نێچیرڤان بارزانی براوەی ساتە سەختەکانی سیاسی ،کارزان شاکری هاوکیشەکانی ناوچەکە زۆر لەوە گەورەتر و قولترن کە خوینەوەی هەنوکەی بۆ بکریت، بەر لەوەی کۆمێنت لەسەر بنەمای هزری لۆکاڵی تەسکی حێزبی بوون بۆ پرۆسەو ڕەوشی ناوچەکە بەگشتی بکرئت، دەبێت بیر لەوە بکریتەوەی شەڕی محیوەری لەشەڕگەی تەسفیەکردنی حساباتی نیودەوڵەتی لە ناوچەکە هەر رۆژە بەمشهدی سیناریویەکی سەربازی تازە نمایشی خۆی دەکات ،پانتایی دیموگرافی ناوچەکە کوردستان ناوەندی یەکلایی کردنەوەیی شەری سیاسی نیودەوڵەتیە ،لەسەر ئاستی باکور رۆژهەڵات باشور ڕۆژ ئاوا بۆیەقورسایی حەدسەکان لەسە مفرداتی دابەش بوون، وبەرژەوەندی هابەش و دژایەتی کردن لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی و جەمسەر بەندی زلهیزی تا دێت مەنجەڵی شەر و پیلانگیری قولتر دەکاتەوە دژ بەیەک، بینمان لە۱٦ی ئۆکتوبەر میحوەری قیادەی بەریتانی و عیراقی و ئیران و تورکیاو سوریاو تاقمەکەی ۱٦ی ئۆکتوبەر بەکەوتنی کەرکوک هەمووهێزی سەربازی و سیاسی و گەماڕۆی ئابوریان بەکار هێنابۆ لەناو بردنی پارتی سەرکەوتوونەبوون ، ئەمریکاو روسیا و جیهان لەسەرەتای ئەحداسەکان بینەری ئەم سیناریویە هۆلیودە سیاسەی کوردستان بوون ،بزانن دەرئەنجامی شکستی سیاسی و قەوارەی هەریم لەلوتکەی داروخان و ڕامان ببینن ،ئەمەش وایکرد کوردی باشوور لەچوارچیوەی قورسترین قوناغی میژووی مرۆڤایەتی شەڕی ئیرادەی مانەوە وەک کیوەکانی کوردستان خۆراگر لەخۆراگری بووندا بوەستن نەهێڵن شکست بەدەوامی هەبێت، پاڵەوانی ئەم سیناریۆیەهۆلیدەی کەتاکو ئیستا بەردەوامی هەیە لەو سیراعە نیودەوڵەتیە کەتوانی هەرلەسەرەتاوە براوەبێت بەسەر خیانەت و شکستی ۱٦ی ئۆکتوبەر کەنەهێهیشت بەردەوامی هەبێت دەولەتدار نێچیرڤان بارزانی بوو کەسیاسەتی روئیابینی ئەم زاتە وایکرد کارتەکان هەلگیریتەوە کوردستان لەبەردەم پیلانیکی خنکاودا دەرباز بکات و واقیعی مەشهەدی سیاسی ناوچەکە بەرووی کۆمەلگای نیودەولەتی بریاری سیاسی جیهانی دا روون بکاتەوە،کەعیراق لەبەردەم قوناغیکی مەزهەبی و تائفی تعریفی راستەقینە بکات کەشەراکەو تەوافقی سیاسی و دەستور لەلایەن تاران بریاری گوزەشت بونی لیدراوە عیراق ممارسەی زورینەی مەزەهەب دەکات، ئەم ئەحداسانەش تعریفیکی ناسیۆنالیستی دەولەت مەداربوو لەسەرئاستی نەتەوایەتی کە عقلیەتی تەسکی ئایدۆلۆژی حیزبە کوردستانیەکانی تعریف کرد، بەم ئۆراسیۆنەی عەفرین کەدروشم و خیتابی موزایدەی سیاسی قەندیل و زۆنی سەوز لەباش چاوەشیکی سیاسی هیچی تر نەبون، کوردستانی گەورە لەحەدەسەکاندا ئیستا بەم قورساییە سیاسیە نیودەولەتیە تەنها سەرکردە نێچیرڤان بارزانیە کەتوانیویەتی لیڤلی سیاسی نیودەولەتی بەم هیزە دبلۆماتیە سیاسیەشەڕی ئیڕادەی براوە بوونی کوردبون بکات، کردنەوەی سنورو فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەفشاری نیودەولەتی هەولی سەرکەوتوانەی دەولەت مەدارە،کە ئەمە لەرووی ستراتیژی سیاسیەوە لەداهاتوودا لەسەر ئاستی کوردستانی باشوور ناوچەکە و جیهاندا کاریزمای نێچیرڤان بارزانی دەبینریت کە هەگبەی سیاسی کیسنجەری کورد پریەتی لەموفاجائاتی سیاسی، لەسەر گورانکاریەکان،کە ئەقلیەتی سیاسی لۆکاڵی حیزبە بچوکەکان لەچوارچیوەی بچوکی خۆیان وەک باش چاوەشیکی سیاسی دەمینەوە،