هەنگاونان بەرەوە قۆناغەكی تر لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا

هەنگاونان بەرەوە قۆناغەكی تر  لە چوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عێراقدا
دەستوری هەمیشەیی عێراق لە ساڵی ،2005 ئەو بناغەیە بوو كە بۆ یەكگرتنەوەی گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانییەوە دانرا، بەڵام ئەو رێككەوتنە زۆری نەخایاند ئەوەش ئەو كاتە بوو كە دەستەڵاتدارانی شیعی لە حكومەتی ناوەند بۆ درێژەدان بە سیاسەتی چەوساندنەوەی نەتەوەی كورد و كەمەنەتەوەكانی تر هەموو پرەنسیبەكی سیاسی و نێودەوڵەتی و تەنانەت ئەخلاقیشی شكاند و بۆ مەبەستی شكست پێهێنان بە حكومەتی هەرێم بە هاوكاری تابوری پێنجەم و ووڵاتانی ئەقلیمی هەنگاوی نا.
ئەو دەستورەی كە بە رووكەش باس لە پێكەوە ژیانی گشت پێكهاتەكانی عێراق و ئازادی رادەربرین و زۆر دەستەواژەی تر كە بە پێی پرەنسیبەكانی نێودەوڵەتی و كنوانسیۆن و رێككەوتنە گونجێندراوە.
گرفتەكان بە پێنەدانی شایستەداراییەكانی پێشمەرگەو حكومەتی هەرێم دەستی پێكرد لە لایەكی ترەوە لە هەر سێ‌ حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی جەعفەری و ماڵكی و عبادی، پێشەڵی دەستور لە پێدانی ماف و شایستەداراییەكانی حكومەتی هەرێم و پێشمەرگە بە تایبەتی كراوە.
تەنانەت بە پێچەوانەی
مادەی (9) برگەی (یەكەم ) فەقەرەی (ڕ)ــی دەستور: " هێزە چەكدارەكانی عێراق و دەزگاكانی ئاسایش لە پێكهاتەكانی گەلی عێراق پێكدێت بە ڕەچاوكردنی هاوسەنگی و ڕێژەی نوێنەرایەتیكردنیان بەبێ جیاوازی یا دوورخستنەوەی هیچ لایەك و لە ژێر ركێفی دەسەڵاتی مەدەنیدا دەبێت و بەرگری لە عێراق دەكات و نابێتە دەزگایەك بۆ داپڵۆسینی گەلی عێراق و دەستوەرناداتە كاروباری سیاسیەوەو ڕۆڵی نابێت لە ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتدا " هەڵسوكەوت بكەن تەنانەت لە پرچەك كردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان خۆیان پاراستووە، لە هەمان كاتیش رێگرییان كردووە لەوەی كە حكومەتی هەرێم بە پێی پێویستی خۆی چەك و تەقەمەنی بۆ خۆی دابین بكات ئەوەش لە رێگەی ئەو گەمارۆ ەو پەیوەندییانەی كە لە گەڵ ووڵاتانی تر هەیانبووە".
دوا بە دوای هەموو ئەو نافەرمانییەی كە حكومەتی ناوەندی بەرانبەر بە حكومەتی هەرێم كردی لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر ئەو پەیوەندییانە بەرەو قۆناغەكی دژوارتر رۆیشتن ،حكومەتی ناوەندی بە نیاز بوو بە هەموو شێوەیەك حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رووی دارایی و سیاسی و تەنانەت پەیوەندییە نێودەولەتییەكانییەوە پەراوێز بخات.
بەڵام پشوو درێژی حكومەتی هەرێم لە چارەسەری دیپلۆماسیانەی و درێژەدان بەو سیاسەتە عاقلانەی كە لە گەڵ ووڵاتان هەیبوو هەر وها دیدارو چاوپێكەوتنەكانی لە ڤاتیكان و فەرانساو ئەڵمانیا لە هەردوو كۆربەندی ئابوری و ئاسایشی میونشن، ئەو ئابڵۆقە سیاسی و داراییەی شكێندرا و حكومەتی ناوەندی ناچار كرا ، پاشەكشە بە هەنگاوەكانی بهێنیت،كە ئەمرۆ ئەو بەرهەمانە بە كردەوە دەبینین.
Top