ئەم وینەیە روفاتی باوکی شەهیدمە کە لە دوای 27 سال دوزیمەوە و لە پشتم کرد...

ئەم وینەیە روفاتی باوکی شەهیدمە کە لە دوای 27 سال دوزیمەوە و لە پشتم کرد...
خۆشە ویستان من ئە م بابەتەم لە پاش 2رۆژ لە هاتنە وە ی رۆفاتی باوکە م لە قەندیل بە شە و بە گریان وە فیرمیسکەوە ئە م بابە تە م نۆیسی یە هیوادارم ئیوە ش بخوینە وە .... ئه‌مه‌ گه‌رانه‌وه‌ی، به‌ سه‌ر هاتی، كوره‌ شه‌هیدیكه‌، كه‌ له‌ دوای 27 سال چاوه‌روانی، بۆ یه‌كه‌م جار چاوی به‌ قه‌بری باوكی ده‌كه‌ویت،وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌ له‌ ناو دلی دا هه‌یه‌ بۆمان ده‌گه‌ریتە وە... من ئازاد،تاقانه كۆری شهید (ككشار خدر ژاژوكی)مە . كه‌ له‌ سالی 1981 له‌ دایك بوومه‌ وه‌ باوكیشم له‌ سالی 1/9/1983 له‌ قه‌ندیل له‌ گه‌ل خالی خۆ، شهید (حسو میرخان ژاژوكی) شهید بووه‌ . من و دایكم به‌ ته‌نیا ده ژین . دایكم وه‌كو شیره‌ ژنیك بووه‌ له‌ رۆژانی ته‌نگانه‌ و بی باوكی،دایکم بۆ من هە م باوک بۆیە هە م دایک هەم خۆشک،هەم برا...،لە رۆژانی ئاوارە یی لە ئیران کە وەزئی مالی مان باش نە بۆ دایکم بۆ ئە وە چاوم لە دە ستی کە س نە بە تاکۆ هەست بە نەبۆن نەکەم تاکۆ زکم تیر بکات، بە ئارقی ناو چاوانی کارگری وە ئە مە لاتی کردۆیە، وە بە هە جە مە رگی منی گە ورە کرد وە، هە مۆو ته‌مه‌نی ژیانی خۆی وه‌ جوانی خۆی بۆ من دانا تاکۆ من گە ورە بەکا وه‌ وه‌كو مۆمیك سووتا، تا كو من بژیم، وه‌ من بگه‌ینیته‌ ئه‌م ئاسته‌ی كه‌ ئیستا من تیدام . چاكه‌ی دایكم هیچ له‌ بیر ناچیته‌وه‌ وه‌ به‌ هیچ شتیك ناهیته‌ جوبران كردن ...
كه‌ باوكم شهید بوو ته‌مه‌نم 2 سالان بوو، من باوكم له‌ بیر ناهیته‌وه‌، من ئه‌و مناله‌ بووم كه‌ هه‌ست به‌ بوونی وه‌ گریانی باوكی نه‌ده‌كرد وه‌ له‌ دوای باوك بگریت و بلیت باوكه‌ من له‌ گه‌ل خۆت ببه‌ یان ئه‌و شته‌م ده‌ویت وه‌ بوی بگریم وه‌ باوكی نازی هه‌لگرت وه‌ له‌ باوه‌شی بكات وه‌ ماچی بكات و بلیت وه‌ره‌ كورم وه‌ره‌ بابه‌ . له‌ دوای چه‌ندین سال چاوه‌روانی، بە لام رۆژیك له‌ رۆژان باوكم نه‌گه‌رایه‌وه‌، وه‌ منیش وه‌كو هاوریانم بە بابم بلیم بابه‌ . من لەژیانی منالیدا، لە زرۆریترین پیداویستی دە رۆونی کە باوکە، بە باوە ش بۆمە .وە نە م توانی یە هە ر زۆو وشە ی باوک فیر ببم . باوکم نە دی توویه كه من جاریک لە باوش بگری تاکۆ هە ست بە بۆنی باوک بکام رۆژیک باوکم نە هاتۆتەوە بە دەستی پر وەکۆ باوکانی تر کە منالەکانی یان لە درگا چاوەرەی نۆقلۆ دیاری منالانە، بۆ من هینابە، تاکۆ هەست بە خۆشی بکە م ..بە لام بابە من ئە وانم ناوە من تۆم تە وید، هه بوونی تو بوو من هە مە تشتە، تاکۆ لە باوەشم کە ی وە تە پە، تە پی د لی من هە ست پی، بەکە ی کە من بی تۆ کۆریکی داماوم .....باوکە هە ستەوە وە من ببینە من ئه و كوری 2سالانی تۆم کە کە تیر تۆی لە باوەش نە گرت، وە تیرتۆی بۆن نەکرد ئیستا ته‌مه‌نم 30 سالانه‌، گه‌وره‌ بوومه‌، هه‌ست به‌ نه‌بوونی تۆ ده‌كه‌م و ئیستا ده‌زانم ژیانی بی باوكی چه‌ند ناخۆشه‌ و ئیستاش ده‌زانم بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ت بۆم به‌ جی هیشتووه‌ ..باوکە من وەکۆ منالی خەلک گە ورە نە بۆمە من هە ر تامی منالیم لا نامۆ بۆیە جۆنکە خۆم بە گە ورە ی مال داناوە وە ئە رکی گە ورەی مالم لە ئە ستۆ گرتۆیه، هە ر وە کۆ منالی خە لکیش یاریم نە کردۆیە...........
له‌ مانگی 9 سالی 2011 شه‌و بوو به‌ منیان ووت ده‌چین بۆ قه‌ندیل بۆ هینانه‌وه‌ی ته‌رمی شهیدان به‌لام تۆ له‌ به‌ر مسائلی ئه‌منی تۆ له‌ گه‌ل خۆمان نابه‌ین چۆنكه‌ تو تاقانه‌ی و دایكت ته‌نیا تۆی هه‌یه‌ . چۆم بۆ لای دایكم، به‌ دایكم ووت من به‌یانی ده‌رۆم بۆ قه‌ندیل، من وه‌لامی چاوه‌روانه‌كراو له‌ دایكم بیست زۆرم له‌ لای عجیب بوو چۆنكه‌ من دایكم ده‌ناسی رۆژیك له‌ رۆژان پی ناخۆش بوو من چوبامه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ به‌ منی دیگۆت كۆرم به‌سه‌ برۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ پی خۆش بوو من شه‌و و روژ له‌ لای بیم چونكه‌ وای فكر ده‌كرد ئه‌گه‌ر من بچم بۆ ده‌ره‌وه‌ شتیكم به‌ سه‌ر بیت، وه‌لامی دایكم بۆ رۆیشتنی من بۆ قه‌ندیل ئه‌وه‌ بوو كه‌ من ریگات لی ناگرم بو رۆیشتنیت بۆ قه‌ندیل، من زۆرم پی سه‌یر بوو كه‌ دایكم به‌ منی گۆت .
به‌یانی رۆیشتین بۆ قه‌ندیل ئه‌و شوینه‌ی كه‌ 27 سال له‌ مه‌و پیش باوكم لی شهید بوو، له‌ سه‌یاره‌ هاتینه‌ خواره‌وه‌ به‌ پی یان رۆیشتین و ریگایه‌كی زۆرمان بری له‌ ریگا له‌ ئاخیری هه‌مووان بووم هه‌موویان گه‌یشته‌بوونه‌ شوینی مه‌به‌ست به‌لام من به‌ ماندی بوونه‌كی زۆر و هیلاكیه‌كی زۆر گه‌یشتمه‌ سه‌ر قه‌بری باوكم له‌ دوای 27 سال چاوه‌روانی چاوم به‌ قه‌بری باوكم كه‌وت، ئاخ ئه‌و كاته‌ نه‌مده‌توانی نه‌ هه‌ست به‌ خۆشی به‌كه‌م نه‌ به‌ گریان، قۆرگم ووشك ببوو هه‌ستی باووك و كوری له‌ لام دروست ببوو، هه‌ستم به‌ وه‌ ده‌كرد كه‌ منیش باوكم هه‌یه‌ و باوكم شهیده‌، له‌و كاته‌ دا هه‌ست به‌ خۆشیه‌كی زۆرم كرد وامده‌زانی ئیستا له‌ دایك بوومه‌ ده‌مه‌ویست بگریم وه‌یان له‌ خۆشیان حه‌زم ده‌كرد بفرم، نه‌مده‌زانی چی بكه‌م حه‌زم ده‌كرد هه‌وار بكه‌م وه‌ دار و به‌ردی چیای قه‌ندیل تی بگه‌ینم و ئاگادار بكه‌مه‌وه‌ وه‌ یه‌ك به‌ ده‌نگی خۆم هاوار بكه‌م و ده‌نگم له‌ چیای قه‌ندیل بداته‌وه‌ وه‌ هه‌موو دونیا گوی له‌ ده‌نگم بیت له‌ دوای 27 سال بلیم بابه‌ بابه‌ بابه‌ ئه‌وه‌ منم كۆری 2 سالیت كه‌ 27 سال چاوه‌روانیت ده‌كرد وه‌ تویی له‌ بزر ببووی ئه‌وه‌ من ئیستا 29 سالم له‌ دوای 29 سال ئیستا حه‌ز به‌ بوونی باوكم بكم و بلیم منیش باوكم هه‌یه‌ . پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆیشتن من له‌ گه‌ل باوكم به‌ ته‌نیا مامه‌وه‌، ده‌مه‌ویست له‌ گه‌ل باوكم ده‌ردی دلم باس بكه‌م ئه‌وه‌ی له‌ ناخ و دلم دابوو وه‌ تا كو ئیستا بو كه‌سیكم نه‌گوتبوو وه‌كو بمبه‌ك له‌ دلم گرانی ده‌كرد و هه‌ر كات ئاماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ بوو، من ئه‌وه‌ی له‌ دلم دابوو له‌ گه‌ل باوكم باس كرد له‌ سه‌ر قه‌بری باوكم ئه‌وه‌نده‌ گریام تا كو هه‌ست به‌ ئارامی بكه‌م وه‌ ئه‌و هه‌سته‌ی كه‌ له‌ دلم دابوو بۆی ده‌ری ببرم به‌ گریانه‌وه‌ بۆی باس بكه‌م وه‌ به‌ باوكم بلیم چه‌ندین ساله،‌ چاوه‌روانی ئه‌و كاته‌م ده‌كرد كه به‌ دیداری تۆ شاد بم له‌ نزیك تو دانیشم وه‌ هه‌موو ئه‌وده‌رده‌ی كه‌ چه‌ندین ساله‌ ئازارم ده‌دات بۆ تو ده‌رببرم، به‌ گریانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ناو دلم دا بوو بۆی باس بكه‌م پاش ئه‌وه‌ی ته‌رمی باوكم كه‌ به‌ ناو قه‌بر بوو هینامانه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ كاتی گه‌رانه‌وه‌ كه‌ باوكم له‌ پشتم بوو ئه‌و ماندی بوونه‌ی كه‌ له‌ ریگا هه‌ستم ده‌كرد ئه‌م جاره‌ نه‌مابوو چونكه‌ هه‌ستم ده‌كرد كه‌ باوكم له‌ لامه‌ وه‌ چیتر هه‌ست به‌ ماندی بوون نه‌ده‌كرد .له‌ چیای قه‌ندیل بی منت من نه‌بووم بی هیز به‌لام ئیستا به‌هیزم به‌ دونیایه‌ك چاوه‌روانی باوكه‌ك كه‌ له‌ پشتم وه‌ شانه‌كانم هه‌ست به‌ ماندی بوون ناكه‌م وه‌ ئیستا من له‌ خه‌یال دا نیم به‌لكو ئه‌مه‌ باوكمه‌، باوكمه‌ له‌ پشتم وه‌ من هه‌ست به‌ ماندی بوون ناكه‌م وە لە کۆتایی دا من وەکۆ یادگاری یەک لە باوکم ئە و پشت بن(شوتک) کە لە کاتی شە هید بۆنی لە پشت بۆ لە دوای27سال هە رکە ئە م پشت بی نە وە کۆ خۆمابو من لە گەل خۆم هیناومالە وە
Top