یەک ریزی نێوماڵی کورد بۆتە خەون !

یەک ریزی نێوماڵی کورد بۆتە خەون !
گفتوگۆ لە هەموو بارو دۆخێکدا بایه‌خێكی یه‌كجار گه‌وره‌ و کاری گەری هه‌یه‌ و ده‌توانێت خزمه‌تی ‌گەورەی كۆمه‌لگاو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ و شارستانیه‌ت و پێشکەوتنی نیشتیمانی پێبکرێت ....
دمەوێت بپرسم بۆ بەگفتوو گۆ ڕێک ناکەون ؟!
گەر گفتوگۆکان لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و خۆشگوزەرانی و بەرەو پێشچوونی وڵات بێت ، گومانی تێدانیە زۆر زوو لایەنە کوردیەکان پێک هاتبوون ،،
پێک نەهاتن و ڕێک نەکەوتنی کۆی لایەنەسیاسیەکان بەهۆی چیە گەر ئامانجیان خزمەت کردنی کۆمەڵگاو بەرەوپێش چوون بێت ؟

هەموو تاکێکی کۆمەڵگەی کوردی بۆی روونە ناکۆی لایەنەکان لەپێناو خۆشگوزەرانی و بەرژەوەندی ئەونیە !!
بەخۆ چەواشەکردنی دەزانم تاوانی ئەم دۆخەش تێی کەوتوین بخەینە ئەستۆی وڵاتانی ئەقلیمی ،، ئەوەی خۆمان بەخۆمانی دەکەین و خۆمان بەخۆمان کرد ،، هیچ نەیارێکی کورد لەمێژوودا نەیتوانیوە بیکات و نەیکردووە ....

كێشه‌و ناكۆكی ناوخۆی هه‌رچه‌ند قەبارەی گەورە بێت ئامانج لێی رێکەوتن و کۆتای هێنان بەناکۆکی و ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێمی کوردستان بێت ته‌نها به‌گفتوگۆ دەتوانرێت چاره‌سه‌ربکرێت ،، بەڵگەش ڕێکەوتنامەی ستراتیژی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیە کەدوای چەندین ساڵ ناکۆکی ڕێکەوتننامەکە بووە هۆی بەرەو پێشچوونێکی بەرچاوو هاویشتی چەندین هەنگاوی گرنگ ،، دەبینین لەئێستەدا یەکریزی کورد بۆتە خەون !!
گۆمانتان نەبێت تائەو خەونە نەبێتە ڕاستی کورد هەمیشە سەرکوت کراو ژێردەستەیە و دەبێت هەر ڕۆژە و سازشێکی نوێ بۆ حکومەتی عێراقی فاشل بکات ....

گرنگە کۆی لایەنەسیاسیەکان گفتوگۆیەکی پاك و ئامانج لێی گه‌شتن بە چاره‌سه‌ر دەست پێ بکەن بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە ناهەموارە بەرۆکی میلەتی گردووە ،،
سه‌‌ره‌رای جیاوازی بۆچونیان دەتوانرێت چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ندی ‌‌‌‌بۆ کۆتای هێنان بەناکۆیەکان دابنرێت ،، میلەتی کورد لە خراپترین دۆخی گوزەراندایە ،،
روونە تائێستە هۆی سەرنەکەوتنی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەسیاسیەکانمان ، بەهۆی خۆسه‌پاندنی لایه‌نێك به‌سه‌ر‌به‌رامبه‌ر فه‌شه‌لی هێناوه‌ و سەرکەوتوو نەبوە ، لەئێستەدا زەرورەتە بەرژەوەندیەکان وەلاوەنرێت بەیەک دەنگی و یەک دەستی هەنگاوی جدی بهاوێژرێت بۆ تێپەراندنی ئەم دۆخە ....

هه‌ندێ لە قیادەی سیاسی لایه‌نه‌كان كه‌‌‌ ده‌دوێن به‌شێوه‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ بۆ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیچ رێگه‌یه‌كی چارەسه‌ر بۆ ڕێکەوتنی لایەنەکان نه‌ماوه‌ ؟!
بەپێچەوانەوە ئه‌وجۆرە بۆچون و خوێندنەوانە لە کورت بینی و بچووکی هزری کەسیەوە سەرهەڵدەدات دەنا هەمیشە رێگایەک بۆ چارەسەر و کۆتای هێنان بەگرژی و ناکۆکیەکان هەیە گەر ئامانجیان بێت ،،
لایه‌نه‌سیاسیه‌كان گەر بیانه‌وێت هاولاتیان و هه‌رێمی كوردستان له‌م كێشه‌ و قەیرانانە‌ ڕزگار بكه‌ن ،،
به‌یه‌ك ڕێزی و ڕێکخستنی نێو ماڵی کوردی ئەم دۆخە دەتوانرێت تێپەرێنرێت .
Top