کۆمه‌ڵگای شارستانی
August 29, 2013
وتار و بیروڕا
ئێمه‌ش له‌کۆی ئه‌و خاڵه له‌یه‌کچوو نزیکانه‌ی که‌پێناسه‌ی کۆمه‌ڵگای شار ستانی ( المجتمع المدنی ) ده‌که‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌توانین له‌کۆمه‌ڵگای شارستانی بگه‌ین .
کۆمه‌ڵێک رێکخراوی ( خۆبه‌خش ) وئازادن به‌بێ هیچ وابه‌سته‌ییه‌ک به‌ده‌وڵه‌ته‌وه به‌بێ خواست و ده‌ست تێوه‌ردانی هیچ که‌سانێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕِِێکخراوانه ، ئه‌ندامانی له‌یه‌ک چووی ڕِێکخراوه‌که ئه‌و ڕِێکخراوایه دروست ده‌که‌ن ،له‌م کاره‌شیان که‌گشت ئه‌ندامانی خۆبه‌ش ده‌یکه‌ن و باوه‌ڕِیان پێیه‌تی ،مه‌به‌ستیان به‌دی هێنانی ماف و خواست و داواکاریه‌کانیانه له ده‌وڵه‌ت ،به‌مشێوه‌یه گشت کۆمه‌ڵه‌کان و سه‌ندیکاکان و یه‌کێتیه‌کان کۆمه‌ڵگای شارستانی لێپێک دێ .
دیاریشه ئه‌م باسه زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵئه‌گرێ که‌به‌پێناسه‌یه‌کی کوتی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ، وه‌ک بابه‌تێکی هه‌نوکه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ناو ووڵاتی ئێمه ( عێراق )یان باشتر بڵێم ئه‌و وڵاَته‌ی که‌له‌ساڵانی 1958 به‌دواوه ڕِۆژبه‌ڕِۆژ ئه‌و ده‌سکه‌وته دیموکراتیانه‌ی له‌دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق له 1923به‌دواوه گه‌لانی عێراق به‌خه‌بات و تێکۆشانێکی گه‌لێک سه‌خت به‌ده‌ستیان هێنابوو ،ده‌ستکرا به لێسه‌ندنه‌وه‌و ئیتر بڕِیاری دکتاتۆریانه‌و ڕِه‌گه‌زپه‌رستانه‌یان ده‌خسته جێگای تاک و گه‌یشته ئه‌وئاسته‌ی نه‌ک دروست کردنی ڕِێکخراوی سه‌ربه‌خۆ به‌ڵکو مرۆڤی عێراقی له‌م دواییانه‌دانه‌ی ئه‌توانی مناڵه‌کانی به‌دڵی خۆی و خێزانه‌که‌ی ناوی لێبنێ ،ئه‌م پاکتاوکردنی ڕِه‌گه‌زی و به‌کۆمه‌ڵکوژی و وونکردن وله‌ناوبردنی خه‌ڵکی بێ دیفاع و هه‌ڵته‌کاندنی ژێربینای کشتووکاڵی و پیشه سازی و ....هید ، بۆیه پێوستمان نه‌ک به‌کورت کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه نییه و به‌س ،به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه ،من وای به پێوست ئه‌زانم که ورده‌کاریش بکه‌ین له‌ڕِون کردنه‌وه‌ی گشت خاڵێک له‌باسه‌کانی ئه‌م بابه‌ته‌دا بۆ ووشیارکردنه‌وه‌ی گه‌لانی عێراق و نه‌ته‌وه‌ی کورد و دانیشتوانی کوردستان .
به‌وپێیه ده‌بێت له‌درێژه‌ی پێناسه‌که‌ماندا بڵێن .
ا ـ کۆمه‌ڵگای شارستانی تۆڕێکی چڕه له یه‌کێتیه‌کان و سه‌ندیکا کرێکاران و پیشه ساز‌و کۆمه‌ڵه ی فه رمانبه‌رو ئابوری ناس وسه‌ندیکای ڕِۆژنامه‌نوس و یاساناس ، ڕێکخراوه هونه‌رپیشه‌کان و پزیشک و کۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و نووسه‌ره‌کان و...تاک وگشت جۆره توێژه‌کان وبیروبۆچونه‌جیاجیاکانی وه‌ک دین وپارته‌سیاسیه‌کان گشت ئه‌مانه‌ش به‌کۆمه‌له‌و ڕِێکخراو پارت ومافپه‌روه‌رانه‌وه خۆبه‌خشانه وخۆبه‌خۆدروست بون وهه‌ریه‌که‌شیان له‌ناوخۆی خۆیاندا یه‌که‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ وخاوه‌نی بۆچونی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
تایبه‌تمه‌ندی ئه‌مانه‌ش له‌وه‌دایه ( بون به‌ئه‌ندام به‌خۆوستی ئه‌بێت ) به‌بێ هیچ جۆره کارتێکردنێک ،ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌ش له‌شێوه‌کانی ڕِێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا شارستانی و دیموکراتیه‌کانیان جیاده‌کاته‌وه ،که‌به‌گشتی بون به‌ئه‌ندام له‌ڕێکخراوه‌کانیان به ( فرمانه )وه‌ک نمونه هه‌موو کرێکارێک له‌سه‌رده‌می ڕِژێمی به‌عسی دا‌و پێش لابردنی ناوی کرێار له‌گشت عێراق داوه‌ک ئه‌مری ئیداری به‌بێ چه‌ندوچون ئه‌بوایه‌ئه‌ندامی سه‌ندیکا بوایه .
به‌ڵام هه‌رچی ڕِێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانییه بون به‌ئه‌ندام ته‌نها له خواستی ئه‌ندامه‌کانیانه‌وه‌یه، ئه‌م هه‌ست به‌پێوستبونی ئاکامه‌کانیان ،وه‌چه‌ندین خاڵی تری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری ڕِێکخراوه‌که‌ی .
ب ـ ئه‌م ڕِێکخراوانه‌ی که‌کۆمه‌ڵگای شارستانی پێک ده‌هێنن ، ڕِێکخه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و ئه‌ندامه‌کانیان ده‌بن ،به‌وئه‌نجامه‌مان ده‌گه‌یه‌نێ که گشت خواست وداواکاریه‌کانیان به‌شێوه‌ی ڕِێک وپێک و له‌ڕِێگای ئۆرگانه‌کانیانه‌وه به‌شێوه‌ی ڕِاسته‌وخۆ ،ده‌گه‌یه‌نرێته به‌رده‌م سه‌نته‌ری بڕِیاردان له‌ده‌وڵه‌ت دا .
له‌هه‌مان کاتیش دا فشاری کاریگه‌ر ده‌خاته سه‌ر ڕِه‌فتاروو بڕیاره‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌خواست و داواکاریه‌کانیان .
هه‌روه‌هاش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌ت له روبه‌روبونه‌وه‌ی تاک به‌تاکی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و توێژ و کۆمه‌ڵانه که دانیشتوانی ووڵات پێکدێنن ،ڕِزگارده‌بێت .
بۆئاراسته‌کردنی ئه‌و چین وتۆێژانه‌ش که‌کۆمه‌ڵگاکه‌یان لێ پێکهاتوه ،ده‌وڵه‌ت په‌نا بۆ ئۆرگانه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی ده‌بات، دباره ئه‌وه‌ش ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ڕِێکخراوانه له‌ڕوبه‌وبونه‌وه‌ی تاکه‌که‌س وده‌وڵه‌ت ده‌پارێزێت ،ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ڕِوبه‌ڕِوبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت وچین وتۆێژه جیا جیاکان ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی ئۆرگانیه‌وه .
پ ـ که‌سانێک که‌به‌ئاکامی ئه‌وبۆچونانه‌ی خاڵه‌کانی که‌باسمان کردن ،خۆیان خۆبه‌خشانه‌و خۆویستانه له‌و ڕِێکخراو جۆراوجۆرانه‌دا ڕِێک خستوه ،وه‌هه‌میشه‌ش ژماره‌وجۆری ڕِێکخراوه‌کانیان له‌زیاد بوندا ده‌بێ ،دیاره‌که‌بۆ به‌دی هێنان وزه‌مانه‌تی مافه‌کانیان و بۆبژێوی خۆیان وبه‌رزکردنه‌وه‌ی گشت ئاسته‌کانی ژیانیان ئه‌وتێکۆشانه ئه‌که‌ن .
بۆبه‌دی هێنانی ئه‌م ئامانجانه‌ش ئاساییه که ڕێکخراوه‌کانیان هه‌وڵی ئه‌وه‌ئه‌ده‌ن که‌ئه‌م خواست وداواکاریانه‌بکه‌نه{ڕِای گشتی} بۆیه‌ناکرێت نۆنه‌رانی ئه‌م ئۆرگان وڕِێکخراوانه وه‌ک نۆنه‌رانی ده‌وڵه‌ت سه‌یرکرێن ،وه‌له‌کاتی ڕِوبه‌ڕِوبونه‌وه‌شیانداله‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت دژی ده‌وڵه‌تن بۆیه‌ش ،له‌هیچ کاتێکدا ،نه‌له‌ڕِوبه‌ڕِوبونه‌وه‌داو نه‌له‌کاتی په‌یوه‌ندی نائاسایدا،ده‌وڵت دژایه‌تی ئه‌م رێکخراوانه‌ناکات ،ده‌وڵه‌ت هه‌میشه په‌یوه‌ندی ئاسی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م ئۆرگان و ڕِێکخراوانه‌دا .
به‌گشتی له‌وڵاتی دیموکاتی دا په‌یوه‌ندی هاوکاری ولێک گه‌یشتن ئه‌بێت ،وبۆچاکتر کردن وپێش خستنی لایه‌نه‌جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگایه .
ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵکای شارستانی بێچه‌ندوچون دروشمیان دژی تاک ڕِه‌وی وزۆره ملێن ، بۆیه‌له‌وڵاتانه‌دا که ده‌وڵه‌ت هێزی خۆیله‌کۆمه‌ڵگاکه‌ی وه‌رده‌گرێ وبه‌ده‌نگی ئه‌وان وخواستی خه‌ڵکی وله‌ڕِێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه دێته‌کایه‌وه ،هه‌میشه په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت وڕِێکخراوه‌کان ئاسای یه،وده‌وڵه‌ت به‌دی هێنه‌ری خواستی خه‌لکه‌که‌ی ده‌بێت .
ت ـ کۆمه‌ڵگای شارستانی له‌بنه‌ڕِه‌ت دا ،کۆمه‌ڵێک به‌هاوهه‌ڵوێست وکرداری پڕِمه‌به‌سته ئه‌وبه‌هاو هه‌ڵوێست وڕِه‌فتارارانه‌ش په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه‌به‌مان وهێزو ژیانی ڕِاسته‌و خۆی کۆمه‌ڵگاوه که‌ڕِاسته‌و خۆکار له‌ژیان وئه‌رک ومافه‌کانیان ده‌کات هه‌روه‌هاش په‌یوه‌ندی نێوانیان ڕِێک ئه‌خات وله‌و ڕێکخستنانه‌ش دا مافه‌کانی ئه‌ندامه‌کانیان به‌سه‌رکه‌سه‌کانی تری ناوکۆمه‌ڵگادائه‌سه‌پێنێ ومافانه‌یان به‌ڕه‌سمی پێ ئه‌ناسێنێ .
به‌کورتی وای لێدێ که {هه‌مووئه‌وانه‌ی که‌له‌ئێمه‌جیاوازن ده‌بێ دان به‌مافه‌کانماندا بنێن }تاده‌گاته ئه‌وه‌ی په‌یمان نامه و یاسای ئاشکراو حاشاهه‌ڵنه‌گرده‌رئه‌چێت ودان به به‌ڕِه‌سمی بونیان ده‌نرێ ئه‌مه‌ش ئه‌کاته‌ئه‌وه‌ی که‌ئیتر هه‌موو کێشه‌وداواکاریه‌کانی چین وتۆژو کۆمه‌ڵه‌جیاجیاکان له کۆمه‌ڵگای شارستانی دا له‌ڕِێگای ووت ووێژو ڕِای گشتی ومشت ومڕِیڕِۆژنامه‌وکه‌ناڵه کانی تری کۆمه‌ڵگای شارستانیه‌وه چاره‌سه‌رئه‌کرێ و دانیشتوانی ووڵاتێ که‌ڕِێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی تیاچالاک بێت به‌ره‌وئاشتی نێوان چین وتوێژه‌کان ده‌چێ .
به‌ره‌و کۆمه‌ڵگای شارستانی.
وه‌ک ده‌رئه‌نجامی پێشکه‌وتنی پیشه‌سازیه‌کان وگشت زانسته‌کانی تری وه‌ک ته‌ندروستی کشت وکاڵ،هاتووچۆ،بناسازی وئه‌ندازیاری وکیمیاوفیزیا وئه‌ستێره‌ناسی وبه‌گشتی ئه‌وهه‌موو پێشکه‌وتنه‌ی دانیشتوانی سه‌رگۆی ئه‌م زه‌ویه‌به‌ده‌ستیان هێناوه،له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌موو ئاسان کاریه‌ی په‌یدابونی ڕِێگاکانی په‌یوه‌ندی کردن به‌دانیشتوانی گشت جیهانه‌وه ،که‌دنیای کردۆته‌دێ یه‌کی بچوک ،ئه‌منه‌ش هه‌ریه‌که‌یان به‌ده‌وری خۆی وبه‌جۆرێک له‌جۆره‌کان کارله‌په‌یوه‌ندی جۆراوجۆری ناوکۆمه‌ڵگاده‌کات زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای پیشه‌سازی وپێش که‌وتوه‌کانی ووڵاتانی ئه‌مریکاوئه‌وروپاوگشت ئه‌م جیهانه‌ی به‌ره‌وخانه‌گیربون بردوه‌یان به‌ته‌واوی خانه‌گیری کردون یان له‌ڕێگای جانه‌گیربون دان ،له‌وڵاتانی دیموکرات وپێش که‌وتودا به‌هۆی دابه‌ش بونی چه‌ندجاره‌کی کاره‌وه خه‌ڵکی به‌ته‌واوه‌تی له‌خانه‌خانه‌ی جیاجیادا جێ گیربون و بونه‌ته توێژ‌و جۆری جیاجیای ئه‌وتۆ که‌هه‌رجۆره‌یان خا وه نی سنوری دیاره بۆخانه‌و تۆژه‌که‌ی خۆی ،بۆنمونه له‌وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمان دا ده‌یان جۆر سه‌ندیکای جیا هه‌یه‌بۆ کرێکاران یان ده‌یان جۆر ڕِێکخراوی ماف ناسان .....مه‌به‌ست له‌خانه‌گیربون ئه‌وه‌یه که‌که‌سانی له‌یه‌کچوی تۆژێکی دیاریکراوله‌زۆر ڕوی وه‌ک ئابوری، ڕِۆشن بیری ،جۆری کار ،خواست و ئاره‌زو شته‌کانی تره‌وه‌هاوبه‌شن بۆیه ده‌که‌ونه خانه‌یه‌کی دیاری کراوه‌وه ،له‌ئه‌نجام دا ئه‌وه‌له‌یه‌کیان نزیک ده‌کاته‌وه وخه‌بات وهه‌وڵه‌کانیان بۆ هه‌میشه‌یه‌کده‌خه‌ن و ئۆرگانیزه‌ی ده‌که‌ن ده‌بنه ڕِێکخراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی کۆمه‌ڵگای شارستانی ،له وڕِێ یه‌وه‌ڕِوبه‌ڕِوی ته‌نگ وچه‌ڵه‌مه‌ی و کۆسپه‌کانی سه‌ره‌ڕِێگای باش بژێوی ده‌بنه‌وه .
له‌هه‌مان ڕِێگاشه‌وه جیاوازیه‌کانی بیر‌و بۆچونیان ده‌پارێزن ،تایبه‌ت مه‌ندی خۆیان و په‌یوه‌ندی به‌ده‌وڵه‌ت وچین وتۆژه جیا جیاوجاوازه‌کانیش به‌ئاشتی ده‌هێڵنه‌وه ،ئه‌و ئاکامه‌ش نه‌له‌نێوان شه‌وو ڕِۆژێک داده‌بێ ونه‌له‌ولاچتێکی دکتاتۆری دا په‌یداده‌بێ .
ووڵاتانی خۆرئاواش به‌ئاسانی پێی نه‌گه‌یشتون ،له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه تاک وئێستاش هه‌ر خه‌باتی بۆده‌که‌ن تاکوو که‌م وکوڕِیه‌کانی بن بڕِده‌کرێ ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێ که‌بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵ زیاتر پێشکه‌وتن دا کۆمه‌ڵگاجۆری جیاجیای تری لێ په‌یداده‌بێ و ڕِێکخراو و یه‌کێتی تر له‌زیادبون داده‌بێ.
ئه‌توانین سێ سه‌رده‌می جیا جیاده‌ست نیشان بکه‌ین بۆگه‌یشتنه ئه‌م ئامانجه‌ی ووڵاتانی خۆرئاوا پێ ی گه‌یشتون .
سه‌رده‌می یه‌که‌م.
له‌ده‌رئه‌نجامه‌کانی شۆڕِشی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتنی گشت لایه‌نه‌جیاکانی زانست و په‌یوه‌ندیه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیش ئاڵ وگۆڕِی بنه‌ڕه‌تی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ،ئه‌وکۆمه‌ڵگا ساده‌وساکاره‌ی پێشووبه‌ره‌وهه‌ڵوه‌شان ده‌چێ ،شۆڕِشی پیشه‌سازی له‌گه‌ڵ خۆی دابه‌ش بونی کاری هێنا ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆدابوه‌هۆی په‌یدابونی چه‌ندین تۆژوکۆمه‌ڵی جیاجیا،که‌هه‌ریه‌که‌یان له‌خواستوئامانجه‌کانیانداجیاوازیان هه‌بوو ،وورده به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌وبازرگانانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ئه‌وبه‌رهه‌مانه‌دێنن دووتۆژی له‌یه‌کجیان.
به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین توێژوو چین وکۆمه‌لی جیاجیا په‌یدا بون ،که‌هه‌ریه‌که‌هه‌موو له‌یه‌کچوه‌کانی تیا کۆبۆته‌وه .ئه‌وانه‌ش سه‌رچاوه بیرکردنه‌وه‌و فێربون وهه‌ڵوێست گرتنیان به‌ران به‌ر بیر‌و بۆچونی ئه‌وانه‌ی له‌خۆیان جیاب و جیاواز بون،دیاره‌که‌کۆمه‌ڵگا نۆیه‌که‌ش له‌گشت ئه‌وبیروبۆ چون وهه‌ڵوێسته‌جیاجیانه درووست بوه ،له‌هه‌رچین و تۆێژو کۆمه‌ڵێکیان به‌هاوسه‌لیقه‌ی تای به‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆگشت لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی دار به‌ژیانیانه‌وه .به‌م شێوه‌یه‌کۆمه‌ڵگایه‌کی نۆی ی فره چین ومینبه‌روتوێژو کۆمه‌ڵه‌ی جیاجیا به‌خواست وهه‌ڵوێست وڕۆشن بیروی جیاوه جێی به‌کۆمه‌ڵگا ساده‌که‌ی پێشوو لێژکردوه و په‌رتوو بڵاوی کردۆته‌وه ،ئه‌وکۆمه‌ڵگا ساده‌وهاوهه‌ڵوێسته‌ی نێوان چین وتوێژه ساده‌کانیکۆن بوو هه‌تا هه‌تا یه بوو به‌به‌شێکی کۆنی مێژوو .
سه‌رده‌می دووهه‌م .
پاش خانه‌گیربونی هه‌ریه‌که‌له‌و چین و توێژه تا زانه‌ی ناوکۆمه‌ڵگا نوێ یه‌که‌و هه‌تۆژێک له‌ده‌وریئه‌ندامه‌کانی تری وه‌ک خۆی وله‌ئاکامی کۆمه‌ڵبونی ئه‌زمونی ڕِۆشن بیری زیاتر‌و له‌ئه‌نجامیشدا دروست کردنی ئۆرگانی تایبه‌ت به خۆیان ،به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ماف و به‌ده‌ست هێنانی دا ،ئه‌م سه‌ره تایه بۆ پێک هێنانی ڕِێکخراوی تایبه‌ت به هه‌ر چین و توێژک له کۆمه‌ڵ بۆ پاراستن و به‌ده‌ست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی تای به‌ت به‌خۆیان ، ئه‌ندامه له‌یه‌ک چوه‌کانی له کۆسپه‌کانی به‌ته‌نها به‌ره‌و ڕِووبونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت وتوێژه‌کانی تر ڕِزگارکرد .هه‌روه‌هاش هێزو توانای زیاتری پێبه‌خشین وه هێنانه‌دی ئامانجه‌کانیشیانی ئاسان ترکردو تواناکانی یه‌کخستن ،کۆمه‌ڵگاشی والێ کرد که‌والێ کرد که‌دان به { جیا} بونی ئه‌وانه‌دابنێ ، جیاوازیشیان به‌ڕِه‌سمی بناسێ و له‌ئاکامدا ئه‌وجاییه‌و مافه‌کانیشیان له یاساداناندا له به‌رچاو گیراو یاساتایبه ت مه‌ندییانی به حه‌ق ناسی .
لێره‌دا نابێ ئه‌وه‌ش له‌بیربکه‌ین ،که زۆر له پشکێنه‌ره‌کان ولێکۆڵه‌ره‌وه‌کان و کۆمه‌ڵناسه‌کان زۆر جار مێژوو نوسه‌کانیش ، ئه‌م دابه‌ش بونی کۆمه‌ڵگایه به سه‌ر ئه‌م هه‌موو چین و جۆر و توێژ و کۆمه‌له جیا جیا یانه‌دا ،له‌کۆمه‌ڵگای شارستانی دا ، به په‌رت و بڵاو کردنی کۆمه‌ڵگا دائه‌نێن .
بۆڕِزگار بون له‌و وه‌همه دوو خاڵ زۆر به په‌سه‌ند ئه‌زانین که ڕِون بکه‌ینه‌وه .
خاڵی یه‌که‌م .
له‌کۆمه‌ڵگی شارستانی دا ئه‌م سێ خاڵه زۆر به ئاشکرا دیارن .
جیاوازی ڕِاو بۆچوون .
جیاوازی تایبه‌ت .
جاوازی گشتی .
جیاوازی ڕِاو بۆچون .
له‌کۆمه‌ڵگای دیموکرات و پێشکه‌وتودا ،جیاوازی بیر‌و بۆچون ، دانی پیا نراوه یاساش ئه‌ی پارێزێت ،تاکه که‌س هه‌رده‌م له‌سه‌ر هه‌ر شتێک و له گه‌ڵ هه‌ر که‌سێک دا ئه توانێ هه‌ڵوێست و ڕاو بۆ چون و بیری جیاوازی هه‌بێت و ئه‌م مافانه‌ش یاسا دانی پیاده‌نێ و بۆی ده‌پارێزێ .
جیاوازی تایبه‌ت .
له‌گشت کۆمه‌ڵگا دیموکراتیه کاندا و به تای یبه‌ت ووڵاتانی خۆر ئاوا و ئه‌وروپادا ،مافه‌کانی تاکه‌که‌س پارێزراوه‌و یاسا تاکه که‌س ده‌پارێزێ وه‌ک مافی ڕِێ وڕِه‌سمی تایبه‌ت بۆ تاکه‌که‌س له‌ژیانی خۆی دا‌و دین داری و بێ دینی و جل وبه‌رگ و هه‌ر شتێکی تایبه‌ت به‌ژیانی تاکه‌که‌سی خۆی .
جیاوازی گشتی .
جیاوازیه گشتیه‌کانیش له سه‌ر بناغه‌ی { قانون }ْْ ْ‌ه یاسا ییه‌کان ،ڕِێکخراوه ،ئه‌و یاسایانه ی که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه ندی گشتین ،وه‌هه‌روه هاش مافه‌کانی که‌مینه‌کانیشیان پشت گوێ نه‌خستوه ، به‌شێوه‌ی گشتی ئه‌توانین بڵێین له کۆمه‌ڵگای شارستانی پێش که‌وتودا هه‌رکه‌س بۆی هه‌یه دیدو بۆچونی تایبه‌ت و جیا جیای هه‌بێت وه شێوه‌و جۆری ژیانی تایبه‌ت بۆ خۆی هه‌لبژێرێت وهه‌رچی په‌یوه‌ندی به باوه‌ڕو جۆری ژیانیوه یه به‌بێ ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت ، ئه‌م مافه له لێکۆلینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پارێزراوه ، به‌و پێ یه هه‌ر تاکێک له کۆمه‌ڵ ،له سنوری ژیانی تاکه که‌سی دا ته‌نها خۆی جۆر‌و شێوه‌که‌ی ده‌ست نیشان ئه‌کات .
به‌ڵام له سنوری ژیانی گشتی دا ئه‌بێت گشت لایه‌ک پابه‌ندی یاسابن ئه‌و یاسایه‌ی که‌وتمان پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌یه،وه ئه‌و یاسایه‌ش له‌ئاکامی ده‌نگ پێ دانی زۆربه‌ی کۆنه‌ڵه‌وه هاتۆته کایه له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و یاسایانه‌ش وادا ڕِێژراون که ڕِێگرنین له به‌رده‌م { به‌ئه‌کسه‌ر ت بونی هه‌رکه‌مایه‌تی یه‌ک دا } بۆیه ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ هه‌ر که‌مایه‌تیه‌ک توانی ڕِای گشتی بۆ خۆی ڕِابکێشێ یاسا گشتییه‌که جڵه‌و گیری لێ ناکا.
خاڵی دووهه‌م.
له‌کۆمه‌ڵگای شارستانی دا یاسا ڕِێکخه‌ر و پارێزه‌ری ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تیه .
بۆ ڕِون کردنه‌وه‌ی ئه‌م خاڵه چاکترین نمونه ئه‌وه‌یه که یاریگایه‌کی تۆپی پێ ته‌ماشا که‌ین ،له‌ویاری گایه‌دا دوو تیپی تۆپی پێ مل ملانی بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر تیپی تردا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که هه‌ر یاری زانێکی ئه‌و دوو تیپه جیایه ئازادن له سنوری یاساگشتیه‌کانی یاریه‌که دا هه‌ر چۆنێک ئه‌توانن بۆ سه‌ر که‌وتن یاری بکه‌ن ،تیپی به‌رامبه‌ریش هه‌مان مافی هه‌یه ،به‌ڵام هه‌ردوو لاش ده‌بێ له‌سنوری یاسا گشتیه‌کانی یاریه که‌دا وازی بکه‌ن ،هه‌ردوو لایه‌نی یاریه‌که‌ش به‌چاودێری چاودێری یاریه‌که و بڕِیاره کانیشی ڕازین چاو دێره‌که‌ش به‌پێ ی یاسا گشتیه‌کانی یاریه‌که کارده‌کات ،خۆئه‌گه‌ر { چاو‌دێر } خۆی له چوار چێوه‌ی یاسادا بڕیاری نه‌دا ، ئه‌وا ڕِێگای یاسایی تریش هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕِیاره‌که‌ی ، ئه‌مه‌ش چونکه یاری زانه‌کان خۆیان یاسا کانی ئه‌و یاریه داده ڕێژن دواتریش ئاماده‌ن په‌یڕِه‌ویشی بکه‌ن ، که‌وابێ چوار چێوه‌ی گشتی یاریه‌که یاسای گشتی یاریه‌که یه ، هه‌ر یاری زانێکی تاکیش ئازادی ته‌واوی له‌و سنوره گشتیه‌دا هه‌یه .
سه‌رده‌می سێهه‌م .
ڕِێکخستنی کۆمه‌ڵگای شارستانی .
گرنگ ترین پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی ،ڕِێکخستنه‌که‌یه‌تی ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی که گشت توێژوو کۆمه‌ڵ و چینه‌کان،له ئاکامی ئه‌و ئاڵ‌و گۆڕِانه‌ی که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵ دا دێت وڕِۆژبه‌رڕۆژ زیاتر ئه‌بێ ، خۆیان له‌جۆره ها ڕێکخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆدا ڕِێک ئه‌خه‌ن ،وه خۆ به‌خشانه و بێ ده‌ست تێوه‌ردان و چاودێری ده‌وڵه‌ت کاری تیا ئه‌که‌ن بۆ هێنانه دی ئامانجه‌کا جیا جیا کانیان ،دیاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کارانه به ئاسایی به‌ڕِێوه بچێ ،پێوسته پێشتر له یاسا گشتییه کاندا ئه‌م مافی خۆ ڕِێکخستن و ئازادی ڕِاده‌ربڕینه ، به‌ڕِه‌سمیه‌ت بۆ تاکه که‌س و کۆمه‌ڵ به ڕِه‌سمیه‌ت ناسرابێ و دانی پیانرابێ .
به‌م پێ یه ته‌نها له ووڵاتێک دا ئه‌مه جێبه‌جێ ئه‌بێت که خه‌ڵکی ووڵات ئاستێکی باش له هۆشیاری سیاسی و ڕِۆشن بیری بوبن و یاسا گشتیه‌کان به‌ده‌نگی زۆر به‌ی ئه‌وان په‌سه‌ند کرابێ و ده‌وڵه‌ته‌که‌شیان ده‌وڵه‌تی قانون بێ و هێزی خۆی له‌سه‌ر سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن به‌ده‌ست هێنا بێ ،هه‌رسێ کوچکه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و ده‌وڵه‌ت و دادوه‌ران لێک جیابن و هه‌م به هه‌ڵبژاردن ویۆ ماوه‌ی دیاری کراو له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌ست نیشان کرابن .
تاک و ئه‌م سێ ده‌سه‌ڵاته‌ی خه‌ڵکی ده‌ست نیشانی کردوون چالاکانه هه‌موو مافه‌کان بپارێزن ،ئه‌وکاته سه‌ندیکاکان و یه‌کێتیه پیشه‌یی و هونه‌ری و ڕِۆژنامه نوسان و دین و بیره جیا جیاکان هه‌ر یه‌که‌یان له‌سنوری ئه‌و یاسا گشتیه‌دا هه‌م بۆ مافه‌کانی خۆیان له‌لایه‌که وله‌لایه‌کی تره‌وه چالاکانه چاودێری به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و دادگاکان و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانا نیشدا ده‌که‌ن ،له‌کاتی پێوست دا هه‌ڵۆست ده‌گرن و ڕِای گشتی به‌لای هه‌ڵه‌و پێ شێل کاریه‌کاندا ووریاده‌که‌نه‌وه .
ئه‌وه‌ماوه‌بڵێین کۆمه‌ڵگای شارستانی به‌رهه‌م??