دەوڵەت ڕووداوێكی مەزنە كە لە ژیانی هەر گەلێك تەنیا یەكجار ڕوو دەدات و دووبارە نابێتەوە.
May 29, 2016
وتار و بیروڕا
دەوڵەت مانای مەزنی و شكۆ دەدات بۆ هاووڵاتی و خاك و دەستەڵات. دەوڵەت دامودەستگەیەكی خۆسەپێن نییە كە ئازادیی مرۆڤ بەرتەسك دەكات وەك هەندێ خەڵك بۆی دەچن. لە ڕاستیدا دەوڵەت پەرژین و پارێزەری ژیانە و ڕێگەیەكە بۆ گەییشتن بە بەختەوەریی گشتی. ئەگەر وا نەبا سەتونەوەدوپێنج دەوڵەتمان لەسەر گۆی زەوی نەدەبوو و خەون و ئاواتی گەلانی بێ دەوڵەتیش نەدەبوو و، كەسیش ناچار نەدەبوو سنوور بە دەوری خۆیدا بكێشێت.
زكری مووسا