یادكردنەوەی رۆژی لە دایك بوونی بارزانی نەمر هێمایەكە بۆ ئاوەدانی و نوێ بوونەوە

یادكردنەوەی  رۆژی لە دایك  بوونی  بارزانی نەمر هێمایەكە بۆ ئاوەدانی و نوێ بوونەوە

14/3یەكێكە لە رۆژە پرشنگدارەكانی مێژووی گەلی كوردستان چونكە لەم بەروارەدا لە ساڵی 1903سەركردەی مێژوویی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان (مەلا مستەفا بارزانی) هاتۆتە دونیا هەر لەبەر ئەمەش بەرۆژی ناسینی ناسنامەی گەلی كوردستان ناسراوە چونكە بارزانی نەمر سمبولی بەرخودانی نەتەوەیی ونیشتیمانی یە توانیویەتی گۆرانكاری گەورە لە مێژووی بزوتنەوەی رۆزگاریخوازی گەلی كوردستان دورست بكات و تەمی نائومێدی كۆتایی پێ بهێندرێت و بەرەو تروپكی ئومید وبروابەخۆبوون رۆلەكانی گەلەكەمان ببات بۆ رێگای گەیشتن بەرزگاری و ئازادی كە لە ناسكترین و دژوارترین قۆناغدا سەركردایەتی گەورەترین شۆرش بكات و هەموو نەتەوە وئایین وئایینزاكانی كوردستان بۆ یەك ئامانج ویەك مەبەست كۆبكاتەوە و پارێزگاری لە بوون ومانیان بكات بەبێ جیاوازی و سەلماندی كە مەحالە ئیدی كورد لە بچێ و هەموو تەمەنی خۆشی لەم رێگایەدا بەخت كرد كە ئەسەرئەنجام لەسایەی رابەرایەتیەكەی دا دەسكەوتی گەورە ومێژووی بەدەست هاتن كە دیارترینیان ناچاركردنی رژێمی ئەوكاتی عیراق بوو كە بۆ یەكەم جار دانی بەمافەكانی گەلی كوردستان دانا بۆیەش كورد وبزوتنەوەی رزگاریخوازەكەی بەناوی بارزانی نەمرەوە دەناسرێت چونكە رابەرایەتی كردنی بۆ شۆرش رەوایەتێكی زیاتری بە داخوازییەكانی كورد دا كە ناكرێت بەبێ ناوی بارزانی نەمر باس لە مێژوو و خەبات وقوربانی دانی گەلەكەمان بكرێت كە بۆ هەتاهەتایەش وەك هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوەیی دەمێنێتەوە بەمەش بوویتە مولكی هەموو خەلكی كوردستان نەك تەنها مولكی لایەنێك یان بنەمالەیەك تا ئەمرۆشی لەگەل دابێت ئەگەر بەبێ جەستە لە ناومان دانی یە ومالئاوای یەكجارەكی لێ كردوین بەلام هەمیشە پێویستیمان بە پەیام وفەلسەفە ورێبازەكەی هەیە كە رێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیان ویەكسانی و دادپەروەرییە كە دلنیاین هەر لەو رێگایەشدا بەگشت مافە سروشتی ورەواكانمان دەگەین چونكە رۆحی بەرخودان وتێكۆشان هەر بەگەلی كوردستان دەبەخشێت بە جۆرێك چۆن لە ناسكترین قۆناغ دا سەركردایەتی مەزنترین شۆرشی كرد ئەواش لە دژوارترین كات وسات دا سەرۆك مسعود بارزانی بێ وێنەترین سەروەری لە ژیانی سیاسی خۆی دا تۆمار كرد كە بووە خاوەنی پرۆژەی ئەنجامدانی ریفراندۆم و خەونی دێرینی بارزانی نەمر و هەموو شەهیدانی كوردستانی هێنایەدی كە ئەمرۆ یا سبەی هەر بەئەنجام دەگات ودەبینە خاوەن دەولەت و كیان. بۆیەش لە كات وساتێكی وەك ئێستادا كە ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر هاوكاتە لەگەل رەوشی نالەباری عیراق پێویستە بە ئومێدەوە بروانینە ئایندەمان چونكە یادكردنەوەی لە دایك بوونی هێمایەكە بۆ ئاوەدانی نوێبوونەوە و سەرەتای گەش وپرشنگدار بۆ بەدی هێنانی ئامانجی سەرەكی هەموو شۆرش و راپەرینەكان كە ئەویش سەربەخۆیی و رزگاری یەكجارەكی یە چونكە لە عیراقی ئێستادا بە ئاشكرا پێمان دەلێن كە كورد وكوردستانیان ناوێت بەبێ راچاوكردنی داواكاریەكانی كورد پرۆژە یاسای بوودجەیان تێ پەراند كە ئەمەش تەنها دژیەتی لایەنێك یان كەسێك نەبووە بەلكو دژایەتی هەموو خەلكی كوردستانە بۆیەش با بە هەستكردن بەبەرپرسیارتیەوە مامەلە بكەین ورێگا نەدەین هیچ دەرزێك لە رێزی لایەنەكان دروست نەبێت و هەول و كۆششەكان بگەر بخرێت بۆ دەربازبوون لەم دۆخەیەدا چونكە دوژمنان هەمیشە گرە ولەسەر لێك ترازانی نێومالی كورد دەكەن .
پیرۆزبێت ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر كە تا دواساتەكانی تەمەنیشی دا هەمیشە بیرو فكرەی هەر لای كوردستانیان بووە .
Top