ئەرکی پەرلەمانتاران لە کوردستان و لە بەغدا

ئەرکی پەرلەمانتاران لە کوردستان و لە بەغدا
ئەرکی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی کوردستان جیاوازە لە ئەرکی پەرلەمانتارانی کورد لە پەرلەمانی بەغدا، هەر بۆیەش حزب و قەوارە سیاسیەکان بە دوو بەرنامەی جیاواز دێنە ناو بانگەشەکانی هەڵبژارن، خەڵکیش بە لەبەرچاو گرتنی بەرنامەکان و درووشمی بانگەشەکانیان دەنگیان پێدەدا و بە نوێنەری خۆی هەڵیان دەبژێرێ.
ئەرکی پەرلەمانتارانی کوردستان یاسا دانان و چاودێری کردنە بەسەر حکومەتی هەرێم کوردستان، ئەرکی پەرلەمانتارانی عێراقیش جیا لە یاسادانان و چاودێری کردنی حکەمەتی بەغدا، ئەرکی لە پێشیان بەرگری کردنە لە ماف و ئازادیە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان، بۆیە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی بەغدا مافی ئەوەیان نییە لە پەرلەمانی کوردستانیش خۆیان بە نوێنەری خەڵک بزانن، چونکە دەنگدەر لەسەر دوو کارنامەی جیاواز دەنگی پێداون و دوو ئەرکی جیاوازیشیان خراوەتە سەر شان، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج پرسیاریشە پەرلەماتارانی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بەشێکی پەرلەماتارانی یەکێتیش ئەرکی خۆیان لە بەغدا ون کردووە و ئەوەندەی چاویان لەسەر کوردستانە، ئەوەندە چاویان لەسەر دوژمنکاریەکانی عێراق نییە، بەو هۆیەوە دەیان یاسای دژ بە مافە دەىستووریەکانی خەڵکی کوردستان بەسەریاندا تێپەڕوە، کەچی دێن دەست دەخەنە ئیش و کاری پەرلەمانی کوردستان، ئەوەندەی چاودری حکومەتی هەرێم دەکەن و رەخنەی لێدەگرن، لە پەرلەمانی بەغدا نەک ئەوەندە بەرگری لە مافەکانی کورد ناکەن، بەڵکو لە پێشێل کردنی مافەکانی کورد زۆر جاران پێش پەرلەماتار و نوێنەرانی عەرەبیش دەکەون.
لە کوردستان باس لە هێزی حزبی دەکەن کە ئەوە ئەرکی پەرلەمانتارانی کوردستانە، لە بەغداش دەنگ بە ٦٩ دەستە و گرووپی میلیشیا حەشدی شەعبی دەدەن کە هەر یەکەیان فەرمان لە کەسێک وەردەگرێ و کەسەکانیش زۆریان فەرمان لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران وەردەگرن.
لە کێشە کۆن و نوێیەکانی نێوان کورد و عەرەب وەک نوێنەری عەرەب دەردەکەون و وەک رەوایی دان بە گەمارۆکانی سەر هەرێم و بڕینی قووت و مووچەی خەڵکی کوردستان حکومەتی هەرێم تاوانبار دەکەن، لەسەر شەڕی نێوان دوو گەنج لە کوردستان لە کەناڵە عەرەبیەکان دەیکەنە هەرا و بۆ جینۆسایدی خورماتووش دەست بە چاویانەوە دەگرن و لۆکە لە گوێی خۆیان داخنن.
ئەو دوو فراکسیۆن و نیوەی کورد لە پەرلەمانی بەغدا سەری زمان و بنی زمانیان بانگەشەیە بۆ سەروەری یاسا، کەچی خۆیان بە خۆ دزینەوە لە ئەرکی پەرلەمانتاریان لە بەغدا و ئەنجامدانی ئەرکی پەرلەمانتاری لە کوردستان پێشێلی یاسا دەکەن و ئەو پێشێل کردنەش بە یاسایی دەزانن، بەوەشەوە ناوستن و بە شێوەیەکی موخابەراتی جاسووسی بەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەکەن و بەناوی پەرۆشی بۆ خەڵکی کوردستان و لە رێگای کەناڵ و دەزگاکانی راگەیاندنەوە زانیاری ناڕاست بە حکومەتی بەغدا دەدەن، بەرپرسانی بەغداش ئەوەیان نەشاردۆتەوە و زۆر جاران ئەو زانیاریانەیان وەک بەڵگە بە رووی حکومەتی هەرێم داداوەتەوە،
Top