گەنج و سیاسەتلە کوردستاندا
August 28, 2013
وتار و بیروڕا
به‌ڵام ئایا له ئاماده‌بوونی مێکانیسمی جێگرتنه‌وه‌ی سنوورداردا ده‌توانین باس له چینی لاوانی کوردستانی وه‌ك گروپێکی که‌لتوریی هاوئاهه‌نگ و هه‌ڵگری یه‌ك تایپ له خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژی بکه‌ین؟
بێگومان ئه‌ستمه به ئیجابی وه‌ڵامبده‌ینه‌وه. چه‌ند ڕووبه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان جیاوازبن، هێنده‌ش لاوان جیاوازن و هه‌ڵگری هه‌مان خه‌ون و به‌رژه‌وه‌ندی نین. ئایا ده‌کرێت، به‌لای که‌مه‌وه له‌سه‌ر ئاستی سۆسیۆلۆژی، لاوانی گه‌ڕه‌که داڕزاوه‌کان، قوتابخانه داڕزاوه‌کان، کۆڵانه داڕزاوه‌کان، خانووه داڕزاوه‌کان، وه‌ك لاوانی گه‌ڕه‌که ڕاقیه‌کان، قوتابخانه ڕاقیه‌کان، کۆڵانه ڕاقیه‌کان، خانوه ڕاقیه‌کان وه‌ك ئه‌ندامانی چینێکی گونجاوی هاوئاهه‌نگ ته‌ماشا بکرێن ؟ بێگومان نه‌خێر.
ده‌کرێت لێره‌دا دوا داتا به‌راورد به یه‌کتری بکه‌ین. داهاتی ساڵانه‌ی موچه‌خۆرانی ئاسایی کوردستان و داهاتی ساڵانه‌ی ئه‌و 10 هه‌زار و 800 ملیۆنێره‌ی که به‌پێی ئاماری یه‌کێتیی وه‌به‌رهێنه‌ران له ئێستای کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا، وه‌ك چینێکی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رکه‌وتوون و سه‌رمایه‌ی هه‌ر یه‌کێك له‌م ملیۆنێرانه 5 ملیۆن دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت2. گه‌ر مووچه‌ی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی ده‌وڵه‌ت (پۆلیسێك بۆنمونه) بریتی بێت له 1200 دۆلار (پاش چه‌ند ساڵ خزمه‌تکردن)، داهاتی ساڵانه‌ی یه‌کسان ده‌بێت به 14400 دۆلار. به‌بێ ئه‌وه‌ی که حیساب بۆ ئه‌و قازانجه فراوانه بکه‌ین که 5 ملیۆن دۆلار ساڵانه ده‌یهێنێت و ته‌نها و ته‌نها سه‌رمایه‌ی یه‌ك ملیۆنێر له‌م 10 هه‌زار و 800 که‌سه وه‌رده‌گرین و دابه‌شیده‌که‌ین به‌سه‌ر داهاتی ساڵانه‌ی فه‌رمانه‌به‌رێکدا؛ واته پێنج ملیۆن دۆلاری ئه‌ندامێکی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه که دابه‌شی ده‌که‌ین به‌سه‌ر چوارده هه‌زار و چوار سه‌د دۆلاری داهاتی ساڵانه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی ده‌وڵه‌تدا ده‌گه‌ین به‌م ژماره‌یه: 347! واته ته‌نها و ته‌نها سه‌رمایه‌ی (بێ قازانجی) هه‌ر ئه‌ندامێکی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه یه‌کسانه به 347 ساڵ له ئیش‌کردن و موچه و داهاتی فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی! گه‌ر ئه‌م فه‌رمانبه‌ره 347 ساڵ بژی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستکاری ئه‌و موچه‌یه نه‌کات که مانگانه وه‌ریده‌گرێت، ده‌توانێت ببێت به خاوه‌نی هه‌مان هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ئه‌ندامێکی ئه‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه. به‌شێوه‌یه‌کی دیکه، له ئێستادا که ساڵی 2013یه، ئه‌م فه‌رمانبه‌ره ده‌بێت تا ساڵی 2360 کاربکات و داهاته‌که‌ی کۆبکاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بگاته ئاستی هه‌لومه‌رجی ئابووری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامێکی ئه‌م چینه نوێیه. واته به 25 نه‌وه‌ی دیکه‌ش ناتوانێت بگاته ئێستا و ئێره‌ی ئه‌م چینه نوێیه.
ڕه‌نگه لێره‌دا خوێنه‌ران لێمبپرسن: جا چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان پێگه‌ی ئابووری و پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی/سیاسی‌دا هه‌یه ؟ با ئه‌م چینه نوێیه سه‌رمایه‌شان له‌ده‌ستدابێت، به‌ڵام مه‌رج نییه خاوه‌نی پێگه‌ی هه‌ژمونداری کۆمه‌ڵایه‌تی بن!
بێگومان من تێده‌گه‌م له‌م جۆره بیرکردنه‌وه‌یه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕم پێی نییه. سه‌رمایه‌ی به‌هێز نه‌ك هه‌ر ده‌ستنیشانی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، به‌ڵکو ده‌ستنیشانی چوارچێوه‌ی ئاماده‌بوون له ((وجود))یشدا ده‌کات. کۆی ده‌رکه‌وتنه سیاسییه‌کان، کولتورییه‌کان، ته‌نانه‌ت ئه‌خلاقییه‌کانیش، چۆنییه‌تی پراکتیککردنی ژیان له ڕۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵدا، فۆرمه‌کانی ڕێکخستنی بیرکردنه‌وه و په‌یوه‌ندیه‌کانی کار و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی به خێزانیشه‌وه، له‌ژێر کارایی پێگه‌ی ئابوری هه‌ر که‌سێکدا خۆیان بیناده‌که‌ن. ده‌کرێت لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌کی خێرا بهێنینه‌و.
له‌سه‌ر ئاستی كه‌لتور: مناڵانی چینی فه‌رمانبه‌ران له کوردستاندا، که له ڕووبه‌ره‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژین، ته‌نها له خه‌وندا ده‌توانن سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له پاریس بکه‌ن. لۆڤه‌ر که به‌شێکی گه‌وره‌ی مێژووی میزۆپۆتامیای تیایه و دوو کاتژمێر له لۆڤه‌ر یه‌کسانه به چه‌ند ساڵێك له کتێب خوێندنه‌وه، بۆ مناڵانی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك چوون بۆسه‌ر مه‌ریخ وایه. ته‌نها ئاماده کردنی مه‌له‌فی ڤیزه‌ی فه‌ره‌نسا نزیکه‌ی 500 دۆلاری تێده‌چێت. پاشان بلیتی دوو سه‌ر، 1200 دۆلار، مانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له خراپترین ئۆتێلی پاریس‌دا بۆ حه‌وت شه‌و 1000 دۆلار. خواردنی هه‌فته‌یك 300 دۆلار. کۆی سه‌فه‌ره‌که‌ی 3000 دۆلاری تێده‌چێت. نزیکه‌ی سێ مانگ مووچه‌ی باوکی! به‌ڵام مناڵی هه‌ر ئه‌ندامێك له‌م چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه (مه‌به‌ست له‌و 10 هه‌زار و 800 ملیۆنێره‌یه که پێشتر ئاماژه‌مان پێدا) ، له هه‌ر چرکه ساتێکدا ئاره‌زوویکرد، ده‌توانێت به ئاسانی ڤیزه وه‌ربگرێت و سه‌ردانی پاریس و لۆڤه‌ر بکات و نه‌ك سێ هه‌زار دۆلار به‌ڵکو 30 هه‌زار دۆلاریش سه‌رف بکات. ئایا ده‌توانین ڕووبه‌ری که‌لتور له یاده‌وه‌ری مناڵێك که به‌خه‌ونیش لۆڤه‌ری نه‌بینیوه و مناڵێکی دیکه‌ش که چه‌ندین سه‌عاتی له هۆڵه‌کانی لۆڤه‌ردا به‌سه‌ر بردووه وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا بکه‌ین؟ ئایا په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو مناڵه به که‌لتوره‌وه یه‌ك سروشتی هه‌یه؟ مناڵێك که به چاوی خۆی ئه‌و تاشه به‌رده ده‌بینێت که ده‌ستووره‌که‌ی حاموڕابی له‌سه‌ر نووسراوه و که‌سێکی «خه‌بیریش »هاوڕێیه‌تی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفه‌وه تا یای بۆ باس بکات، وه‌ك ئه‌و مناڵه وایه که له پۆلێکی سارد‌و سڕی قوتابخانه‌یه‌کی داڕزاوی کوردستاندا و مامۆستایه‌کی نیمچه خوێنده‌وار دوو قسه بێ تامی له‌سه‌ر حامورابی بۆ ده‌کات ؟ بێگومان نه‌خێر.
ڕه‌نگه به‌شێك له خوێنه‌ران پێم بڵێن: ئه‌مه‌ی که من باسیده‌که‌م ته‌نها له تیۆرییه سۆسیۆلۆژییه‌کاندا هه‌یه یاخود له کۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییه‌کاندا هه‌یه و [سوپاس بۆ خوا] کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی دووره له‌م جۆره پراکتیکانه‌وه!
له‌ڕاستیدا کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ش، به گۆشت و ئێسقانه‌وه، پێیناوه‌ته نێو ئه‌م سیسته‌مه له پراکتیکه‌وه و ئه‌وه‌ی که من باسیده‌که‌م هه‌ڵوێستێکی ئایدۆلۆژی نییه، به‌ڵکو به‌رهه‌می چاودێریکردنی سۆسیۆلۆژیانه‌ی کاتیگۆری و چۆنییه‌تی پراکتیکه که‌لتوریه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌یه که له کوردستانه‌وه سه‌ردانی پاریس ده‌که‌ن. داواکاریه‌کانیان له‌و که‌سانه‌ی که هاوڕێیه‌تیان ده‌که‌ن، به‌جۆرێك له جۆره‌کان ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان.
بێگومان ده‌کرێت نموونه به جۆری ئۆتۆمۆبیله‌کانی مناڵانی هه‌ریه‌کێك له‌م دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش بێنینه‌وه [مناڵانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له BMW X6 که نزیکه‌ی 100 هه‌زار دۆلار ده‌کات که‌متر بێت به‌کاری ناهێنن، به‌ڵام مناڵانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له باشترین دۆخدا ده‌توانن ئۆتۆمۆبیلێکی 15 ساڵ له‌مه‌وپێشی وه‌ك ڕینۆ به‌کاربێنن. واته ته‌نها له خه‌وندا ده‌توانن BMW X6 به‌کاربێنن]. ده‌کرێت نموونه به قوتابخانه‌کانیان، به زانکۆکانیان، به لیستی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانیان، به ڤیزه‌ی سه‌ر پاسپۆرته‌کانیان، به شوێنی نیشته جێبونیان بێنینه‌وه. به‌راوردکردنی هه‌ریه‌کێك له‌م ڕه‌گه‌زانه، ڕاسته‌وخۆ ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌وه‌ی نوێی کوردستانی گروپێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی گونجاوی خاوه‌ن یه‌ك چوارچێوه له به‌رژه‌وه‌ندی نییه. به‌ڵکو به ڕاده‌ی دابه‌شبوونه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان، ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش دابه‌شبووه. به‌شێکی له سه‌نته‌ره گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و به‌شێکی دیکه‌شی له په‌راوێزه‌کاندا.
لاوانی په‌راوێزکراو، لاوانی بێ ڕه‌گوڕیشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاقی، لاوانێك که هه‌ڵگری ئینتیمایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی «بێ به‌هان » و سه‌ر به ڕووبه‌ره‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن، له‌لایه‌ن ڕه‌گوڕیشه کۆمه‌ڵایه‌تییه ڕاقیه‌کانه‌وه، له‌لایه‌ن ئینتیما کۆمه‌ڵایه‌تییه «به‌هاداره‌کانه‌وه»، له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌کته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه‌وه که سه‌ر به ڕووبه‌ره‌کانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن، وه‌ك «زبڵدان »ی ڕه‌مزی ته‌ماشا ده‌کرێن. واته ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ره‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه ناتوانن «ئیستیهلاك» ی بکه‌ن (پۆستی بچووکی سیاسی، پۆستی بچووکی ئیداری، موچه، پیشه، به‌شداری کۆنگره، گه‌شت، سه‌ردان، به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی، هتد)، پێشنیاری ده‌که‌ن بۆ ئه‌کته‌ره‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه؛ به‌مانایه‌کی دیکه: فڕێی ده‌ده‌نه نێو زبڵدانه‌کانی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌وه! ئیشکالیه‌ته‌که له‌وه‌دایه که له ئێستا و ئێره‌دا، ئه‌م وێناکردنه، ورده ورده، داده‌به‌زێته خواره‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك که خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ش تێده‌گه‌ن له‌وه‌ی که وێنه‌ی ئه‌وان له خه‌یاڵدانی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی‌دا، زبڵدانێکی گه‌وره‌یه! له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا زبڵدان ده‌بێت به‌و شته‌ی که خواره‌وه و سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه!
به‌پێی ئامارێکی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕێکخراوی مناڵپارێزی کوردستان که له ساڵی 2010 دا ئاماده‌کراوه، دوانزه هه‌زار و چوارسه‌د و حه‌فتا و نۆ مناڵ له کوردستاندا، له‌پێناوی نه‌مردن له برسانا، له‌پێناوی هاوکاریکردنی خانه‌واده هه‌ژاره‌کانیان، له‌پێناوی مانه‌وه له ژیاندا، ناچارن به کارکردن و به بازاڕه نوێیه‌کان سپێردراون. هه‌شت هه‌زار و چوارسه‌د و شه‌ش مناڵ له هه‌ولێر, دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د و پانزه مناڵ له سلێمانی , هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا و هه‌شت مناڵ‌یش له دهۆك. ئه‌م ڕێژه‌یه ته‌واو نزیکه له ڕێژه‌ی ئه‌و ده هه‌زار و هه‌شت سه‌د ملیۆنێره‌ی که له ئێستای کوردستاندا درووستبوون. لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت دنیای خواری خواره‌ی کۆمه‌ڵگه و دنیای سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه چه‌ند به‌یه‌که‌وه ڕێده‌که‌ن، هێنده‌ش له یه‌کتری جیاده‌بنه‌وه. چه‌ند ژماره‌ی ملیۆنێره‌کان به‌رزببێته‌وه، هێنده‌ش ژماره‌ی هه‌ژاره‌کان به‌رزده‌بێته‌وه. ئه‌م دوو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه له‌یه‌ك کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌ژین، به‌ڵام یه‌کتری نابینن. هاووڵاتی یه‌ك نیشتمانن، به‌ڵام وه‌ك یه‌ك نیشتمان نابینن. له‌سه‌ر یه‌ك خاك ده‌ژین، به‌ڵام یه‌ك جۆر په‌یوه‌ندییان به خاکه‌وه نییه. له کاتێکدا نه‌وه‌ی نوێی ملیۆنێره‌کان له زانکۆکانی سۆربۆن، هه‌ڤارد، کالیفۆرنیا، کامبریدج، ئۆکسفۆرد خوێندن ته‌واو ده‌که‌ن، نه‌وه‌ی نوێی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه سه‌رگه‌رمی فرۆشتنی هێزی بازویه‌تی، وه‌ك کارل مارکس ده‌یگوت، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت پێداویستییه بیۆلۆژییه سه‌ره‌تاییه‌کانی خێزانه‌که‌ی (خواردن و خه‌وتن له نێو چوار دیواردا) دابین بکات.
ئه‌کسێل هۆنێت، سۆسیۆلۆگی به‌ناوبانگی ئه‌ڵمانی، له یه‌کێك له بابه‌ته‌کانیدا به‌ناوی «ئاوێته‌بوون و بێڕێزی. پرانسیپی مۆراڵی دانپیادانان»، به‌م شێوه‌یه گوزارشت له هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م کاتیگۆریه له ئه‌کته‌ر ده‌کات:
«کاتێك که ئه‌م مرۆڤه به‌شێوه‌یه‌کی ستراکتۆرال ده‌خرێته په‌راوێزه‌کانه‌وه و بێبه‌ش ده‌کرێت له مافه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا، ئیدی هه‌ستکردن به جۆرێكی تایبه‌ت له سوکایه‌تی پێکردن و بریندارکردنی خودی خۆی له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌وه لا دروست ده‌بێت. ئه‌م هه‌ستکردنه وای لێده‌کات که چیدی خۆی وه‌ك مرۆڤێکی کامڵ، مرۆڤێکی ئاسایی نه‌بینێت؛ ئیدی ئه‌و مرۆڤێك نییه که توانایی ئه‌وه‌ی هه‌بێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه‌دا دروستبکات و وه‌ك ئه‌وانی دیکه خۆی به خاوه‌ن ماف بزانێت.»3
لێره‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌رئه‌و ئیشکالیه‌ته‌ی که له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێدا: سیاسه‌ت و سیاسییه‌کان له خه‌یاڵدانی نه‌وه‌ی نوێی پاش ڕاپه‌ڕیندا. ئه‌وه‌ی ئێمه ویستمان ڕووناکی بخه‌ینه سه‌ر گومانی بابه‌تی بوو له‌سه‌ر گوزارشتی «نه‌وه‌ی نوێ» که زۆر جار وه‌ك به‌ڵگه نه‌ویستێك دووباره ده‌کرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئێمه وه‌ك ده‌ره‌نجام پێیگه‌شتین ئاماده‌بوونی [زیاتر] له نه‌وه‌یه‌کی نوێیه له رووبه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی‌دا، هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی زیاتر له وێنه‌یه‌کی سیاسه‌ت و سیاسییه‌کانه له خه‌یاڵدانه جیاوازه‌کانی نه‌وه نوێیه‌کاندا. ئێستا کاتی ئه‌وه‌هاتووه بپرسین: ئه‌ی له خه‌یاڵدانی سیاسییه کوردستانییه‌کاندا لاوان چۆن وێناده‌کرێن ؟ چۆن ده‌خرێنه سه‌ر شانۆ؟ چۆن مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت ؟ ئایا نوخبه‌ی سیاسی به‌گشتی و ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی سیاسه‌تێکی تایبه‌ت به گه‌نجێتی و به گه‌نجان هه‌یه ؟ کامانه‌ن ئه‌و هێڵه گشتیانه‌ی که ده‌کرێت سیاسه‌تی گه‌نجێتی و گه‌نجانی له‌سه‌ر بینا بکرێت ؟
سەرچاوە:
1- «تێبینی: به‌شێکی زۆر له داتاکانی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌و توێژینه‌وه زانستییه‌وه وه‌رگیراون که له ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێمه‌دا، کۆمه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵناسان و ده‌رونناسان له 2008 دا ئه‌نجامیاندا. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و توێژه‌رانه‌ی به کۆکردنه‌وه‌ی داتاکانه‌وه ماندوبوون.».
2-http:// www.awene.com/
article/2013/05/19/21990
3- Axel Honneth « Intégrité et mépris. Principes d’une morale de la reconnaissance»، Recherches sociologiques، vol. XXX، n°2، 1999، 11-22، 14.
* سۆسیۆلۆگ و مامۆستای زانکۆ لە پاریس