قوتابخانە پێویستی بە ژینگەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێش ھەیە

قوتابخانە پێویستی بە ژینگەیەکی جوان و سەرنج ڕاکێش ھەیە
فەیلەسوفی یۆنانی بەناوبانگ ئەرستۆ دەلێ " ئەگەر ڕێگایەک ھەبوو باشتر باشتر لەوەی تر دڵنیابە ئەوە ڕێگای سروشتە".
بێگومان سروشتی جوان بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە ئەو دیمەنە دڵڕفێن و ھێور کەرەوەیە کە ھەموو ئادەمیزادێک حەز دەکات حەسانەوەیەک پشوویەک گوزەرێک کارێک بە ناو سروشتدا بکات کە دەرئەنجامی سەرکەوتوو باشی دەبێت، بۆ ئەوەی لە قوتابخانەکاندا ئەنجامی سەرکەوتوومان ھەبێت پێویستە ژینگە و سروشتێکی لە بار و جوان و سەرنج ڕاکێش زامن فەراھەم بکەین بۆ قوتابیە خۆشەویستەکانمان، ژینگەی لە بارو و گونجاو ڕەخساو جگە لە جوانی و پاکی و ھێمنی و سەوزایی و دڵنیایی ، بێگومان لایەنی پەروەردەیی و فێرکردنی مسۆگەر بە ھەموو پێداویستیەکانی گونجان دەگرێتەوە ھەروەکو شارەزایان جەخت لە سەر گرنگی و بایەخی ژینگەی قوتابخانە دەکەنەوە وەکو تەواوکەری بنچینەیی گشتگیری پرۆسەی فێرکردن و فێربوون لە قوتابخانەکان، وە پاڵنەر و ھەنگاوێکی سەرکەوتووە بۆ داھێنان و بیرکردنەوەی سەرکەوتوو ، وەھەروەھا گەشەپێدانی پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئامادەکردنی مامۆستا و ڕاھێنان و مەشق پێکردنیان دەبنە ھۆکاری سەرکەوتوو بۆ دابین کردنی ژینگەیەکی لە بار لە قوتابخانە کە ھاوکاری قوتابیان و مامۆستایان دەکات لە سەر پێشکەشکردن و دەستەبەرکردن و بەدەستھێنانی ئەنجامی سەرکەوتوو لە پرۆسەی فێرکردن و فێربوون و داخوازی زیاتر لەسەر پرۆسەکە و ڕووکردنە قوتابخانە و بەگشتی سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن.
جگە لەوەش پاڕاستنی ژینگەی قوتابخانە لە ئەستۆ و بەرپەرسیاریەتی ھەموو لایەکمانە لە وەزارەتی پەروەردە وە سەرجەم دام و دەزگا پەروەردەییەکان و قوتابخانە و دەستەی مامۆستایان و کەس وکاری قوتابیان ھەموو لایەک بە یەکەوە دەست لە ناو دەست بۆ ڕەخساندنی کەشێکی لە بار و گونجاو و ژینگەیەکی لە بار تر لە قوتابخانە سەرەتا قوتابیە خۆشەویستەکان ھەوڵ بدەن قوتابخانەکەیان بە گشتی بە پاک و خاوێنی بیپارێزن و کاغەز و پاشماوەی خواردن و شتی بێ کەڵک فڕێ نەدەنە پۆڵ و گۆڕەپان و باخچە و ڕێرەوەکان و سەرجەم پێکھاتەکانی قوتابخانە بپارێزن و دیوارەکان نەنوسن و مامۆستاکانیش سەبەتەی زبڵ و پیسی لە ھەموو قوتابخانە دابنێن و قوتابیان فێر بکەن و ووشیاریان بکەنەوە لە سەر پاراستن و پاک ڕاگرتنی قوتابخانە و چاندنی گوڵ و دارو درەخت و پاڕاستنی پەرتووک و پەڕاو و پێنوس و سەرجەم پێداویستیەکانی تر و پاپەند بوون بە یەک پۆشی و ھاتن و چوون و زەنگ لێدان و ھاوکاری کردنی قوتابیەکانی تر و گۆێ ڕایەلی مامۆستایان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابییە خۆشەویستەکان بۆ داواکارییەکانیان و درووستکردنی کەشێکی خێزانی لە قوتابخانە و ھەموویان خۆیان بە خاوەنی قوتابخانە بزانن و قوتابیان قوتابخانە و گەڕەک و ماڵ و گوند و شار و خاک و ووڵاتەکەیان خۆش بوێ و دەستبەرداری نەبن ھەرگیز ، بیپارێزن وەک بیلبیلەی چاویان ئەوانە وە چەندەھای تر ھەمووی پێویستە لە بەرنامە و پڕۆگرامی وەزارەتی پەروەردە ڕەنگ بداتەوە قوتابی ھەردەم ووشیار و چاو کراوە بکات و کەسێکی بەتوانای لێ بێنێتە بەرھەم کە توانای ڕووبەرووبوونەوە و دۆزینەوەی رێگا چارەی ھەبێت بۆ کێشەو گرفتەکان کە بەڕۆکی حکومەت و ووڵات دەگرێت و بتوانێت گۆڕانکاری باش بێنێتە بەرھەم.
بۆ ئەوەی لە بیر و ھزری قوتابی بە زیندوویی بمێنێتەوە گرنگە وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لە ئاستی ھەر پارێزگایەک چەند مەدالیەک تەرخان بکات بۆ قوتابخانەکان بە ناوی (مەدالیای ووشیاری ژینگەیی قوتابخانە) بۆ پرۆژە سەرکەوتووەکانی ژینگەی قوتابخانە کە لە ئەنجامی کێبرکێ باشترینیان بەدەستی بھێنێ و یانیش لە قوتابخانەکەی جوانترین و سەرنج ڕاکێشترین ژینگەی دەستەبەر و فەراھەم کردبێ بۆ قوتابیەکانی لە ڕووی نەخشاندنی قوتابخانە بە وێنە و نیگاری ژینگەیی ودابین کردنی ھۆیەکانی فێرکردنی ژینگەیی و درووستکردنی باخچە و چاندنی گوڵ و گوڵزار و دارو درەخت لە بیرمان نەچێت ،ھەروەھا زانای ئەڵمانی ئەنیشتاین دەلێ " بە قوولی تەماشای سروشت بکە ئینجا تێ دەگەی کە ھەموو شتێ باشە".
بەرێوەبەری گشتی چاڵاکی وەرزش و ھونەر
ماستەر لە کارگێری پەروەردەیی
Top