ئایا زه‌رده‌شت كورده؟ (3-3)
June 1, 2010
وتار و بیروڕا

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت كه ده‌نگه‌كانی (ب، ڤ، د، گ). یا(ر) و (و) و(ل) و(ل) و(ع) و (ه) و چه‌ند ده‌نگی تر جێگایان ده‌گۆرِن و، جێگه‌ی یه‌كتر ده‌گرنه‌وه، به‌و شێوه‌یه گۆرِانكاریی به‌سه‌ر چه‌ند وشه‌یه‌دا باسده‌كات، وه‌ك:
- یۆڤان= جوان= لا و گه‌نج.
- زره‌یه= زه‌ریا= ده‌ریا.
- زه‌ن= ژه‌ن= ژن.
- پۆلات= پۆلا
- ئاهین= ئاسن.
- جێگه‌ی سه‌رنجیشه كه ئامرازی(ئه) و (ئان) و (ئه‌نه، ئه‌ن) ، له كوردیی كۆندا، ده‌خرێته سه‌ره‌تای ئاوه‌ڵناو هه‌ڵیده‌گه‌رِێنێته‌وه به‌ره‌و پێچه‌وانه، وه‌كو بڵێی ئه‌ركی ئامرازی ئینگلیزی:
(نه‌ن، نه‌و، ئه‌نتی) ده‌بینن.
له ئا‌ڤێستا ئامرازی(ئا)ش هه‌مان رۆڵی هه‌یه.
به كورتی: زمانی ئا‌ڤێستا به به‌راورد له‌گه‌ڵ زمانی كوردیی ئه‌مرِۆ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه له رِیشه‌دا هه‌ردووكیان گه‌ڵا و لق و پۆپی یه‌ك دره‌ختی ریشه‌دار و پته‌ون.
به‌ڵكو له‌و به‌راورده‌دا ده‌یان وشه‌ی جوانی كۆن ده‌توانن ئه‌ده‌بیات و نووسینی ئه‌مرِۆمان برِازێننه‌وه ، وه‌ك:
- چه‌گات: بۆپه، لووتكه، مله، سه‌رشان، سه‌ری چیا.
- چه‌مرِو: چاوو روو، ده‌م و چاو، روومه‌ت، ئێستاش له هه‌ورامانیدا به‌چاو ده‌ڵێن(چه‌م).
- چه‌مبه‌ر: هه‌لقه، بازنه، دایه‌ره، چه‌رخدان.
- چه‌ند تۆم: چه‌ندی تر، چه‌ندی دیكه.
- چه‌نگ: بلوێر، نه‌ی، چنگ.
- چه‌نگسه‌رای: ئاوازكه‌ر، ئاواز ساز، موزیك ژه‌ن.
- چاپوك: وریا، زووخێز، لێهاتوو.
- چراخ: چرا، فانووس، چراخ، لامپا... كه‌واته(چراغ) توركی نییه.
- چه‌رم: پۆستی چاككراو، و خۆشه‌كراو /چه‌رمه( له هه‌ورامی)= سپی.
- چارۆمه‌ندیی: چاره‌مه‌ند، چاره‌كه‌ر، چاره‌سه‌ركه‌ر، چاره‌ساز.
- چه‌رب: چه‌وری، رۆن، زه‌یتوون.
- چاشیش: فێركردن، په‌روه‌رده‌كردن.
- چاشتیار: ماموستا، ئامۆژگاری، رێنۆما.
- چه‌شمه‌رِه‌ش: حه‌سوود، چاودار به‌خیل، چه‌شم= چاو، كه‌واته، چاورِه‌ش.
- چاشت: نانی به‌یانیان، چێشت، تێشت، فێربوون، یاد پێ گرتن.
- چه‌تره‌نگ: شه‌تره‌نج.
- ده‌رڤه‌گ: بۆشایی به‌رده‌م با، فه‌زا(فچاء) یه‌كه‌مین جاره ئه‌م وشه جوانه‌م به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
- دارڤه‌گ: گه‌لا، گه‌لای دار و دره‌خت، به‌رگه‌دار.
- وه‌شتان: عاده‌تی ئافره‌تان له ده‌وره‌ی حه‌یزدار.
- ده‌شتانما: ماوه‌ی ده‌وره‌ی حه‌یزی ئافره‌تان/ ده‌شتانمانگ.
- ده‌شتا نۆمه‌ند: ئافره‌تی حه‌یزدار.
- داته‌ستان: دادستان، دادگا، مه‌حكه‌مه، یاسا ، برِیار دات= داد.
- داده‌ستانده‌ینا: بیروباوه‌رِی شه‌رعی زه‌ردوشتی(شه‌ریعه‌تی زه‌رده‌شتی).
- گاری: شاخ، كێ‌و، كه‌ژ، نبۆرِه(چیای گاره).
- گه‌رۆنمانه: نوێژخانه، ماڵی نوێژ، مزگه‌وت، ته‌كیه، وشه‌ی(نما) ئێستاش له هه‌ورامانیدا مانای(نوێژ) ده‌دات، نوێژ= نما= نوێ.
- گه‌نج: گه‌نجینه، زه‌خیره.
- گه‌نجوه‌ر: خه‌زنه‌دار، خه‌زێنه‌دار، ئه‌مین سندووق.
- گه‌نناكی: ریشوه خۆری گه‌نده‌لی، حه‌رامزاده‌یی له ئه‌ركدا، ناراستی.
- گه‌رامیی: ناز، ئیفتیخار، گه‌وره‌یی، پایه‌به‌رزی، له فارسی ئه‌مرِۆشدا هه‌ر به‌و مانایه دێ.
كه‌واته، ورده ورده له‌وه نزیك ده‌بینه‌وه بڵێین زه‌رده‌شت كه په‌یامبه‌ری ماد و فارس و گه‌له ئاریاییه‌كان بووه به زمانێك ئاخاوتووه كه له كوردیی ئه‌مرِۆوه نزیكه، له‌ئینسكلوَپیدیای گشتی یاسین ێابر ێاڵح چایی سلێمانی، ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2005ز دا هاتووه كه:
زه‌ردوشتی، ئایینی كۆنی نه‌ته‌وه‌یی كورده... فه‌یله‌سوف و پێشه‌وای ئایینی زه‌رده‌شت له خۆرهه‌ڵاتی كوردستاندا، له ناوچه‌ی ئازه‌ربایگان(ئازه‌ربایجان) هێنایه كایه‌وه، كه له‌پاش خۆی بوو به ئایینی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی (ماد) و (فارس) و له‌سه‌ر ده‌ستی دارا به هه‌موو ئیران و كوردستان و خۆرئاوادا بڵاوبووه‌وه... هه‌روه‌ها ده‌نووسێت كه:
كتێبه‌كه‌ی ئه‌م ئایینه ناوی(ئا‌ڤێستا)یه... كه به زمانی كۆنی كوردی نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌م ئایینه یه‌كه‌م ئایینه له جیهاندا كه یه‌كێتی خودای پیشان داوه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی راستی په‌رستی فه‌لسه‌فه‌كه‌ی داناوه و كاری كردۆته سه‌ر ئایینه‌كانی پاش خۆی... رۆژی پێنچ جار نوێژی داناوه، هه‌روه‌ها ده‌نووسێت كه ئایینی زه‌رده‌شت له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه به‌نده، كه(بیری چاك، وته‌ی چاك ، كرده‌وه‌ی چاكه)، بنچینه‌كه‌شی بریتیه له په‌رستنی خوای تاك و ته‌نیا، توانا و چاكسازی و، رێی راست گرتنه به‌ره و، برِوای به زیندووبوونه‌وه هه‌یه، ئایینی زه‌رده‌شت بایه‌خێكی زۆری داوه به كرده‌وه و ره‌وشتی چاك و پاك و خاوێنی له‌ش و ده‌روون و ته‌ندروستی و كاركردنن و كشتوكاڵ به‌رهه‌مهێنان و، دره‌خت رِواندن و ئاژه‌ڵ به‌خێوكردن و ، ئاوه‌دانكردنه‌وه و، دادوه‌ری، هه‌میشه بۆ برایه‌تی و دۆستایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری و ... ئاشتی و ئاسایش و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران و داماوان و ، بۆ مرۆڤایه‌تی هانی داوه و... پایه‌یه‌كی به ئافره‌ت داوه و له‌گه‌ڵ پیاودا یه‌كسان بووه له مافا(ته‌نانه‌ت له مافی میراتگریشدا) هه‌روه‌ها له رێورِه‌سمی ئاینیدا...
ئه‌وه‌یه كورته‌یه‌ك له زه‌رده‌شت و كولتوور‌و كه‌له‌پووره‌كه‌ی، كه ئاوێته‌ی كه‌له‌پوور و ئێستای كوردیه،ئیتر گرنگ نییه كه ئه‌و وه‌كو كوردبوونی ئێستا، كورد بووه، یا هه‌ر ناونیشانێكی دیكه‌ی هه‌بووبێ، ئه‌و فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ند و چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی و ئه‌خلاقی و كولتووریی سه‌رده‌می خۆی بووه و، فه‌لسه‌فه‌كه‌ی تا ئه‌مرِۆش له فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌كی دنیا تیشكده‌داته‌وه، له یادمانیش بێ، زه‌رده‌شتی ئایینی گشت قه‌وم و میلله‌تانی ئاریایی بووه له كورد و فارس و ئه‌فغانی و تاجیكی و ئازه‌ری و بلووچی و ئه‌وانی تر.