ئەگەر تاغوری فەیلەسوفی هیندی مابایە؟
March 11, 2018
وتار و بیروڕا
خوایە نەمکەیتە سوارچاکی سەر پشتی ئەسپی کۆنەقین و پێشقەتاری تۆڵەی سیاسی.
نەمکەیتە ئەو ئیسلامیە سیاسیەی بە شیڕە شیڕ و هاواری (تەکبیر)وە سەما بە دەوری دیموکراسیدا بکەم.
نەمکەیتە ئەو دیموکراتخوازەش لەگەڵ توندڕەوانی ئیسلامی سیاسی بچمە ژوانی هەوپەیمانێتی درۆیین.
نەمکەیتە سەرۆک کۆمارێکی بێدەسەڵاتی وەک دکتۆر فوئاد کە بەرگری پێ لە پاسەوانەکانی خۆی ناکرێت.
نەمکەیتە پەرلەمانتارێکی درۆزنی دەهۆڵ کوت و دەمشڕی ئابڕوو تکاو.
نەمکەیتە ئەو چالاکوان و شرۆڤەکار و رۆشنبیرە ساختەچیانەی بەناوی بێلایەنی کار بۆ ئەو حزب و ئەم حزب و جاسووسیش بۆ ئەم وڵات و ئەو وڵات دەکەن.
نەمکەیتە ئەو سیاسیە خیانەتکارە رووقایمانەی خیانەت بە خەبات و وڵات پارێزی بە خەڵکی ژێردەستە بفرۆشێتەوە.
نەمکەیتە بەرپرسێکی گەندڵکار و نەشمکەیتە پاکانەکاری گەندەڵکاران.
نەمکەیتە داری دەستی ستەمکار و پشتی ستەملێکراو.
خوایە نە چەپڵە لێدەر و نە چەپڵە بۆ لێدراو بم.
خوایە نەمخەیتە بەر غەزەبی گەلەکەم و بەخششی دوژمنەکەم.