چەند سەرە قەڵەمێک لەمەڕ پرسەکانی ناوخۆو دەورووبەر .

چەند سەرە قەڵەمێک لەمەڕ پرسەکانی ناوخۆو دەورووبەر .

هەرێمی کوردستان:تا دێت لە هەرێم ئاسۆی پەیوەندیەکانی حیزبەکان بەرەو باشتر دەچێت بە تایبەت نێوان (پارتی ، یەکێتی ) و لێک تێگەیشتن لە نێوانیان دروست بووە دوای کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسڕوڕ بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لەگەڵ باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی دووپاتی کردۆتەوە کە یەکێتی بەشداری سەرکییە لە حکومەت ، وا بڕیاریشە ڕێکەوتنامەی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکێتی ئەپدەیت بکرێتەوە، وە کوردستانیش ئەم دۆخە سەختە تێ دەپەڕێنێت.
عێڕاق: تا دێت مستەفا کازمی زیاتر موماڕەسەی دەسەڵاتەکانی دەکات و چەندین بڕیاری گرینگیشی داوە ، ڕێگری لە سەرە ڕۆیەکانی شیعە و بە تایبەت حشدی شەعبی کردووە ئەمەش جێگای دڵخۆشی ئەمەریکایە ، هەروها دیاریکردنی ٦ـــی حوزەیران(٦)٢٠٢١لە لایەن کازمی بۆ هەڵبژاردنی کاردانەوەی ناوخۆیی لێکەوتەوە پەڕلەمانی عێڕاق بە سەرۆک وەزیرانی ووت بۆت نیە ڕۆژ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکەین ، وە پێدەچێت ماڵی شیعی بە هاوکاری ئێران هەوڵ بدەن و خۆیان کۆ بکەنەوە دەنگ لەسەرلێسەندنەوەی متمانە لە کازمی بکەن، وەلێک تێگەیشتن لە نێوان هەرێم بەغدا وا خەریکە دروست دەبێت و ئەگەری چارسەری کێشەکانی نێوان بەغداو هەرێم هەیە بۆ مووچە و بوودجە بە پێی میکانیزمی نێوان هەردوو لا .
سوریا: هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەکەی ٢٠٢٠سوریا لە لایەن بەشار ئەسەدەوە دۆخی سووریاهیج گۆڕانکاری بەسەر نەهات و سوریا کوە هەر وەکو خۆی مایەوە، ئەمەریکا وا نزیک دەبێتەوە لە هەڵبژاردنەکان دۆناڵد تڕامپ دەیەوێت پێش هەڵبژاردنچەند کارێک ئەنجام بدات بۆ ئوەی کێرڤی دەنگەکانی بەرز بکاتەوە دەیەوێت لەڕێگای گرێبەستی نەوتی نێوان ئەمەریکاو کانتۆنەکانی ڕۆژ ئاوا پەرە بە پەیوەندی نێوانیان بدات ، کەئەمە لە لایەن شارەزایانی دیبلۆماسی و ئابووری بە دانپدانانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بە ڕۆژ ئاوا وەکو هەرێمی سەربەخۆ ، بە پەکەکەشی ووتووە لە قەندیل دەست وەرنەداتە کاروباری ڕۆژئاوا و پۆزش نەداتە تورکیا بۆ لەشکر کێشی سەربازی .
تورکیا: تا دێت بارودۆخی تورکیا لەسەر دەستی پارتی دادو گەشە پێدان کە (بە ئیخوان موسلمین )ناسراوە و لینێکە لەو بەرەو خراپتردەچێت ، پارتەکەی ئەردۆغان بەرەو لاوازی دەچێت ، پێدەچێت پارتەکەی داود ئۆغلو لە سەرکەوتن نزیک بێتتەوە ، گرژی نێوان تورکیاو مصر تا دێت زیاتر دەبێت و ئەگەری پێکدادانی سەربازی نێوان تورکیاو مصر نزیکتر دەبێتەوە بە هۆی گرژیەکان ، ئابووری تورکیاش لە لێواری مەترسیە و لیرەش ناو بەناو نزمبوونەوەتۆمار دەکات.
ئێران: تا دێت ئێران بەرەو خراپتر دەچێت لە ڕووی سیاسی و ئابووریەوە ، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆڵە گەمارۆو سزایانەی کە ئەمەریکا سەپاندوویەتی بەسەریدا و ڕۆژ بە ڕۆژ بارودۆخی خراپتر دەبێت ، جار جار ئێران گورز دەوشێنێت بۆ ئەوەی بڵێت هەم بەڵام لە واقیعدا وانیە بەڵکو ئەم هەوڵانەی ئێران لەرزۆکن هیچیتر .
Top