌نایه‌كدا شوێنێكی ته‌سك و تروسكی چه‌په‌كی پیشاندام، هه‌ر ده‌تگوت بۆ گورگه كردن و شاردنه‌وه درووستكرا بوو. هاتمه خواره‌وه و پیرێژن به‌ره‌و ڕووم هات، كه سه‌رنجم دا له‌به‌ر قه‌ڵه‌وی و پیری به هه‌ردوو لادا ده‌شه‌لی.
وتی: به دڵت بوو؟
: به‌ڵێ یه‌كاو یه‌كه هیچ به‌رای نییه.
: هه‌ر به دوو دینار و نیوم داوه، به‌ڵام بۆ تۆ با ته‌نها دوو دینار بێ.
: زۆر سوپاست ده‌كه‌م، ده‌چمه‌وه سلێمانی و كه‌لوپه‌له‌كانم ده‌هێنم و دووسبه‌ی دێمه‌وه.
هاتمه‌وه و بوومه نه‌فه‌رێكی مه‌مله‌كه‌ته‌كه، پاسه‌كانی سلێمانیش هه‌ر له نزیك ئه‌و ماڵه ده‌وه‌ستان، هه‌ر كه گه‌یشتم كه‌لوپه‌له‌كانیان و شته‌كانیان سه‌رخستم، دیاره گزكێ له ژووره‌كه‌دا بوو ئاوڕشێنیش كرا بوو. شته‌كانم دامه‌زراند و به‌رەیه‌كیشم پێ بوو رێك به پشتی ده‌رگاكه‌دا هه‌ڵمواسی و په‌نجه‌ره‌كه‌شم داپۆشی.
ته‌باخێكی یه‌ك چاویی گچكه‌ی نه‌وتیشم هه‌بوو ئه‌ویشم لای ده‌رگاكه‌وه دانا، هه‌ر كه قاپییه‌كه‌م پێوه‌ده‌دا، ئیدی هه‌ر خۆم و جیهانه خنجیلانه كپ وخامۆشه‌كه‌م ده‌ماینه‌وه، هه‌ركات له ئه‌كادیمی ده‌گه‌ڕامه‌وه پاش كورته وچانێ به‌ره‌و به‌ری (كه‌رخ) ده‌چووم، چایخانه‌یه‌كی كۆن له‌سه‌ر روووباره‌كه هه‌بوو تا بڵێی دڵم پێی ده‌كرایه‌وه، ناوبه‌ناویش قاوه‌ی عه‌ره‌بییان ده‌گێڕا و خاوه‌نه‌كه‌ی كابرایه‌كی به ساڵاچووی تێكسمڕاوی گه‌نم ره‌نگ بوو، كوژراوی (رایز) بوو، ئه‌و رۆژه‌ی براوه بوایه دڵی خۆش ده‌بوو، جاروباره له‌به‌ر خۆیه‌وه به‌سته عێراقییه كۆنه‌كانی ده‌وت و قسه‌ی خۆشی ده‌كرد و هه‌مووانی به‌سه‌ر ده‌كرده‌وه، ئه‌و رۆژه‌ی بۆی نه‌هاتایه شه‌ڕی به خۆشی ده‌فرۆشت و رووی گرژ و مۆن ده‌كرد و لچی ده‌دا به یه‌كاو و وه‌رامی سڵاو و سڵاو ئاساشی نه‌ده‌دایه‌وه.
كه له لای په‌نجه‌ره دارینییه‌كانی ته‌نیشت (دیجله)وه داده‌نیشتم وام ده‌زانی له پاسه دارینییه‌كانی جاراندام، ئیدی شنه‌بایه‌كی شێداری فێنك ئارامیی به گیانم ده‌دا، هه‌ر له‌و چایخانه‌یه‌ش نانی ئێواره‌م ده‌خوارد، جگه‌ر یان گۆشت شیشی به ده فلس بوو له‌گه‌ڵ سه‌موونی گه‌رم و پیاز و رێحانه كه پێوه‌ی ده‌خورا، دره‌نگ وه‌ختانێ ده‌گه‌ڕامه‌وه، به‌ڵام مه‌مله‌كه‌ت جمه‌ی ده‌هات و هه‌را بوو، له نیو پلیكانه‌كاندا بادانه‌وه‌یه‌كی تیادا بوو، ژوورێكی درێژ هه‌روه‌ك فارغۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر، ده‌رگایه‌كی گچكه و شوێنی ژماره‌یه‌ك مێردمنداڵی بۆیاخچی بوو، كورد بوون هه‌ر یه‌كه و له نه‌زمێ گۆرانی ده‌وت ئه‌وه پێی ده‌گوترێ گه‌ره‌لاوژێ، له ته‌نیشت ژووره‌كه‌ی منیشه‌وه هه‌ر شه‌و ناشه‌وێ ده‌بوو سووردان و چه‌قه‌نه و هه‌را، شه‌وێ پرسم كرد ئه‌وه خێره؟ وتیان ئێمه یاریزانی یانه‌ی پۆلیسین ئه‌وه دایكمان سه‌ردانی كردووین خوا پێم نه‌گرێ ئه‌و جۆره دایكانه یان زوو زوو سه‌ری ده‌دان و به‌زمه‌كه‌ی گه‌رم ده‌كردن.
ماوه‌یه‌كی پێچوو به‌هار هات و ئه‌و خانووه بووه خانی ماست فرۆشانی هه‌ولێری، ده‌یان مه‌نجه‌ڵی گه‌وره به حاڵ شوێنی هامشۆ كردنی ده‌هێشته‌وه، ماست فرۆشه‌كانیش هه‌ریه‌كه‌و به به‌تانی خۆیه‌وه له هه‌یوان و سه‌ربانه‌كه ده‌خه‌وتن، هاوڕێیه‌كانم به مه‌یان زانی هه‌ریه‌كه و به دۆڵكه‌یه‌كه‌وه ده‌هاتن، له‌و سه‌ره‌وه به ماستی مه‌ڕی بۆكزی هه‌ولێره‌وه ده‌ڕۆیشتنه‌وه.
رۆژێكیان كه گه‌ڕامه‌وه گوتم ناچمه ده‌رێ و مه‌شقی خۆم ده‌كه‌م له شانۆی (ئۆتێللۆ)ی (شكسپیر) كاره‌كته‌ری (ئۆنیللۆ)، ده‌رگاكه‌م داخست و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانی ئه‌و ژووره ئه‌و ده‌مه و هه‌موو جیهان به رێگای خه‌یاڵ چوومه رۆژانی ئه‌و ده‌مه و ئه‌و ساته‌ی (ئۆنیللۆ)وه یه‌ك له دوای یه‌ك دایلۆگه‌كانم ده‌گوته‌وه، هه‌رچۆن بینیم پێوه گرتوو و نابووم به سه‌رمه‌وه به زمانی عه‌ره‌بی بوو.( ئه‌گه‌ر ئاسمان بیه‌وێ به قورسترین به‌ڵا تاقیم بكاته‌وه و چی ئازار‌و خه‌م و په‌ژاره‌یه به سه‌رما دایبارێنێ و له كڵۆڵی كوێره‌وه‌ریدا نوقمم بكات و هه‌رچی ده‌روویه‌كی ئاسوده‌یی هه‌یه به رووما دایبخات... ده‌توانم دان به خۆمدا بگرم.... به‌ڵام به‌داخه‌وه ناتوانم ببمه په‌یكه‌رێكی ره‌ق و ته‌ق، هه‌تا په‌نجه‌ی تانام ئاراسته بكرێ......
ده‌سا ئه‌ی ئارامگرتن... ئه‌ی ئه‌و فریشته‌یه‌ی لێوه‌كانت هه‌ر ده‌ڵێی په‌رده‌ی سووره‌گوڵی، سه‌باره‌ت به‌م دیمه‌نه ناڕه‌وایه بچۆره به‌ركێكی تره‌وه و روویه‌كی ته‌ڵخ و تاریك و دۆزه‌خ ئاسای بنوێنه.
(دێزده‌مۆتا دێته قسه كردن)
ئۆتێللۆ: ئه‌م له‌شه نه‌رم و نۆڵه و ئه‌م به‌ژن و باڵا جوان هه‌ڵچووه.. تۆ بڵێی بۆ ئه‌وه خولقا بێت سۆزانی پێ بكرێت؟ چیت كردووه هه‌ی بێ ئابڕۆ؟ ئه‌گه‌ر پێت بڵێم چیت كردووه، رووخسارم وه‌ك كڵپه‌ی ئاگر تاو ده‌سێنێ ( چ تاوانێكت كردووه؟ له بۆگه‌نی ئه‌و تاوانه، ئاسمان لووتی ده‌ئاخنێ و مانگ چاوی ده‌نوقێنێ و شنه‌ی با خۆی نوقمی ژێرزه‌وی ئه‌كات... هێشتا ده‌ڵێی چیم كردووه؟!
(بینراو به‌ره‌و كاره‌ساتی كوشتنی دێزده‌مۆنا ده‌چێت)
گوێم له‌و ده‌نگه ده‌نگ و هاتوهاواره بوو كه له‌و دیو ده‌رگاكه‌وه ده‌هات و له نواندنه‌كه‌ی كردم، كاتێكم زانی ده‌رگایان خسته سه‌ر پشت و پۆلیس هێرشی هێنایه ژوورێ و ده‌رپه‌ڕیمه ده‌رێ، هه‌موویان به چاوی گومان و ترسه‌وه لێیان ده‌روانیم، ته‌نانه‌ت (ئوم مه‌هدی) یشیان سه‌رخستبوو و هه‌موویان به نیوه بازنه‌یی لێم كۆبوونه‌وه.
پۆلیس: ئه‌و ژنه كێ بوو كه ده‌تویست بیكوژی و چی لێهات؟
سالار: كاكی پۆلیس كوشتنی چی و ژنی چی؟ من قوتابی شانۆم له ئه‌كادیمی هونه‌ره جوانه‌كان و مه‌شقم له‌سه‌ر نواندنی كارێكی (شكسپیر) ده‌كرد، فه‌رموون ئه‌وه شانۆییه‌كه‌یه، پاشان ناسنامه‌كه‌ی زانكۆم دایه ده‌ستی، ئیدی هه‌مووان به‌چاوێكی دیكه‌وه له خۆم و ژووره په‌رپوته‌كه‌میان ده‌ڕوانی.
پۆلیس: داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، ئه‌و براده‌رانه هاتن و به مه‌ئموری مه‌ركه‌زیان وت ئه‌وه ئه‌و كرێچییه له ژووره‌كه‌یدا هه‌راو نه‌ڕه‌نه‌ڕیه‌تی و له‌وه ده‌چێ ژنێكی بردبێته ژووره‌وه و بیه‌وێ بیكوژێ.
ئیدی خواحافیزییان كرد و چوونه خوارێ، مه‌ركه‌زه‌كه‌شیان رێك به‌رامبه‌ر ده‌رگای خانووه‌كه‌مان بوو.
چه‌ند رۆژێكی نه‌برد له دوا لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌ی( ئه‌لجمهوریه)دا دیمانه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ كرا بوو و وێنه‌یه‌كیشمان له‌گه‌ڵیادا دانابوو، دە‌هاتمه‌وه (ئوم مه‌هدی) بانگی كردم وتی : سه‌یر بكه (ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی به جامخانه‌ی دوكانه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیبوو پیشانی دام) ئه‌وه‌م پیشانی هه‌مووان داوه، ته‌نانه‌ت به هامشۆكه‌رانی بازاڕی (حه‌نوونه)ش وتوومه ئه‌وه لای منه.