ڕێککەوتنی جەزائیر (2) بەشى دووەم

ڕێککەوتنی جەزائیر (2)  بەشى دووەم
بارزانی، سەرەڕای ناردنی سامی عەبدولڕەحمان بۆ قاهیرە و پێوەندی کردنی بە ئەنوەر سادات و شا حوسێن، نامەیەکیشی بۆ هنری کیسنجەر وەزیری دەرەوەی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا نارد و داوای لێکرد کارئاسانی بۆ بکەن کە سەردانی ئەمریکا بکات و گرفتەکان بخاتە بەردەمی بەرپرسانی ئەمریکا کە کیسنجەر وەڵامی دایەوە نوێنەرێکی خۆی ڕەوانە بکات. بارزانی، دوکتۆر مەحمود عوسمان و ئیدریس بارزانی نارد. ئەمەی خوارەوە وەڵامی هنری کیسنجەرە بۆ بارزانی:
ئازیزم ژەنەڕاڵ ٢٢/٢/١٩٧٥
بە وەرگرتنی نامەکەت کە مێژووی ٢٢/١/١٩٧٥ی پێوەبوو زۆر شادمان بووم. دەمەوێ ڕێزگرتنی خۆمان لە ئێوە و گەلەکەتان و قارەمانەتییەکانتان دەرببڕم. ئەو گیروگرفتانەی ڕووبەڕووتان بوونەتەوە، بەڕاستی گەورەن. من قەدرزانینی خۆم بۆ لێکۆڵینەوە سوپایی و سیاسییەکانتان دەردەبڕم کە لە نامەکەتاندا پێشانتان داوە. دەمەوێ لەوە دڵنیابن کە نامەکەتان شوێنی بایەخ پێدانێکی گەورەی بوو لەلایەن گەورەترین پلەی حکوومەتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە، چونکە ئەم بابەتە لای ئێمە بایەخێکی گەورەی دەدرێتێ. ئەگەر ئارەزووتان لێ بێ کەسێکی متمانەپێکراو بنێرن بۆ واشنتۆن تا زانیاریی زیاتر لە بارەی دوخەکەوە بدا بە حکوومەتی وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا و پێی خۆشحاڵ دەبین و سەربەرزمان دەکا لێرە پێشوازیی لێ بکەین. من دڵنیام شاردنەوە و نهێنیکاری لەم پرسەدا کارێکی زۆر گرینگە بۆ تەواوکردنی ئەوەی تا ئێستە کردوومانە. ئەم نهێنیکارییە و لەو لاشەوە دەربەستبوونی دەسەڵاتی ئێوە، ئەو هۆیانەن وام لێ دەکەن دوودڵ بم لە پێشنیازی بەیەک گەیشتنێکی شەخسی لێرە لەگەڵ ئێوەدا. چاوەڕوانی وەڵامتان دەبم.
حامید گه‌وهه‌رى مستەفا بارزانی
پێشمەرگە و سەرۆک
Top