هیوا لەسەر جۆبایدن هەڵمەچنن
January 25, 2021
وتار و بیروڕا
لەدوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی مانگی ١١ی٢٠٢٠ ئەمەریکا سەرکەوتنی پارتی دیموکڕاتی بەسەر پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکان براوە بوونی جۆ بایدان کاردانەوەی لێکەوتەوە هەموو جیهان و کورد بە تایبەتی دڵخۆش بوون بەم هەواڵە .
کۆماریەکان کە ئەنجومەنی پیرانیان لە دەست بوو کە بە (سێنات) ناسراوە لە دەستیاندا ئێستا هەردوو ئەنجومەن (نوێنەران و پیران )لەبەردەست دیموکڕاتەکانە و هاوسەنگی هێزی سیاسی گۆڕاوە بەلای دیموکڕاتەکان داکەوتووە ئێستا دەتوانن هەموو بڕیارو یاسایەک تێبپەڕێنن بەڵام ناکرێت بیریشمان بچێت سیاسەتی ئەمەریکا نەگۆڕە هەمان سیسەت ئاراستە دەکرێت کە لەژوورە تاریکەکان و لە ژێر پەردە دادەڕێژرێت دەبێت ئەم یاسایانەی دەردەچن لەگەڵ ئەم پلانانەی دادەرێژرێت لە ژوورەکان لەگەڵ یەکتری بگونجێن نابێت پێچەوانەی یەکتری بێت.
پێویستە کورد ئومێد لەسەر جۆبایدن هەڵنەچنێت بۆ پێشکەش کردنی دەوڵەتی کوردستان بە کورد، لێرەوە پێتان دەڵێم ئەمەریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی کارەکانی خۆی دەکات و ئیدارەیان دەدات ،سیاسەتی ئەمەریکا وایە هەر کاتێک بەرژەوەندی ئەمەریکا لە کوێ بێت ئەمەریکاش لەوێ دەبێت ، گەر بۆ ئەمەریکا دەوڵەتی کوردی بەرژەوەندی بێت و خزمەت بە ئەمەریکا بکات دوور مەبینە ئەمەریکا لە ماوەیەکی کوورت ئەم دەوڵەتە دانپێدابنێ کە کورد ڕایدەگەینێت، پێشووتریش بینیمان کە تڕامپ هاتە سەر حوکم و دەسەڵاتی گرتە دەست زۆرێک لە شڕۆڤەکارانی سیاسی دەیان ووت تڕامپ دەوڵەتی کوردی ڕادەگەینێت، بەڵام پێچەوانە بوو تەنها پشتگیری شکلی کوردی دەکرد، بۆیە ئومێد هەڵچنینی کورد لەسەر جۆ بایدن خۆ هەڵخەڵتاندنە و هیچیتر.
ئەوەی لەسەر کورد پێویستە بیکات ئەمەیە، یەکهەڵوێستی لایەنەسیاسیەکانی هەرێم و بڕیاردان لە پرسە چارەنووس سازەکان لە ژێر سێبەر و ڕۆشنایی سەرۆکایەتی هەرێم ، هەروەها لەڕووی دیبلۆماسیەوە خۆی ڕێک بخات و کەسانی شارەزاو ئاست بەرز تێگەیشتوو لە سیاسەتی دەرەوە لە دەوری فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێم کۆبکاتەوە بۆ لۆبیکردنی قەزیەی کورم و گونجاندن لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی کە ڕوو دەدەن لە داهاتوودا، ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوار چێوەی حکومەتی هەرێم لەژێر فەرماندەیی فەرماندەی هێزەچەکدارەکانی هەرێم دوور خستنەوەیەتی لە حیزب، چاکسازی ڕیشەیی لەسەرجەم سێکتەرەکانی هەرێم بە تایبەتی کەرتی ووزە و باج و خەراجەکان و هێخسنەوەیەتی بۆ ژێر دەستی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی شەفاف بوونی زیاتر، چونکو ئەمە چەند قۆناغێک و هەنگاوێک لە بەدەوڵەت بوون خەونی لە مێژینەی گەلی کورد نزیکمان دەکاتەوە.