راسپاردەكانی هۆشیاری و پەروەدەیی ژینگەیی

راسپاردەكانی هۆشیاری و پەروەدەیی ژینگەیی
یەكەمین كۆنفرانسی ژینگەیی كە بەچاودێری بەڕێز سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، لەلایەن دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستانەوە رێكخرابوو، بەكۆمەڵێك راسپاردەی گرنگەوە كۆتایی بەكۆنفرانسە دوو رۆژییەكەی هێنا لە پێنج بواردا، ئەم خاڵانەی لای خوارەوەش گرنگترین راسپاردەكانی بواری هۆشیاریی و پەروەردەی ژینگەیی بوون:
1. پەروەردەی ژینگەیی لە ناوەندكانی خوێندن و خوێندنی باڵادا بخوێنرێت.
2. تۆڕێكی ژینگەیی سەرتاسەری بۆ رێكخراوەكان دابمەرزێت و كار بكات بە پلانێكی ستراتیژی.
3. دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە كار لەسەر ئەوە بكات داهاتی سزادان (غرامە) بخرێتە سندوقی پاراستنی ژینگەوە.
4. داواكردن لە خوێندنی باڵا بۆ زیاتركردنی ژمارەی ماستەرنامە و دكتۆرانامە لە بواری ژینگەدا.
5. كاركردن لەسەر تەرخانكردنی بڕێك لە بودجەی نووسینگەی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومییەكان (NGO)كان بۆ رێكخراوەكانی ژینگەپارێزیی.
1. كاركردن بە بڕگە و ماددەكانی تایبەت بە غەرامەكردن لە چوارچێوەی یاسای ژمارە (8)ی ساڵی (2008).
2. كردنەوەی كەناڵێكی تایبەت بە ژینگە لەلایەن دەستەوە. یان بەرنامەی ژینگەیی لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە.
3. دروستكردنی تۆڕێكی میدیایی ژینگەیی بۆ رێكخراوەكان بۆ ئەوەی ببێتە پردی پەیوەندی نێوان رێكخراوەكان و دەستە.
4. گرنگیدان بە رێكخراوەكانی ژینگەپارێزیی.
5. كردنەوەی زیاتری یانەی ژینگەیی لە قوتابخانەكاندا.
6. رێكخستنی كەمپینی ژینگەیی بۆ یارمەتیدان و بیرخستنەوەی حكومەت بە كێشەكانی ژینگە.
7. كاركردنی رێكخراوە ژینگەییەكان لەسەر هۆشیاركردنەوەی زیاتری ئەندامەكانی خۆیان لە پێشدا.
8. هەوڵدان بۆ رازیكردنی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ بەخشینی بەشێك لە یارمەتییە داراییەكانیان بە رێكخراوە ژینگەییەكان.
9. بردنە دەرەوەی كۆڕ و سیمیناری ژینگەیی لە شارەوە بۆ دەرەوەی شارەكان بۆ نێو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا.
10. داهێنانی پێشبڕكێی ژینگەیی لە نێوان قوتابخانەكاندا.
11. رێكخراوە ژینگەییكان باشتر چاودێریی كارەكانی كەرتی گشتیی و تایبەت بكەن.
12. تەرخانكردنی بەشێك لە چالاكییەكانی ساڵیادو بۆنەی حزبەكان بۆ هۆشیاریی ژینگەیی.
13. دەست پێكردن بە پڕۆسەی پەروەردەی ژینگەیی لە باخچەی ساوایانەوە.
14. تەرخانكردنی كاتێك لە كۆبوونەوەی هەفتانەی پێنج شەممەی قوتابخانەكاندا بۆ هۆشیاری ژینگەیی.
15. هەوڵدان بۆ بەخۆماڵیكردنی ئەزموونە جیهانییەكان لە بواری هۆشیاریی ژینگەییدا.
16. هاندانی كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ ئامادەكردن و پێشكەشكردنی زیاتری بەرنامە ژینگەییەكان.
17. تێكەڵ بوونی زیاتری رێكخراوە ژینگەییەكان لەگەڵ چین توێژە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا.
18. هەوڵدان بۆ دروستكردنی سەنتەرێكی ژینگەیی لە زانكۆكان بە هەماهەنگی لەنێوان دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەو وەزارەتی خوێندنی باڵادا.
19. گەیاندن و خستنەڕووی زیاتری مەترسییە ژینگەییەكان بە ئاستە باڵاكانی ناوەندی بڕیاری سیاسیی بۆ زیاتر ئاگاداربوونیان بەگرنگیی و بایەخی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
20. هەمواركردنەوەی ئەو ماددە و بڕگانە لە یاسای ژمارە (8)ی (2008) بەمەبەستی تۆكمەكردن و گشتگیركردنیان بۆ زیاتر چەسپاندنی هۆشیاری ژینگەیی.
21. بایەخدانی زیاتر بە هونەری فۆتۆگرافی و ڤیدیۆیی لە بواری ژینگەپارێزیی و بایەخدان بە ژینگە.
22. بایەخدان بە دەستخستنی زانیاری ژینگەیی و داتابەیس لە بواری ژینگەپارێزیدا.
23. پەیوەندی كردن بە نووسەران و شارەزایانی بواری ژینگەیی بۆ نووسین لە بواری ژینگەدا.
24. بە چاپگەیاندنی زیاتری كتێب و نامیلكەی منداڵان لە بواری ژینگەپارێزیدا.
25. سوود وەرگرتنی زیاتر لەمامۆستایانی زانكۆ و كەسانی پسپۆر لە بواری كاری ژینگەییدا.
26. پێكهێنانی تۆڕی سپۆنسەر بۆ چالاكییەكانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لەبواری هۆشیاریی ژینگەییدا.
27. بایەخدان بە تەرخانكردنی توانای دارایی بۆ ژینگە هۆشیاریی لە گشت ناوەندەكانی كاردا.
28. ئەنجامدانی خولی بەردەوامی راهێنان بۆ چالاكوانانی ژینگەپارێزیی.
29. هەوڵدان بۆ دابینكردنی سەرچاوەی زانستی لە بواری ژینگەدا بە زمانی كوردی.
30. پەیڕەوكردنی سیستەمی خەڵاتكردن بۆ منداڵان لە بواری ژینگەپارێزیدا وەك خەڵاتكردنیان لەگێڕانەوەی ماددە بەكارهاتووەكان.
31. هەوڵدان بۆ زیاتر كاراكردنی پرۆژەی یانەی ژینگەیی لە ڕووی دابینكردنی كادری پسپۆر و بودجە و شوێن و كاتەوە.
32. بیرخستنەوەی ناوەندەكانی بڕیار بۆ بەكارهێنان و سوود وەرگرتن لە سەرچاوەكانی وزەی خاوێن و نوێبووەكانی وەك تیشكی خۆر، ئاو، با، گەرما.
33. پێدانی رێنمایی ژینگەیی بە گەشتیارانی بیانی لە هەرێمی كوردستاندا بۆ باشتر پاراستنی ژینگە.
34. هاریكاری لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی بۆ تێهەڵكێشكردنی بابەتی ژینگەپارێزیی لەگەڵ وتارەكانی رۆژانی هەینیدا.
35. پێدانی كورسی تایبەت بە فەرمانبەرانی دەستەی پاراستنی ژینگە لە بەشی ژینگەی سەر بەكۆلێژەكان.
36. كردنەوەی خولی راهێنانی راگەیاندنی ژینگەیی بۆ كادیرانی دەزگاكانی راگەیاندن.
37. نوێكردنەوەو كاراتركردنی سایتی ئەلكترۆنی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە.
38. هەوڵدان بۆ بنبڕكردنی دیاردەی فڕێدانی شتوومەك لە ئۆتۆمبێلەكانەوە لەرێگەی هەڵمەتی زیاتری هۆشیارییەوە.
39. پێویستیی هەبوونی هێڵێكی گەرم بۆ پەیوەندیكردنی خێرا لە نێوان دەستە و هاووڵاتییان بەبێ بەرامبەر.
40. بیركردنەوەی ژینگەدۆستان لەبیرۆكەی دامەزراندنی پارتێكی ژینگەیی.
Top