یەكریزی ،خۆراگری میللەتی كورد، شكۆی وقەوارەی سیاسی كوردستانی پاراست ..

یەكریزی ،خۆراگری میللەتی كورد، شكۆی وقەوارەی سیاسی كوردستانی پاراست ..
نەیارانی كورد، لە ماوەی رابردوو هەوڵی زۆریان دا كە دەستكەوتەكانی كورد كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان، ماندبووبوونی پێشمەرگە، سەركردایەتی سیاسی كوردستان و حكومەتی كوردستانە لەناووببەن و بچووك بكەنەوە . بەڵام خۆراگری و قوربانیدانی میللەتەكەمان توانیی رووبەروو ئەو پیلانە شوومە ببێتەوە .هەرێمی كوردستان سەرباری ئەو ئاستەنگ و رووداوانەی كە لە ماوەی چوار ساڵی لە رابردوو كەتووشی بووە لە دوای ڕاپەڕینی شكۆمەندی 1991 بەتایبەت لە 2205 وەك قەوارەیەكی سیاسی و كارگێری فەرمی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوەش زۆر هاوكار و گرنگی پێدراو نەبووە وەك هەرێمێكی فیدراڵی سەربەخۆ، ئەمەش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەنگیداوەتەوە تا گەیشتۆتە رۆژی ئەمڕۆ حكومەتی عێڕاق هەردەم خەریكی خۆسەپاندن و دەستوەردان بووە لە كارووباری هەرێم بە بەبیانوویی عێڕاقی یەكگرتوو رێگری كردن لە پارچە بوونی عێڕاق، بەڵام هەرخۆیان بوون بوونە هۆكاری ئاژاوە و پارچەبوونی عیڕاق و درووستكردنی كێشەوگرفت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری هەموو ئەمانە بەردەوام بووە لە پێشكەوتن و بنیاتنانەوە و ئاوەدانی و بەرەو پێشچوونی بوارەكانی دیبلۆماسی و ئابووری متمانە و باوەڕبەخۆبوون لە نێوان خەڵك و حكومەت لە ژیانی رۆژانە و داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی سەركەوتووانەی هاوێشتووە لە ڕوویی سیاسی و سەربازیش وەك هێزی پێشمەرگە شانبەشانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە و جیهان.لەماوەی ‮ ‬ 15ساڵی‮ ‬رابردوو ژمارەیەك هەوڵی‮ ‬وەهامان بینی،‮ ‬یان لە رێی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسایەك لە ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران‮ ‬یان پەرلەمانی‮ ‬عێراق لەسەر كورد دروست بووبایە دیسان كورد بەو‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتارییەی‮ ‬هەیبوو شكستی‮ ‬بەو هەوڵە و مەترسییانە دەهێنا كە دژی‮ ‬كورد بهێندرایە پێشەوە،‮ ‬ئەم بەهێزییەی‮ ‬كورد بەردەوام بوو تا سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014ـە،‮ ‬پاش بێئومێدی‮ ‬تەواوی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كورد لە دەسەڵاتدارێتی‮ ‬بەغدا لەبارەی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬كێشە‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬داننان بە تەواوی‮ ‬مافە دەستوورییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئیدی‮ ‬كوردیش وەك جاران بایەخی‮ ‬بە بەغدا نەدەدا و بەلایەوە گرنگ نەبوو كێشەكان بێنە چارەسەركردن،‮ ‬لە لایەك پڕۆژەی‮ ‬ئەمجامدانی‮ ‬ریفراندۆم و دواتر راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬لە ئارادا بوو،‮ ‬پاشان بەو گەلەكۆمە هەمەلایەنەی‮ ‬دژی‮ ‬كرا بەو دۆخەی‮ ‬ئێستا گەیاندرا كە دڵنیام ئەم پرسە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا زوو دەبێتەوە،‮ ‬چونكە ئەمە خواستی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬كوردستانییان بووە،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە هیچ ئاسۆیەك لە ئێستە و ئایندەش بۆ پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانە لەگەڵ بەغدا و كۆی‮ ‬عەرەب بەدی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬دوای‮ ‬وردبوونەوە لە دۆخی‮ ‬كورد لە عێراق لە ساڵانی‮ ‬رابردوو و شێوازی‮ ‬بینین و وردبینەوە لە مامەڵەكردن لەگەڵ بەغدا وەك ئەو چەند ساڵەی‮ ‬رابردوو تا ئەوكاتەی‮ ‬بەشێك بین لە بەناو ئەو عێراقەی‮ ‬ئێستا هەمان شێواز و مامەڵە و سیاسەتكردن لەگەڵ بەغدا بۆ چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو چارەسەر نییە،‮ ‬بەڵكو كورد زیانی‮ ‬پتری‮ ‬بەر دەكەوێت‮. ‬
لەم روانگەوە ئەگەر سەیرێكی‮ ‬ژمارەی‮ ‬لیست و قەوارە و هاوپەیمانێتی‮ ‬ئەو هێزانەی‮ ‬كە بۆ بەشدارییكردن لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬عێراق بكەین،‮ ‬دەبینین پەرتەوازەیەكی‮ ‬ئەوەندە زۆر و زەوەندبوونی‮ ‬هەیە،‮ ‬نەك‮ ‬یارمەتیدەر نابێت بۆ بە دەستهێنانەوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە دەستمانداوە بەهۆی‮ ‬خیانەتی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و گێڕانەوەی‮ ‬مافە دەستووریی‮ ‬و‮ ‬یاساییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە عێراق،‮ ‬بەڵكو ئەوەی‮ ‬لەبەر دەستیشمان ماوە،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەو پەرتەوازەییەی‮ ‬ئێستاوە لە فرەلیستی‮ ‬كورد دەیبینین،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬ماوەن ئەوانیش لە دەستدەدەین،‮ ‬بۆیە ئێستە بواری‮ ‬بەخۆداچوونەوە لە پرسی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬لیست و قەوارە و هاوپەیمانی‮ ‬بۆ هەڵبژاردنەكانی‮ ‬عێراق نەماوە،‮ ‬بەڵام ئێستەش زووە تا چارەسەری‮ ‬ئەو‮ ‬غروری‮ ‬و عینادی‮ ‬و ئەو كولتوورە خراپەی‮ ‬حزب و سەركردەكانی‮ ‬كورد بەرامبەر‮ ‬یەكتر هەیان بووە بكرێت كە بە هیچ شێوەیەك ئەگەر بۆ پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانیش بێت ئامادەییان تێیدا نییە،‮ ‬سەر بۆ‮ ‬یەكتر دابنوێنین،‮ ‬بەڵكو بە ئاسانی‮ ‬سەر بۆ دوژمن و ناحەزانی‮ ‬میللەتەمان دادەنوێنن،‮ ‬هێشتا زووە بیر لە مەسەلە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكانمان بكەینەوە،‮ ‬گرنگە لە ئێستە بە دواوە بیر لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكان بكەنەوە و هاوپەیمانێتییەكی‮ ‬سەرتاسەری‮ ‬كە تەواوی‮ ‬هێز و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان لەخۆ بگرێت بەبێ گەڕانەوە بۆ جیاوازیی‮ ‬دیدوبۆچوون و تێڕوانین و ئایدۆلۆژیا لەمەڕ‮ ‬هەموو ئەو پرسانەی‮ ‬لە ناوەخۆی‮ ‬كوردستاندا بەرامبەر بە‮ ‬یەكتر هەمانە،‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬هاوپەیمانێتی‮ »‬كوردستانی‮« ‬بۆ دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬باشترین بژاردەیە تا كورد بە لایەنی‮ ‬كەم سارێژی‮ ‬هەندێك لە برینەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬بكات،‮ ‬پێموایە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوو دوایین دەرفەتی‮ ‬بەردەم زیندووبونەوە و بەهێزبوونەوەی‮ ‬كورد دەبێت لە بەغدا،‮ ‬ئەگەر ئەم هەنگاوە نەنێین كەوتنەكانمان ئەوەندە كاریگەر دەبێت،‮ ‬هەستانەوەمان تارادەیەك ئەستەم دەبێت،‮ ‬بەهێزبوونەوەی‮ ‬كوردیش لە بەغدا و وەستانەوە دژی‮ ‬هەموو هەوڵە جۆربەجۆرەكانی‮ ‬دەسەڵاتدارێتی‮ ‬بەغدا و بە تایبەتیش سەرۆكوەزیرانەكەی‮ ‬ئەركی‮ ‬سەرشانی‮ ‬هەموو هێزە سیاسییەكانی‮ ‬كوردە،‮ ‬گرنگە بەرژەوەندییە حزبییەكان وەڵابنرێت و ئەمجارە بە كردەوە بەرژەوەندییە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییەكان لە ریزی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬هەموو شتێك بێت،‮ ‬ئەگەر ئەمە بەدیهات بە دڵنیاییەوە هەمان‮ ‬یەكگرتوویی‮ ‬و‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬لە ناوخۆی‮ ‬كوردستانیش رەنگدەداتەوە و بگرە دێتە ئاراوە بەشێوەیەك پەڵ بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەرێم و پرسی‮ ‬خراپی‮ ‬دارایی‮ ‬خەڵك دەهاوێژێت كە ئەمەش داوا و خواستی‮ ‬ئێستای‮ ‬كۆی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانە‮. ‬ ئیدی‮ ‬كاتی‮ ‬هاتووە هەموو لایەك بەردەوامی‮ ‬بە ورەی‮ ‬بەرزمان بدەین و ئیرادەی‮ ‬پۆڵاین لەدەست نەدەین‮ ‬زیاتر بەرگەی‮ ‬سەختیەكانی‮ ‬ژیان بگرین و‮ ‬یەكرێزی‮ ‬ویەك گوتاری‮ ‬نێومالی‮ ‬كورد هەنگاو بۆ ئایندە بنێن بەتایبەت كە دوای‮ ‬چەند مانگێكی‮ ‬تر عێراق بەرەو قۆناغی‮ ‬هەڵبژاردن دەچێت كە پرۆسەكە ئەم جارەیان جیاوازترە لەگەل پرۆسەكانی‮ ‬تر چونكە دوژمنان گرەو لەسەر لێك ترازانی‮ ‬لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان دەكەن كە حەقە كێشە و گرفتە نێوەخۆیەكان بەلاوە بنێن و لە ئاست هەستیاری‮ ‬قۆناغەكە دابین لە چوارچێوەیەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەنگ و قورسایی‮ ‬كورد بەدیار بكەوێت كە ئیستاكە لە عێراقدا هەمان بیركردنەوە شۆڤێنی‮ ‬جاران هەرماوە كە ئەویش برتیی‮ ‬یە لە نەمانی‮ ‬كورد و نەدانی‮ ‬مافەكانیەتی‮ ‬بۆیەش هەر لێكترازان و جیابوونەوەیەك بەزیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و سوودی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان كۆتایی‮ ‬پێ دێت‮.‬
Top