ناساندنی جینۆسایدی کوردله په‌رله‌مانی به‌ریتانی و چەند ڕەهەندێكی تر
March 14, 2013
وتار و بیروڕا
له‌و کۆبوونه‌وه‌یەدا، وه‌زیری نوێنه‌ری حکومه‌ت و وه‌زیری سێبه‌ری ئۆپۆزسیۆن هاوڕابوون که پێکه‌وه کاری زیاتر بکه‌ن بۆ هاندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و په‌رله‌مانی ئه‌وروپی و پرۆسه‌ی به دادگاگه‌یاندنی نێونه‌ته‌وه‌یی پرسی جینۆسایدی کورد، ئه‌مه‌ش خۆپابه‌ندکردنێکی باشی هه‌ردوولا بوو بۆ به‌ئه‌رککردنی کارکردن له سه‌ر پرسه‌که، هه‌روه‌ها ئه‌و کۆبوونه‌وه په‌رله‌مانییه، زیاتر له دوو کاتژمێرو نیوی خایه‌ند، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ندگرتنی زۆری ئه‌و پرسه‌ی گه‌یاند له کاتی به‌نرخی په‌رله‌مانێکی وا ناودارو پڕکاردا.
بایه‌خه‌کانی ئه‌و ناساندنه له‌وه‌دایه به‌ریتانیا یه‌کێکه له وڵاته هه‌ره ناودارو به‌هێزه‌کانی دنیا، هه‌ر هه‌ڵوێستێکی كاریگه‌ری خۆی ده‌بێ له کارتێکردنی سیاسی و یاساییش بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتر ناساندنی جینۆسایدی کورد له به‌ریتانیاو له وڵاتانی تریشدا. هه‌روه‌ها به‌ریتانیا مێژووییه‌کی دوور‌و درێژی پڕ كاریگه‌ری سیاسی و ئابووری وفه‌رهه‌نگیشی هه‌بووەو هه‌یه له‌سه‌ر کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌و ته‌نانه‌ت داڕشتنی سه‌ره‌کی نه‌خشه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه له لایه‌ن به‌ریتانیاوه بووه. له دوای ڕاپه‌رینه‌وه، به‌ریتانیا لایه‌نێکی سه‌ره‌کی بووه له بەهاناوه‌هاتنی گه‌له‌که‌مان له سه‌پاندنی ناوچه‌ی ئارام و رزگارکردنی عێراق و مانه‌وه وه‌کو هاوسه‌نگی ڕاگری نێوان کوردستان و عێراق و گه‌رمکردنی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، بۆیه هه‌رهه‌ڵوێست و بڕیارێکی به‌ریتانی ره‌نگدانه‌وه‌ی فراوانی ده‌بێت. ئه‌و ناساندنه له لایه‌ن وڵاتێکی به خۆپارێزناسراوی ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستی سیاسی وه‌کو به‌ریتانیا له‌و جۆره پرسانه ده‌بێته هانده‌ر بۆ ترس شکاندن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی دوودڵی وڵاتانی تریش که ئاسانتر به‌و جۆره هه‌نگاوه هه‌ستن.
وه‌ک به‌دی ده‌کرێت، گه‌شه‌سه‌ندنی پێگه‌ی سیاسی و ئابووری و سه‌قامگیری و سیاسه‌تی گونجاوی هه‌رێمی کوردستان، هانده‌ره بۆ ئاوڕدانه‌وه‌ی ده‌ره‌کی و کرانه‌وه به‌رامبه‌ر ناساندنی جینۆسایدیش، بەر له‌وهه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانی و حکومه‌تی به‌ریتانیش.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، پرسی جینۆسایدناساندنی خستۆته پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی، بۆ ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تا بیری له دانانی نه‌خشه ڕێگه کردۆته‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی ئه‌و ئه‌رکه، بۆ دانانی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ش، پرس و ڕای به‌چه‌ندین لایه‌ن و پسپۆر‌و شاره‌زا کردووه، له هه‌لومه‌رجی پێشتری کوردستان، سه‌ره‌تا به‌رنامه‌ی زه‌مینه‌سازی لۆبی سیاسی و ناساندنی په‌رله‌مانیی له ئاستی چه‌ندین وڵاتی جیاجیادا به گونجاوزانی، ئینجا هه‌ڵکشان به‌ره‌و رێکخراوودادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان.
هاوکات بیر له لایه‌نی ناساندنی یاساییش کراوه‌ته‌وە، بۆ هه‌لومه‌رجی کوردستان وا به په‌سندا زانرا که سه‌ره‌تا زه‌مینه سیاسییه‌که‌ی بۆ خۆش بکرێ، چونکه چه‌ندین تاقیکردنه‌وه‌ی میلله‌تانی تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که پشتیوانی سیاسی پێویسته بۆ ناساندنی یاسایی و،هه‌ر له بنه‌ڕه‌تیشدا جینۆساید بۆئامانجی سیاسی ئه‌نجام ده‌درێت. به‌و شێوه‌یه له سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌وە تێگه‌یشتن وپلانی کارداندرا.
هه‌ڵبه‌ته به‌پێزانینه‌وه بۆچالاکی و دڵسۆزی گشت لایه‌ک، له رابردوو و له ئێستادا، له ئه‌نجامی هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌موو لایه‌ک که به‌گیانی نیشتیمانی و به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌و پرسه‌دا کاریان کردووه، جگه له چالاکییه‌کانی رابردوو، له ساڵی پاره‌وه پرسی ناساندنی جینۆساید به‌و ئاڕاسته‌یه‌ی کاری له‌سه‌ر کراوه، ئه‌نجامی به‌رچاو و خوازراوی هه‌بووه. بۆنموونه: چه‌ندین کۆنفرانسی ده‌ره‌کی کران له له‌نده‌ن و له جنێف، په‌رله‌مانی نه‌رویجی گفتوگۆی تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسی جینۆسایدی کورد سازکردو به بانگهێشتکردنی وه‌زیری ده‌ره‌وەو هاوڕایی خۆی بۆ په‌سندکردنی بەجینۆسایدناسانی کورد ده‌ربڕی. دواتر په‌رله‌مانی سوید له رێگه‌ی کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان جینۆسایدی کوردی ناساند. هه‌مان کات کۆمیته‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی هۆڵه‌ندیش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان کرد سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌رێگه‌ی ناساندنی جینۆسایدی کورد. هه‌روه‌ک باسکرا په‌رله‌مانی به‌ریتانیش ناساندی و له په‌رله‌مانی ئه‌وروپیش بڕیاری سازدانی سیمینارهه‌یه له‌و باره‌یه‌وەو هه‌وڵی زه‌مینه‌خۆشکردنی سازدانی گفتوگۆی په‌رله‌مانی هه‌یه له‌مه‌ڕ ناساندنه‌وه‌که.
رێگه نه‌خشه سه‌ره‌کییه‌کانی ناساندنی جینۆساید ئه‌وه‌ن که له رێگه‌ی رێکخراو و دادگا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه بێت. ئامانجه‌کانی ئه‌و ناساندنه‌ش ئه‌وه‌یه که رێگه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه بگیرێت و جۆره پشتیوانی و هاوسۆزییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و پابه‌ندبووێکی وا په‌یدا ببێت که به‌رگری له گه‌لێکی وه‌کو کورد بکه‌ن و ببنه پاڵپشتی بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی جینۆسایدی تر له سه‌ری. ئه‌نجامێکی ئه‌و ناساندنه‌ش کارکردنه له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان لێکه‌وتوانی جینۆسایدی کورد، که به پله‌ی یه‌که‌م که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ده‌گرێته‌وه، به شێوه‌یه‌کی گشتیش هه‌موو زیان لێکه‌وتوویه‌کی ئه‌نجامی ئه‌و تاوانانه ده‌گرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ش، به‌رپرسیارێتی یه‌که‌م له ئه‌ستۆی حکومه‌تی ئێستای عێراقه وه‌ک واریسی رژێمی پێشووی له‌ناوچووه، که گشت ئه‌و زیانانه قه‌ره‌بووبکاته‌وه بۆ قوربانیان. وه‌زاره‌تمان، به هاوکاری په‌رله‌مان وچه‌ندین رێکخراوو پسپۆر، یاساییه‌کی ئاماده‌کردووه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی گشتیی قوربانیان له لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه، له به‌رنامه‌دایه ببردرێت بۆ په‌رله‌مانی عێراق له کاتێکی گونجاو‌دا. لایه‌نێکی تری ئه‌وه‌یه، که کاتێك ئه‌و تاوانانه له ئه‌نجامی دادگایی‌کردنی تاوانبارێک له‌دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید تۆمارده‌کرێت، پابه‌ندبوونی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی به دوادادێ و هه‌روه‌ها له رێگه‌ی سندوقێکی هاوکاریشه‌وه ده‌کرێت قه‌ره‌بووکردنه‌وه بدرێت. جگه له‌وه، له هه‌ندێ وڵات‌دا رێگه‌ی دادگای تایبه‌تیش هه‌یه که تاوانباری جینۆسایدی تێدابێت، به‌ڵام ئه‌م رێگانه، کاری سیاسی و یاسایی چڕوتوانای باشیان پێویسته بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یشتن.
شایه‌نی باسه، ماوه‌یه‌که جمۆجۆڵ و ویستی ناساندنی جینۆسایدی کورد زیاتر‌و به‌رچاوتر بووه. له لایه‌که‌وه حکومه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان و رێکخراوه‌کان به‌گوڕتره‌وه له کاردان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له لایه‌کی تریشه‌وه وڵاتان زیاتر ده‌روازه‌یان بۆ ئه‌و کاره کردۆته‌وه‌و گه‌رمترن له ئاوڕدانه‌وه‌و پێوه‌ندی دروستکردن و هه‌نگاونان به‌و ئاڕاسته‌یه.
ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و به پشت به‌ستن به چه‌ندین رێکخراوو ده‌زگا له پرۆسه‌ی به‌رنامه‌دانانه بۆ دروستکردنی پێکهاته‌یه‌کی پسپۆر بۆ کارکردنی زیاتر‌و به‌رزتر بۆ ناساندنی زیاتری جینۆساید له ئاستی فره‌وانترو باڵاتری سیاسی و به تایبه‌ت له بواری یاسایی و دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی.
له لایه‌کی تره‌وه هه‌ماهه‌نگی دروست بووه له‌گه‌ڵ چه‌ندین نوێنه‌رو په‌رله‌مانی تری وڵاتان بۆ ناساندن.
هه‌وڵ ده‌درێت به ئاڕاسته‌یه‌ک کار بکرێت که پرسه‌که بکرێته ئه‌رکێکی نیشتیمانی و سوود له توانا‌و دڵسۆزی و شاره‌زایی ڕه‌وه‌ندی کورد‌و لایه‌نه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پێکه‌وه ئامانجه‌کانی ئه‌و ئه‌رکه به‌دیبهێنرێن. بۆیه، وه‌زاره‌تمان چالاکییه‌کانی پۆلێن کردوه: جۆرێک له چالاکییه‌کان وه‌زاره‌ت خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، جۆرێکی تریان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاکانی تری حکومه‌ت یان په‌رله‌مان یان له‌گه‌ڵ رێکخراوه پێوه‌ندیداره‌کان ئه‌نجام ده‌د‌رێ، یان ڕێکخراوه‌کان و چالاکوانان و تاکی شاره‌زاو لایه‌نی تر خۆیان جۆره چالاکییه‌ک ئه‌نجام بده‌ن و وه‌زاره‌ت پشتیوانیان بکات.
ئه‌مساڵ یه‌کێک له پلانه‌کانی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه که به‌رنامه‌ی یاده‌کانی ٢٥ ساڵه‌ی ئه‌نفال و کیمیاباران به شێوه‌یه‌ک بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ و پرسی ناساندن به‌رەو‌پێش به‌رێ. بۆ نموونه داوه‌تکردنی میوانی بیانی پێوه‌ندیدار بۆ یاده‌کان و به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌و کۆنفرانس له‌گه‌ڵ. هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌ته‌که به جۆرێکه، ڕه‌وه‌ندی کورد و چه‌ندین نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌ت و رێکخراوه‌کان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش به شێوه‌ی چڕتر و شاره‌زایا‌نه‌تر. یه‌کێک له پلانه‌کانی وه‌زارت، دروستکردنی تۆڕی کارکردن بووه له نێوان پێوه‌ندیدارانی ئه‌و پرسه له وڵاتانی جیاجیا. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش گه‌یشتۆته قۆناغێکی باش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تواناکان و کارتێکردنی ئه‌نجامی کاری وڵاتێک له‌سه‌ر ئه‌وانی تر که چه‌ند مانگێكه تێبێنی ده‌کرێت که له‌وڵاتێکدا، ناساندنێک ده‌بێت، زوو ده‌بێته هانده‌ر بۆ وڵاتی تریش.
به کورتیییه‌که‌ی، ئێستا پرسی ناساندنی جینۆساید هه‌نگاوی باشی ناوه، ده‌رفه‌تی باشی هێناوه‌ته پێش، گرنگ ئه‌وه‌یه خۆمان به‌رنامەوپلانی باشی بۆ دابنێین، پێکه‌وه وه‌کو ناسنامەو ئه‌رکێکی نیشتمانی کاری له‌سه‌ر بکه‌ین له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه ڕه‌واکانی شه‌هیدان و گه‌له‌که‌مان.