يوسفی کەنعان و مسرور بارزانی
June 6, 2020
وتار و بیروڕا
پڕۆژەی چاکسازی و پاکسازی یەکێکە لە پڕۆژە هەر گرینگ و مەزنەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران (مسڕوڕ بارزانی ) کە لە بەرنامەى کابینەکەدا بووە و، کابینەی نۆیەم هەڵگری پەیامی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی بووە لە گشت سێکتەرەکانی حکومەتی کوردستان. بێگومان هەموومان و هەموو گەلانێک هەموو تاکێک خەونی ئەوە دەبینێت چاکسازی و پاکسازی لە دامودەزگاکان و سێکتەرەکانی دەوڵەتەکەی بکرێت، ئێستاش کە نیەت وایە چاکسازی و پاکسازی بکرێت، هەندێک كهس و لايهن تەنگەتاو بوون، لهبهر ئهوهى دەزانن بە ئەنجامدانی چاکسازی و پاکسازی دوچاری شکست دەبن و بەرەو داڕووخان دەچن، بۆيه دەیانەوێت بە ئەنجامدانی چەندین سیناریۆ و چهواشهكارى فشار لەسەر سەرۆک وەزیران دروست بکەن، بۆ ئەنجام نەدانی چاکسازی و پاکسازی لە دەوڵەت.
هەموومان چیرۆکی یوسفی کەنعان-مان بیستووە، کاتێ بوو به دهسهڵاتدلرى میسر، دزی و فەساد و گهندهڵى و فێڵی کاهینەکان و دارو دەستەی پەرستگەی ئاموونی ئاشکرا کرد و تێکى شکاندن، هەمان شتیش ئێستا بە وێنەی یوسفەکەی کەنعان، مسرور بارزانى دەیەوێت چاکسازی و پاکسازی ئەنجام بدات، بهڵام تاقم و گرووپی خاوهن كارنامهى ڕهش ڕێگری دەکەن لە ئەنجامدانی چاکساری و پاکسازى... بۆیە پێویستە لەسەر گشت تاکێکی هاوڵاتى و هاونيشتمانى هاوکارو پاڵپشتی (مسڕور بارزانی )بێت، بۆ جێبهجێكردنى ئەم پڕۆسەیە و بێگومان بهوهش دادپەروەريی ئابووری و کۆمەڵایەتی بەرپا دهبێت.
له روانگهى منەوە ئهگەر لەسەردەمی کابینەی نۆیەم و له سهر دهستى بهڕێز مسرور بارزانى چاکسازی نەکرێت، ئیدی ناتوانين چاوەڕوانی هیچ جۆرە چاکسازیەک بین. خوای گەورە یارو یاوەری سەرۆک وەزیران مسرور بارزانی بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە و ئهوهش جێگهى دهستخۆشى و دڵخۆشيى ههموو هاووڵاتيان دهبێت.