ناوهێنانی هەرێم بە باکور پێشلکردنی دەستوورە.

ناوهێنانی هەرێم بە باکور پێشلکردنی دەستوورە.

یەکێک لە کارە گرینگەکانی (سەرۆک کۆمار عێڕاق) کاتێ ئەم پۆستەی وەردەگرێ بریتیە لە پاراستنی دەستوور بوون بە پارێزەری ، بەڵام ئایا ئێستا سەرۆک کۆمار کە (بەرهەم ساڵح )بۆتە پارێزەری یاخود نا بە دڵنیاییەوە نەخێر سەرۆک کۆما نەبۆتە پارێزەری بەڵکو بۆتە هۆی ئەوەی بێحورمەتی بە دەستوری عێڕاق بکات ، پێشێلیشی بکات .
لە دوای سەردانی کردنی( بەرهەم ساڵح )بۆ سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید بەرهەم ساڵح :سەرۆک کۆماری عێڕاق لە توویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەردا دەڵێ "سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ ڕێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیا باران ،ئەنفالەکانی گەرمیان و بادینان بارزان،گۆڕە بەکۆمەڵەکانی محاویل خوارو باکوری عێڕاق،شەهیدانی دژی ستەمکاری ،ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن ، ئێستا ئاوەدانیو خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدا ئەرکی لە پێشینەمانە "
لێردا ئەوەی مەبەستمە بیوروژێنم ئەم باکورەیە کە لەسەرەوە هێڵم بە ژێریدا کێشاوە ، لە دەستووری کۆماری عێڕاقدا لە ماددەی چــــوارەمدا هاتووە لەخاڵی ســێیەم داهاتووە کە دەڵێ" بەکاریدێنێ دەزگا ئیتیحادیو وە دەزگا رسمیەکانی هەرێمی کوردستان "زمانی عەرەبیو کوردی لێرەدا ئەمە پەیوەستە بە زمانەوە بەڵام لێرەدا ئەوەی مەبەستمە بیڵێم بەکار هێنانی دەستەواژەی (شيمال العراق)لای سەرۆک کۆمار ئەمت خۆی لەخۆیدا غەرقکردنی دەستوورو پێشێلکردنیەتی ، وە پێشتریش ئەم دەستەواژەیە لە لایەن دوژمنانی هەرێم بەکار هاتووە بەتایبەت لای سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق حیدەر عەبادی ، وە لە بودجەی ۲۰۱۸دا هەر بەم شێوەیە ناو براوە ، دواتر بە فشاری هەرێمی کوردستان گۆڕدرا بۆ ، هەرێمی کوردستان .
Top