جەنابی فەخامەت ئیتر كاتیەتی خۆت بجولێنی
March 10, 2018
وتار و بیروڕا
فەرمانی هێرش بۆ سەر كوردستانیان دەداو داوای برینی قوت و موچەی كوردستانیان دەكرد،كوردیان بە جنؤكة و پێشمەرگەیان بە میلیشیا ناوزەد كرد،و ئەو كاتەش ویستمان لە بری هەموو ئەوانە دەنگی ئازاد هەڵبرین بە جودایی خواز ناویان هێناین و بەرەنگارمان بوونەوە.
جەنابی فەخامەت:
هەموو ئەوانە ئاماژەن ،ئاماژەی ترسناك ،كورت و جەرگ بڕ، لە بری هیچ یەك لەوانە دەنگتان دەر نەچوو،برینی موچە و بودجەی خەڵكی كوردستان،ئاوارە كردنی دەیان و سەدان ماڵی كەركوكی و تۆزی و خەڵكی خۆراگری خورماتوو،هەمدیسان دەنگتان نەهات،ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان داگرت و بێرێزییان پێ كرد، نامووسی كوردیان خستە ژێر پۆستاڵەكانی رەشی خۆیان،ماڵیان سوتان و دوكانیان تاڵان كرد،هەمدیسان دەنگتان نەهات.
جەنابی فەخامەت:
ئەو كاتەی كە ویستیان لە رێگای كاڵفامەكانی ناو یەكیەتی داخڵی كوردستان ببن و سیكەسیكی زەنجیری دەبابەكانيان بە سەر لاشەی پێشمەرگەكاندا تێپیردەبوو و خوێن و ئاسن تێكەڵ بە یەك دەبوو دەنگتان نەكرد،ئەی كەی دەنگتان دەبیت.
جەنابی فەخامەت تكایە هەڵوێستەك بنوینە،