سەربەخۆیی كوردستان بۆتە واقیعەو جێبەجێ دەكرێت
August 7, 2016
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانی، لە بەر هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی مێژوویی و خەبات و تێكۆشانی نەتەوەی كورد و لە خاتری خوێنی شەهیدان ، هەروەك لە كاتی بانگهێشتكردنی بۆ وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، رایگەیاند كە " ئەگەر لە سەر سێمەتریش بێت ،سەربەخۆیی كوردستان رادەگەێنم "، ئەوان بێگوێدان بە هیچ هەرٍەشە و مەترسی و پیلانگێریی نێو خۆیی و دەركی ئەوا بریاردان لە سەر مافی چارەنووسی كورد ، چ لە رێگەی پرۆسەی گشتپرسییەوە بێت یانیش راستەو خۆ رادەگەێنێت .. جێگەی شەرٍمەزارییە لە ئێستادا كەس ولایەن گەڵێك لە باشووری كوردستان بوونی هەیە كە دژی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستان قسە دەكەن، ئەوان شەرمیان لە كوڕ و كچ و خێزان و دایك و باوكی شەهید نییە، ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو پاراستنی شەرەف و نامووسی ئەوان جوانەمەرگ بوون. یەكڕیزی و تەبایی گەورەترین چەكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو كەسانەی كە زۆرجار نیشانەی پرسیاری خیانەتیان لەسەرە، پێویستە ئەمڕۆ كە رۆژی دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران و خەمخۆرانی نەتەوەكەمانە، دەستی یەك بگرن لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كە هەڵگری پرۆسەی سەربەخۆییە، ئەو سەربەخۆییەی مافی شەرعی و یاسایی نەتەوەی كوردە، هەموو كوردێك هەست بەو راستییە دەكات، كە هۆكاری بڕینی بودجە و مووچە لەلایەن بەغداوە، هەوڵێك بوو ئەوەی كورد نەبێتە خاوەنی ئابووری سەربەخۆی خۆی.. بۆیە ئیتر سەرۆك بارزانی ، دوای راوێژیكردن لەگەڵ گشت لایەنەسیاسییەكان چاوەروانی كەس ناكات و بریار لە سەر مافێك دەدات كە دەیات ساڵە هیواو ئاواتی شەهیدان، پێشمەرگە و هەر تاكێكی دڵسۆزی كوردە لە سەرانسەر جیهان ..
گەر بە وردی سەرنجی مەرام و پیلانگیرییەكانی ناحەزانی سەرۆك بارزانی بدەین ، هۆكارەكەی روون و ئاشكرایە و ئەویش كەسایەتی كارێزمایی و بەهێزی پێگەی بەرێزیانە لە پرسە نەتەوەیی و چارەنووسسازەكان و پێداگری و داكۆكیكردنیانە لە سەر دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بە تایبەتی .ئەو بابەتەی كە دوژمنانی كورد و سەرۆك بارزانی بێئومێد كردووە ئەوەیە كە تەنیا بۆ ساتێكیش ئامادە نییە سازش لە سەر بستێكی خاكی كوردستان بكات و هەروەها لە پرسێكی نەتەوەیی وەك سەربەخۆیی كوردستان پاشگەز ببێتەوە .سەرۆك بارزانی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كەسایەتییەكی بەهێزی هەیە و بۆ زۆر لە پرسە چارەنووسسازەكان پرس و راوێژی پێدەكەن .
هەروەها لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە مەبەست هەر چوار پارچە داگیركراوەكە پێگەیەكی بەهێزی هەیە و بەردەوامە پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ كەسایەتی و لایەنە سیاسییەكان دا هەیە و داكۆكیكاری راستەقینە مافەرەواكانی كورد و كوردستانە .. هیچ كات خۆی بە بەشێكی دیاریكراویی كوردستانەوە سەرقاڵ نەكردووە ، ئەمەش وایكردووە نەیارانی كورد و سەرۆك بارزانی بە ترس و دڵەرٍاوكێیەوە بروانە كەسایەتی بەهێزی سەرۆك بارزانی ..
خەباتی زیاتر لە نیو سەدە و قوتابیەكی قوتابخانەی كوردایەتی و رێبازی بارزانی و سازش نەكردن لە سەر خاك ، سەروەرییەكانی كورد ، وایكردووە كە ناحەزانی كورد شەو رۆژ كار لە سەر لێدانی پێگەی بەرێزیان بكەن و لە هەمانكاتیشدا پیلانی ترسناك و قرژ بگێرن بۆ ئەوەی لەو رێرەوەیی كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵەیە كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە بەلارێدا ببەن .. بەڵام ئیرادەی پۆڵایینی بەرێزیان و پشتیوانیكردنی گەلی لە هەنگاوەكانی گشت پیلان و مەرامی نەیارانی كورد پۆچەڵ دەكاتەوە و بن خوڵ دەكات .. سەرۆك بارزانیش بەرەو لووتكەی سەربەخۆیی هەنگاو دەنێت .