راگەیاندن و ژیانی مۆدێرن.. تەلەفزیۆن بەهێزترین ئامرازی گۆڕانکاری، چی لێدەکەین؟ -3-
July 3, 2013
وتار و بیروڕا
ڕۆژنامه‌نووس دەبێ هەندێك لە داهێنانی تێدابێت، چونکە دەكەوێتە زنجیرەی کۆتایی داهێنەرانی ناو كۆمەڵگا و رێژە هەرە كەمەكەی داهێنانی بەردەکەوێ. وەك ڕۆماننووسێك، شاعیرێك یان عالمێك نییە كە ئیبداعێكی گەورە یان دۆزینەوەیەكی گەورەی زانستی دەكات. ئه‌گه‌ر رۆژنامەنووس ته‌واسوڵێكی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاكه‌ی نه‌بێت و ته‌واسوڵی به‌رده‌وامیش نه‌تیجه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی یه‌كجار زۆره، نه‌تیجه‌ی كاری جه‌ماعییه كه یه‌ك كه‌س ده‌ریده‌بڕێ به‌ڵام به‌رهه‌می یه‌ك كه‌س نییه.
له ته‌له‌فزیۆن ئێمه كه‌سه‌كان ده‌بینین، ده‌موچاویان دەخوێنینەوە. حه‌ره‌كاتی ده‌موچاو و ده‌ست و قووه‌تی زمان، ڕووت له كوێیه، قسه له‌گه‌ڵ كێ ده‌كه‌ی، كام مه‌نتیقه، چه‌ندت ئاگا له گرفتەکانیانە، سه‌قافه‌تی ئه‌وێنده‌ر دەزانی، سایكۆلۆژیای ئه‌وێنده‌رێ شارەزایە؟ دەبێ دیاری بکات ده‌یه‌وێ چ په‌یامێك بگه‌یه‌نێ کار لە کوێ و چی بكات چ شتێك بگۆڕێ. چو‌نكه موسته‌حیله كاری ڕۆژنامه‌نووسی په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه نه‌بێت. من كه ڕۆژنامه‌نووسم هه‌واڵێك ده‌نووسمه‌وه ده‌بێ بێلایه‌ن بم، ئه‌مه ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌نووسییه، ئه‌خلاق به‌مانای په‌روه‌رده نا، ئه‌خلاق به مانای بەهایەک كه له كۆمه‌ڵگادا بڕیار دراوه پێویستە زانیاری به بێلایه‌نی بگه‌یه‌ندرێ. گه‌ر بێلایه‌ن نه‌بوو ده‌بێته دیماگۆگی واته فریودان. فریودان به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی. ته‌له‌فزیۆن ئێستا كارێكی وا ده‌كات مه‌وزوعێك گه‌ر بیه‌وێ بیگه‌یه‌نێته خه‌ڵك له كاتی لێدانه‌وه و ده‌نگ و باس و ریكلام و ئینجا هه‌زار و یه‌ك فه‌نی دیكه كه من ده‌توانم وا له‌تۆ بكه‌م ئه‌م مه‌وزوعه‌ی كه پێت‌خۆش نییه گوێی لێ بگری. هونه‌ره‌كانی تر كه دێن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن تێكه‌ڵ ده‌بن هه‌موویان ده‌كه‌ونه خزمه‌تی گه‌یاندنی ئه‌م مه‌وزوعه‌ی كه زۆر تاڵه، ڕێك وه‌كو حه‌بێكی تاڵ كه به شه‌ربه‌تێك ده‌رخواردت بده‌ن . ته‌ئسیره‌كان ناكرێ له یه‌ك بوعده‌وه ته‌ماشا بكرێ، بۆ نموونه له سۆڤیه‌تی كۆن، كه یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته به‌قووه‌ته‌كانی هه‌ڵگری لافیته‌ی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بوو، خه‌راپترین ڕاگه‌یاندنی هه‌بوو و خرا‌پترین شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش كرد.
ته‌له‌فزیۆن زۆرترین کاریگەری له‌سه‌ر منداڵ ده‌بێت و له ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵه‌وه بگره كه له جوڵەی وێنه ده‌گات تا ده‌گاته هه‌ژده ساڵه داخلی گه‌نجی ده‌بێ ئەو کاریگەرییە لە قۆناغەکانی گەشەیدا دەنیشێت. ته‌بیعه‌تی به‌شه‌ر وایه ئه‌و روئیایه‌ی كه له منداڵی بۆی دروست ده‌كرێت تا لە ژیاندایه له‌گه‌ڵی ده‌مێنێته‌وه.
یه‌كێك له سڕەکانی كولتوور كه ئینسان دروست ده‌كات دێت روئیاكان له منداڵییه‌وه بۆ دەخوڵقێنێ، مرۆڤ بەندی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه تێیدا گه‌وره ده‌بێت، له‌وێدا دەبێتە كاڵای ئه‌و ماكینه گه‌وره‌یەی كولتووری زاڵ بەرهەمی دێنێت. بۆ نموونە ئێمە به چیرۆكه‌كانی دایك و باب گەورە بووین: ڕۆسته‌م چی بوو؟ كوڕه‌كانی کێ بوون؟ ئینجا چەمکە ترسناکەکانی دێ‌و و ته‌له‌سم و پاڵەوانە فریادڕەسەکان. به‌وه گه‌وره بووین، به‌ڵام كوڕ و كچه‌كانمان كه گه‌نجن هیچ له‌وه نازانن. ئێستاش جار جار له فه‌یسبووك ئه‌و ڕه‌سمه‌ی مه‌ڕۆكه و بزنۆكه كه بزنه‌كه له‌سه‌ره‌وه‌یه و گورگ سه‌ری هێناوه‌ته ده‌رێ، ده‌یبینم شاگه‌شكه‌م ده‌کات. ئەوە وێنەیەکە لە قوتابخانە لەگەڵ چیڕۆکێک خوێندوومە. له مه‌كته‌ب دانیشتبووم كه ده‌مانخوێنده‌وه به هه‌موو قه‌ناعه‌ته‌وه باوه‌ڕمان ده‌كرد ڕاسته؛ بزنۆکە به قۆچ زگی گورگەکەی دڕاندووه و ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی بۆ خۆی گەڕانده‌وه و بێچووەکانی دەرباز کردن.
ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه ناتوانن به‌رهه‌می كولتووریان بۆ نەوەکانی خۆیان هه‌بێت، ئەوە لە کولتوورەکانی دیکەوە بۆیان دێت. ئێستا خه‌ونی منداڵه‌كانی ئێمه ئه‌و كارتۆنانه‌یه كه بۆیان دێت. ئێمه خۆ كارتۆنمان نییه ،مه‌ڕۆكه و بزنۆكه دروست ناكەین، نه‌ك نیمانه هه‌نده‌ش لێ نه‌خه‌فتاوین كه له قۆناغی پیرێژنه‌كان و پیره‌مێرده‌كانی نه‌خوێنده‌واری كۆنمان تێپه‌ڕین. كۆمه‌ڵگایەک بین رۆئیای كۆن و نوێی خۆی كۆدەكاته‌وه و دەیكاته فلیم یان كارتۆن یان بیكاته هه‌ر وه‌سیله‌یه‌كی دیكه و بگاتە به منداڵەکانیان. به سه‌هوو نه‌چووم کە بڵێم كوڕ و كچه‌كانمان كه لێیان بپرسن روئیاتان چییه؟ روئیاكانیان ئه‌و كارتۆنانه‌ن كه له ده‌شت و شار و شاخەکانی ئەمریکا(کە ئێستا زاڵه) بەرهەم دەهێندرێن.
ئه‌و كارتۆنانه شه‌خسیه‌ته‌كانی دوای بیست ساڵی ئێمه دروست ده‌كه‌ن. نامۆییەکە ئەوکات دەردەکەوێ. چونکە ئەو نەوە كاتێك كه بیر ده‌كاته‌وه وه‌كو ئێمه بیرناكاته‌وه! كاتێك ده‌یه‌وێ خۆی ئیسپات بكات وه‌ك ئەندازیارێك، دكتۆرێك یان وه‌ك ڕامبۆ و زۆرۆ و سوپه‌رمان ده‌یه‌وێ خۆی فه‌رز بكات؟! سوپه‌رمان و رامبۆ و زۆرۆ له ده‌شتی هه‌ولیر و شاره‌زوور نابێت، كه‌واته جیلی دوای ئێمه توشی نامۆیی ده‌بێت و نامۆیی شه‌خسیه‌تی ئینسان له‌ت ده‌كات. ئه‌گه‌ر نامۆیی له كۆمه‌ڵگا دروست بوو ئەوە تووشی شیزۆفرینیا ده‌بێت. تاکی نامۆ دەیەوێ شتێك لەخۆی نیشان بدات کە له راستیدا ئه‌وه نییه، رێک وه‌كو هه‌ر پیاوێك یان ژنێكی شیزۆفرینیك كه بۆ نیو سه‌عات ته‌حه‌مولی ناكرێ. ئه‌وه یه‌كێك له‌و خه‌ته‌رانه‌یه كه لەوانەیە تووشی ببین.
من جاران كه فلیمی رامبۆم ده‌دیت ده‌مگووت خوایه ئه‌م ئه‌مه‌ریكاییانه وه‌ختێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌كی زۆر، ئاخر ئه‌وه سه‌رناگرێ و مه‌عقول نییه به‌شه‌ر ئه‌وه‌نده به‌قه‌وه‌ت بێت. دوایی رامبۆمان بینی چۆن هاتن له عێراق دابه‌زین و بینیمان چۆن سه‌دامیان ده‌ركرد و كابرای علوجیان ریسواكرد و دوایی چۆن سه‌دامیان له كون ده‌رهێنا. رامبۆمان بینی چۆن سه‌ركرده‌ی عه‌سكه‌ری ئێمه‌یان له كه‌ركووك گرت پێیان له‌سه‌ر مل دانا و هه‌ردوو ده‌ستیان به‌ست و پێیان گووت جارێكی دیكه نه‌یه‌وه كه‌ركووك هه‌تا ئێمه پیت نه‌ڵێین! رامبۆ داخلی حه‌یاتی ئێمەش بووه.
ئێستا فیلم سازه‌كانی ئێمه كه فلیمی سینه‌مایی دروست ده‌كه‌ن، فیلمه‌كانیان هه‌موو دیعایه‌یه بۆ ئه‌مه‌ریكا. من دژی ئه‌مه‌ریكا نیم، مه‌به‌ستم ئایدیۆلۆژی دژی رۆژاوا نییه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی فیلمه‌كانیانی ته‌ماشا بكرێ ده‌بێ سوپه‌رمان و رامبۆی تێدا بێت، ده‌نا لە دەرەوە پەسند ناكرێ و ته‌ماشاناكرێ. ئه‌مه هی چییه؟ هی کاریگەریی ته‌له‌فزیۆنە.
یه‌كێكی تر له تایبەتمەندییه‌كانی ته‌له‌فزیۆن ئه‌وه‌یه كه مه‌جبورت ده‌كات زمانێكی به‌هێزت هه‌بێت. له ماڵێ به‌ته‌نێ بیت، له‌ناو سه‌یاره یان له‌ناو ته‌یاره یان ئێستا له‌به‌ر مه‌ڕیش بێت، ده‌توانی له‌رێگه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌وه یه‌ك مه‌وزوع ته‌ماشا بكه‌ی، جا ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه له‌سه‌ر مۆبایل بێت یان له‌ناو سه‌یاره بێت یان له‌ناو ته‌یاره بێت، كوێ ده‌ڵێی ده‌كرێ هه‌موومان له شوێنی جیاجیا یه‌ك مه‌وزوعمان بینیبێ و به یه‌ك مه‌وزوعه‌وه مه‌شغوڵمان بكات. ئه‌و زانیارییانەی بۆت دێت، كه ته‌رجومه‌ی ده‌كه‌ی ده‌بێ زمانه‌كه‌ت له ئاستی ئه‌و زمانه بێت كه ئه‌م مه‌وزوعه‌ی پێ باس ده‌كرێ ئه‌گینا مه‌وزوعه‌كه ناگات. تۆ كاتێك ده‌توانی باش تێبگەیت كه زمانێكی باشت هه‌بێت. زمانی باش به دوو سێ كه‌لیمه‌ی باشی گونده‌كه‌م چێ نابێ. ده‌بێ زمانی هاوچه‌رخ بێت، ته‌نیا زمانی ئاسۆیی (ئوفوقی) نه‌بێت. پاشی ئه‌وه ئه‌ی زمانی داهێنانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه؟ ئه‌ی زمانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاڵۆزانه‌ی كه ئه‌مڕۆ ئێمه تێیدا ده‌ژیه‌ین چۆن دروست بکەین؟ لێرەدا مه‌جبور ده‌بین زمانه‌كەمان پێشبخەین. زمانێك ئه‌گه‌ر پێشنه‌كه‌وت دواده‌كه‌وێ، ئه‌و زمانه‌ی كه دواكه‌وت نەوەی نوێ قسه‌ی پێناكات و كه هاته سه‌ر بیركردنه‌وه ئه‌وا بیری پێناكاته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ته‌له‌فزیۆن له پرۆسه‌ی به‌جیهانی كردنی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ردا ئه‌وه‌یه مونافه‌سه‌یه‌كی توند له‌به‌ینی زمانه‌كاندا دروست ده‌كات. كه زمانی به‌هێزت هه‌بوو كولتوورێكی به‌هێزیشت ده‌بێت، كه كولتووری به‌هێزت هه‌بوو داهێنه‌ری گه‌وره‌شت ده‌بێت، ئینسانی هاوچه‌رخت ده‌بێت. ئه‌مه یه‌كێك له سڕەکانیی ته‌ئسیری ته‌له‌فزیۆنه.
ته‌له‌فزیۆن وایكرد كه ڕاگه‌یاندن له ده‌زگای بچووكەوە ببێته گروپ و هه‌موو ئامڕاز و شێوازەکانیان كۆببنه‌وه. له بینایه‌تی گه‌ورەدا نه‌ك یه‌ك ته‌له‌فزیۆن ژماره‌یه‌ك تە‌له‌فزیۆن عاید به یه‌ك گرووپن، ژماره‌یه‌ك ڕادیۆشی لەگەڵدایە، به‌ناووبانگترین رۆژنامه‌ی وڵاته‌كه‌شی له‌وێنده‌رێیه، ژماره‌یه‌كی زۆر پاشكۆی منداڵان و گه‌نجان و وەرزش و ئه‌وجۆره شتانه‌ی هه‌یه. ئه‌مه پێی ده‌گوترێ گرووپی ڕاگه‌یاندن. یه‌عنی ئیتر مه‌جال بۆ به‌شه‌ر ناهیڵێته‌وه، هه‌ر ده‌تگرێ و ناتوانی خۆتی لێ بشاریتەوە. یه‌عنی ئه‌گه‌ر به‌و ته‌له‌فزیۆن نه‌بێت به ته‌له‌فزیۆنێكی دیكه، ئه‌گه‌ر به‌و به‌رنامه‌یه نه‌بێت به‌و هه‌موو به‌رنامانه‌ی دیكه كه هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا به ڕادیۆ ئه‌گه‌ر نا به گۆڤار گه‌ر نا به ڕۆژنامه. جا ئه‌مه سیاسه‌ت و ئابووری و مۆسیقا و هەڵپەركێ و فاشیۆنی تێدایە.
ئەمە فەرهەنگی گشتی دروست دەكات، یەعنی نۆعێك لە ڕۆشنبیریی كە وەكو مەكینە پاڵت پێوە دەنێت، ئەو بڕیاردەدات كە دەبێت ئەمساڵ ڕەنگی ڕەش مۆدێلی ساڵ بێت. كۆمەڵێك دیزاینەر دادەنیشن دەڵین ڕەش جوانە جا خۆ لای تۆ ڕەش جوانیش نەبێت كە لەبەرت نەكرد ئەوە تۆ بە جوان تەماشا ناکرێی.
هەموو ئەو كەلوپەلی ڕاگەیاندنی كە باسم كرد تا دەگاتە ناوماڵ هیچ یەك لە ئێمە ئازاد نین کە چی و کامیان هەبێت، بەڵام ئازادین لە چوارچێوەی جەبرێكی دیاریکراودا هەندێ ئیختیارمان هەبێ. ئەمە وا دەكا ئاگاشت لێ نییە دەبێ فڵان کاڵا بكڕی.
رۆشنبیرییەکی فراوان لەسەر ئەم بوارە هەیە و توێژینەوەی بەردەوام دەکرێ و تۆڕێكی نێودەوڵەتی هەیە کە پێیان دەگوترێ داڕێژەرانی فكر، واتە ئەوانەی بیر دروست دەكەن. لەم رۆژگارەدا ناوەندە زانستییەکان کە زانکۆکان لە مەرکەزی پرۆسەکەدان ئەندێشەی زانستییانە بەڕێوەدەبەن. جاران كادیری حزبی و سەركردەی سیاسی ئایدیۆلۆژیای دەهۆنیەوە. ئەوە بۆچوون و حەزی بیرمەندە توندڕەوەکان بوون کە کۆمەڵگایان ناچاردەکرد وەک مۆدیلی ئەندێشەی ئەوان رێکبخرێتەوە. ئەو ئەندێشە سەپێندراوە پێیدەگوترا ئایدیۆلۆجیا. ئەم رۆژگارە بیرکردنەوە و توێژینەوەی زانستی رێگای پێشکەوتنی کۆمەڵگا کەشف دەکات و ئایدیا و حەزی سەرکردەکان جێی نابێتەوە.
لەو دیاردەیەدا سەمتی کۆمەڵایەتی لێکدی جیا و دژپێک هەنه. هەیە زۆر لایه‌نگری كۆنه، بەرامبەرەکەشی زۆر لایه‌نگری نوێیه، هه‌رهه‌مووشیان ڕاستن چو‌نكه ته‌فاعولێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌و فرەیی لە کو‌لتوور و خوگونجاندنەکانی ناوچە جیاوازەکان بە نەزەڕی هەند وەردەگیرێ. له‌و زانیاریانه‌ی ده‌یانخوێنیه‌وه خۆت ده‌بینیه‌وه له‌كوێدا موافیقی له‌كوێدا موخالیفی، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه تۆ له‌نێو پرۆسه‌كه‌دا ده‌بی.
لێرەدا هاووڵاتی ساده حه‌قی خۆیه‌تی بڵێت سیاسەتمەداری باش ئەو کەسەیە کە لە پێویستییەکانی سەردەم بە كۆمه‌ڵگای خۆی و جیهانەوە تێبگات، ده‌بێ عیلمیانه بیربکاتەوە. بۆ نموونه پێویستە تێبگات ئابووریی وڵاته‌كه چۆن ببووژێنێته‌وه، ده‌توانی زمانێكی دەوڵەمەندت هه‌بێت، ده‌توانی دیموكراسی چۆن وه‌كو جل و به‌رگ به‌قه‌د فەرهەنگی وڵاته‌كه‌ت ببڕی؟ چۆن ده‌توانی قیاده‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك بكه‌ی كه 90 ساڵ له‌شه‌ڕدا بووه، 30 ساڵی ئه‌خیر لەبەر ئه‌نفال کراندابووه، كه گوندی نه‌ماوه ئینسان له‌و كۆمه‌ڵگایه شوێنراوە، ئه‌رێ چۆن ده‌یبوژێنیه‌وه؟ هه‌ر به قسه؟ ئه‌وەیان قۆناغی تەواو بوو، ده‌بێت ئێستا په‌نا بۆ ته‌كنۆلۆژیا و زانین و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی هاوچه‌رخ ببەین، ئه‌مه له كوێیه ؟ ئه‌مه له لای ئایدیۆلۆگی هیچ حزبێك نییه به‌ڵكو له ناوەندەکانی عیلمی دا هەیە.
تەلەفزیۆن ئەو ئامڕازە کۆمەڵایەتییەیە زەمینەیەکی لەبار بۆ ئەو گۆڕانکارییە دەڕەخسێنێ.