قسەکردن لەزمانی هەورامی ئیشی هەمووکەس نییە

قسەکردن لەزمانی هەورامی ئیشی هەمووکەس نییە
ماوەیەکە لێرەو لەوێ کەسانێک کەبەتەواوی شارەزای زاراوەو بن زاراوەکانی خۆیان نین، دێن قسە لەسەر زمانی هەورامی دەکەن و بێ ئاگایانە و هەندێ جاریش داخ لەدڵانە قسەی بێ بنەما دەکەن، بەڕادەیەک دێن و لەگەورەیی ئەم زمانە کەم دەکەنەوە، داخ لەدڵییان گەیاندۆتە ئاستێک بڵێن هەورامی بن زاراوەی زاری گۆران، بەڵام جەنابیان دەیانەوێت زاراوەیەک بەنرخی زمان بەئێمە بفرۆشنەوە.
ئاخر بێئاگا لەوەی قسەکردن لەهەورامی و زمانەکەی پێویستی بەوەیە سەرەتا هەورامی باش بزانیت، زمانی هەورامی هەڵگری کۆمەڵێک کۆدو ئاماژەیە، ئەگەر زمانی دایکیت نەبێ ناتوانی لێی بدوێیت، کۆدەکانی ئەم زمانە ئاوێتەی شاخەکان و سروشتو سیاچەمانە بووە.
کەسێک بیەوێ هەورامی بناسێت دەبێ شارەزای کلتورو دێرینەناسی شارستانییەتی زاگرۆس نشینان بێت، دەبێ ئاینی میترایی بناسێت و گوزەرێکی ماندوو نەناسانەی بەدەفتەرەکانی یارساندا کردبێت.
گۆران بریتی نییە لەزاراوەیەک، گۆران فەلسەفەی کلتورێکی دێرینە، گۆران رەمزی یاخی بوونە دژی نەیارەکان، یەکێکە لەناوەکانی خاوەندکار..
بۆیە ئەوبەڕێزانە باشترە خەریکی زاراوەو بن زاراوەکانی خۆیان بن و فێری ببن، چونکە پێش ئەوان زورانی تر هاتن بەڵام بەهۆی کورتی هەنگاوەکانیان و پشوتەنگیان لەنیوەی رێگە جێمان، ئاخر سەرکەوتن بەباڵای هەوراماندا هەنگاوی دەوێ، چون هەرکەس ناتوانێ بەباڵای بەردو تاوێرەکانیا سەرکەوێ، بەردێک کەلە زمانی هەورامیدا زیاتر لە 36هاوناوی هەیە..
لەدەفتەرەکانی یارساندا و لەدەورەی بابا هندۆی هندی دا هاتووە:

جەزوان وێما خەیلێ بێزارم
زوان هەورامی ئاما وەچارم

لەگۆرانیەکانیشماندا زۆر نموونە هەن لەوانە:

- وێم کوڕه هەورامی کوردی نازانم..
- بەزوان هەورامی بەشێوە کوردی..
زۆر نموونەی تریش.

هەورامیەکان بەردی گەورە هەڵدەگرن، هەربۆیەش دەتوانن بەردی گەورە بهاوێژن...
Top