سەرۆك بارزانیی،دەنگی رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و سەربەخۆیخوازی گەیاندە هەموو جیهان ..

سەرۆك بارزانیی،دەنگی رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و سەربەخۆیخوازی گەیاندە هەموو جیهان ..
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر خەبات و تێكۆشانی هەموو شۆرٍشەكانی كوردستان لە دژی داگیركەران و ناحەزانی كورد بكەین ، دەبینن هەموو ئەو قوربانیدانە و بەرخۆدانە لە پێناو رٍەتكردنەەوەی داگیركاری و رزگاریخوازی و سەرفرازی نەتەوەیەك بووە تا گەیشتۆتە قۆناغی ئێستامان كە سەرۆك مسعود بارزانیی ، پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری ئەو كاروانە مێژووییە . ئەوەی لە رٍۆژی 25ی 9ی 2017 لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەری و بە یەكدەنگ و یەكریزیان دەنگیان بە بەڵی دا ، دەنگێكی ئازادیخوازی، دژە زوڵم و ستەم و سەربەخۆیخوازی میللەتێك بوو بە نوێنەرایەتی نەتەوەیەكی 40 میلیۆنی بێ‌ دەوڵەت كە چیتر ناتوانێ‌ لە ژێر چەتر زوڵم و ستەمی داگیركەران دا بمێنێتەوە.
كاتێ‌ باسی سەرۆك مسعود بارزانیی دەكەین " خۆراگری ، ئاڵایی كوردستان ، چیا بەرزەكانی كوردستان ، داستانی نەبەردی و رۆژانی سەختی كوردایەتی و كۆڵنەدان ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، رەتكردنەوەی ژیردەستی و ئازادی و سەرفرازیی نەتەوەیەكەیمان دێتە بەرچاوە .سەرۆك بارزانی‮ ‬ناوی‮ ‬شۆڕشگێر و خەباتكەر،‮ ‬ئاشتیخواز و رەمزی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد ئەندازیاری‮ ‬یەكریزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد دەهێنین،‮ ‬هەرچەندە من لەو ئاستەدانیم كە باسی‮ ‬ئەم زاتە مەزنە بكەم،‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ئیقلیمی،‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬پێگەیەكی‮ ‬زۆر گەورە و بەرزی‮ ‬هەیە،‮ ‬هەروەها جەنابی‮ ‬سەرۆك رۆڵێكی‮ ‬هەرە باشی‮ ‬هەبووە لە چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد،‮ ‬زۆر هەنگاوی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬ناوە،‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬زۆر گرانبەهای‮ ‬هەبووە بۆ گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬هەموو دەستكەوتەكان و سەركەوتنەكانی‮ ‬وەك مانگی‮ ‬چواردە شەو دیارن كەس ناتوانێت نكوڵیان لێ بكات‮.‬‮ئەوەی دوێنی و ‬ئەمڕۆ و لەپێش چاوی‮ ‬هەموو جیهان و گەلی‮ ‬كورد بەدی‮ ‬دەكرێت دیارە لەگوڕەپانی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و كوردستاندا ئەمە بەرهەمی‮ ‬خەبات و تێكوشان و سیاسەت و دیپلۆماسیەتی‮ ‬سەرۆك و پێشمەرگەیەكە هەموو تەمەنی‮ ‬لەرێگای‮ ‬كورد و كوردستان تەرخان كردوە كە ئەویش سەرۆك مسعود بارزانییە،‮ ‬ئەگەر ئێمە تەماشای‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەین دەبینین بە درێژای‮ ‬مێژوو وەكو ئەمرۆو بەچڕی‮ ‬گفتوگوی‮ ‬لەسەر كێشەی‮ ‬كورد نەكراوە و ئەم پێشڤەچوونەی‮ ‬بەخۆیەوە نەبینیوە لە هیچ‮ ‬یەكێك لە قۆناغەكانی‮ ‬خەباتی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد،‮ ‬ئەگەر چاوێك بە هەنگاوە پیرۆزەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بخشێنین هەر هەنگاوێكی‮ ‬جەنابیان دەستكەوتێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد هەبووە،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو سیاسەت و دیپلۆماسیەی‮ ‬راست و دروستە بە هێزەی‮ ‬هەیەتی‮ ‬توانی‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لەگەڵ تەواوی‮ ‬دونیا لە سەر بناغەیەكی‮ ‬زۆر بەهێز بۆنیادبنێت لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و سەربازی،‮ ‬سەرەرای‮ ‬جوگرافییەكی‮ ‬ئاڵوز و گەلێكی‮ ‬پارچەكراو توانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردبخاتە سەر گۆڕپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬جیهان،‮ ‬بۆیە هەموو گەلی‮ ‬كورد دەبینن هیچ كوڕبەندێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬چ بواری‮ ‬ئابوری‮ ‬چ بواری‮ ‬ئەمنی‮ ‬چ لەهەر بوارێكی‮ ‬تردا بەبێ بوونی‮ ‬نوێنەری‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەرێوە ناچێت،‮ ‬بۆیە ئێستا دەبینین زۆربەی‮ ‬ئەو دەوڵەتە زلهێزانەی‮ ‬جیهان كە دوژمنایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیان دەكرد بەدرێژایی‮ ‬مێژوو تەنانەت وشەی‮ ‬كوردستان نەدەهێنرایە سەرزمان و كوردستان وەك ئەستێرەیەكی درەوشاوەی لێنەدەهات..
میللەتی كورد لەمێژووی خۆیدا سەركردە و كارێزمای گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی نەتەوەیی كورد و جێی دەستیان بەمێژووەوە دیارە، ئێستاش گۆڕەپانی سیاسی كوردستان خاڵی نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی سیاسی، كە هەر یەكە و بە ئایدیا و بیری خۆی سەرگەرمی خەباتی سیاسییە. بەرهەمی ئەمڕۆی كوردستان، رەنجی خوێنی شەهیدان و حیكمەتی سەركردە دڵسۆزەكانی كوردە، بەتایبەت ئەوانەی هەردەم لەهەوڵی چارەسەری گرفتی ناوخۆن، بەرامبەر بەدوژمن و ناحەزانی كوردیش خاوەن ورەی پۆڵایین. حزب لە كوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجی باڵای گەلی كوردستان دامەزراون، لەو پێناوەشدا خەڵكیان لە دەوری خۆیان كۆكردۆتەوە. ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان وەكو فاكتەرێكی كارتێكەر لە رووداوەكانی ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی كەریگەری هەیە، بگرە داڕێژەی سیاسەتی دوارۆژی ناوچەكەیە و ئەم راستییە لەكاتی سەردانی شاندە باڵاكانی بیانی بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی هەرێمی كوردستان بە گرنگییەوە دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆ. باسەكە لێرەیە ئایا بۆ لێدوانی نەیاری دەدرێت لەبەرانبەر سەرۆكێك كە هەمیشە خزمەت بە وڵاتەكەی بكات، لە ساڵی ١٩٩١ لەسەنگەری بەرگریداو لە پێكهاتەیەكی بەرەی كوردستانیدا سەركردایەتی ڕاپەڕینە مەزنەكەی دەكرد و سەركەوتنی بۆ گەلی كورد بەدەست هێنا و لەیەكەم وتاری لەشاری كۆیە، باسی ئازادی و دیموكراسی دەكرد، بۆگەلی كورد دەی گووت " گەلی كورد دەبێت بەئازادی بژین و هەڵبژاردنێك دەكەین بۆ كوردستان حكومەت و پەرلەمانێك دروست دەكەین، بۆخۆتان ئازاد بن كێ هەڵ دەبژێرن هەڵبژێرن". ئەوە بوو یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 1992 وەك ئاشكرا بوو پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگی بەدەست هێنا، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی میللەت بەوە رازی بوو كە هەر دوولا وەكو یەكبن، ئەمە سەرۆك بارزانی بوو، سەڕەرای ئەمانە لەكاتی ئازادی عێراق و دوایی درووستبوونی عێراقێكی فیدڕاڵ زۆربەی سەركردەكانی كورد بە پارێزگا بوونی شارەكوردستانییەكان، بەڵام حیكمەت و زانایی سەرۆك بارزانی ئەمەی قبوڵ نەكرد و بەهەموو ڕەد دانەوەیەك ڕەدی دایەوە و ئەوە بوو هەرێمێكی فیدراڵ مان بەدەستهێنا، بێگومان خەباتی ئەم سەركردە مەزنە لە باسكردن كۆتایی نایەت و ئێمەش بە پەیدا بوونی ئەم سەركردە مەزنە شانازی دەكەین و دەبێت بەردەوام لەگەڵ هەر هەنگاوێكی پاڵپشتی بكرێت. هەروەها ئەم ئازادییەو ئەم خۆشییە خەڵكی كوردستان بەدەستی هێناوە بەخوێنی شەهیدە سەربەرزەكان و هەوڵی پێشمەرگە قارەمانەكانە لەسەنگەری بەرامبەر دڕەندەترین دوژمنانی كورد، هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانیی هاتۆتە بەرهەم . بۆیە خەبات و تێكۆشانی سەرۆك بارزانیی و دڵسۆزانی خاك ونیشتیمان بەردەوامن بۆ گەیاندنی دۆزی كورد بە ئامانج و كەنارٍی ئارٍامی و دڵنییاییەوە و خاكی كوردستانیش شوێنی داگیركەران نابێتەوە .
Top