16ی ئاب بەرەوە یادێكی مەزن ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان بە چەژنی كورد دەزانم
August 15, 2013
وتار و بیروڕا
بێگومان ئەم سیاسەتەی دوژمنانی داگیر كەر خۆیان بۆ ئامادەكرد تا پلان و پیلانی هەتا هەتایان بهێنێتە دی نەهێڵین كورد بە مافە سروشتیەكانیان بگات.
شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد هەوڵی زۆری بۆ دراوە هەریەكە بۆ مێژووی ئەو سەردەمانە و خەبات بەرخودانیان درێژەی هەبووە، تاكو لەلایەن دوژمنانەوە سەركوت كراون یاخود لەوناو براون.
لێرەوە دەمەوەێت لە یادی دامەزاراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان تیشك بخەمە چەند لایەنێكی سەر دامەزاراندی پارتی پێشڕەو.
ئەگەر سەرنج بدەین پارتی لەچ قۆناغێك دروست بووە، یاخود بارودۆخی ئەو كات چۆن بوو قۆناغێك بوو پڕاوپڕ لە كارەسات تازە كۆتایی بە كۆماری كوردستان هاتبوو لای دوژمانی كورد ئیدی تازە كورد تەواو ناتوانێت سەرهەڵبنێتەوە و كۆتای هاتووە.
پارتی لەم قۆناغە دژوارە دروست بووە هەر لەو كاتەوە بەڵێنی بەخەڵكی كوردستان دا، ئەوە تا من هەم منم درێژە بە خەبات و قوربانی دان دەدەمەوە. منم دەبمە بەرز ڕاگری گەل و نیشیتمان و بەدەست هێنانی مافەكانتان.
بۆیە ئەگەر سەیری ڕابردووی ئەو مێژووە بكەینەوە دەبیین زۆر ئەستەم بووە كە پارتی درێژە بەخەبات بدات بەڵام دامەزرێنەرەكەی جەنەرال مستەفا بارزانی وەك كەسایەتیەكی بەهێزی ناوچەكە و رۆڵی حەكیمیانە ئەم سەركردە مەزنە گڕو تینێكی بێ وێنەی داوەتە قۆناغی دروست بوونی پارتی و خەبات و بەرخودانەكانی.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە ڕێبازێكی پڕاوپڕ لە ڕاستی و دروستی و ئامانج و خەبات كردنی لە پێناو نەتەوەیەك و ڕزگار كردنی گەلێك دەستی بە خەباتی چەكداری و سیاسی كرد.
وەك پارتێكی پێشڕەو بەرەو ئومێدی خەڵكی كوردستان بەدیار كەوت ڕۆژ لەداوی ڕۆژ دەبووە جێگای ئومێدی خەڵكی ستەملێكراوی خەڵكی كوردستان.
لە مەیدانی تێكۆشاندا سەرقافڵەی پێشەنگی كوردایەتی و مەردایەتی سەیردەكرا زیاتر جێگای خۆی لە ناو دڵی جەماوەر دەكردەوە.
جەماوەریش بە تێكڕا لەگەڵ سەرەوەریەكانی پارتی تێكەڵ دەبوون. پارتی دیموكراتی كورستان نەك تەنها لە خەبات و تێكۆشان ڕۆڵی هەبووە بەڵكو قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی سەركردە و فەرماندە و كادری پێشكەووتووی سیاسیەكان ئەوەتا ئەمە حاشا هەڵنەگرە كە چەندین كادری پێشكەوتووی پارتی بونەتە سكرتێر و سەرۆكی حیزب و لەناو لایەنەكان رۆلێ خۆیان دەبینن، جگە لەوەش بە هەزار كادیری پێشكەوتووی لێ دەرچووە كە ئەوەش بەگەورەترین سەروەرەیەكانی پارتی دەژمێردرێت.
كە بتوانێت كادیر پێ بگەیەنێت خزمەتی بكەن، سەرچاوەی فكری و سیاسی و كوردایەتیان لە پارتی هەڵقوڵاوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەركردایەتی كردنی شۆڕشەكان بەشێوەیەكی زانستیانە و سەربازیانە لە هەموو ساتەكان و كورد لە هەرشوێنێك شەڕی بۆ ئامادە كرابێت. حازری تەواوی بۆ كراوە لە ئەزموونی سەركردایەتی كردن زۆر پرۆفیشناڵانە سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە سەركەوتوو بووە.
شۆڕشی ئەیلولی مەزن بەیەكێك لە گەورەترین و بەناوبانگترین شۆڕش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەكە دەژمێردێرێت كە بەسەركردایەتی كردنی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان فەرماندەی دەكرا كە ئەمەش لاپەڕەكانی مێژووی پڕ سەروەری كورد و پارتیمان شاهید حاڵی ئەو ڕاستیانەن كە چۆن چۆكی بەدوژوومن داناوە هەمیشە سەركەوتن هەر بۆ كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان و سەر شۆڕی و شكست بۆ دوژمنانی كورد بووە دەسكەوتی شۆڕش پارتی دیموكراتی كوردستان كە پاش چەندین ساڵ خەبات و تێكۆشان دان نان بە مافەكانی كورد لە لایەن حكومەتی عیراق نیشان دا بە ڕێكەوتنامەی 11/ئازاری 1970 كە ئەمەش بەگەورەترین و ناودارترین سەروەریی و دەستكەوت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەژمێردرێت.
پارتی بەردەوام بە پلان و پیلانی دوژمانان ویستوویانە لەناوی ببەن یاخود گەر لە توانایان هەبووایە لەسەر زەویش ڕەشبكرێتەوە نەهێڵدرێت بمێنێت.
چەندین جار بەشەڕ و كۆسپ و تەگەر تەنانەت پەنابردن بۆ كاری تیرۆری بۆ رەمزی كورد مەلا مستەفای بازرانی سەرۆك مسعود بارزانی و كادیر و سەركردە و فەرماندە پێشمەرگەركان لە ئارا و بەردەوامی هەبووە بۆ لەناو بردنیان.
ئەمەش كە دەیانزانی پارتی و سەركردایەتیەكەی چۆك دا نادەن بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان واز ناهێنن لە ئومێدی سەركەوتن و سەرفرازی.
زۆر جار بیر لە نسكۆی ساڵی 1975 دەكەمەوە بەڵام نسكۆی ساڵی 1975 ئەمەش سەرەوەریەكی تری پارتی دیموكراتی كوردستانە چونكە شۆڕشی ئەیلول لە ناخی جەماوەر هەڵقوڵاو بوو سەركردەی ئەو شۆڕشە سەركردەیەكی پێشمەرگە بوو توانی لەماوەی 14 ساڵ سەركەوێ دان نان بە حكومەت عیراق دابنێ ڕێكەوتنامەی 11/ئازار مۆر بكرێت. ناچاركردنی سەركردایەتی حزبی بەعس پەنا بۆ خاك و ئاو فرۆشتنی خۆی ببات. تانها بیەوێت كورد جارێكی تر لە ناو ببات ئاوارەو دەربەدەری بكەنەوە بە پلان و پیلانەكانیان سەركەوت بەڵام كاتی بوو .
پارتی و ژیانەوە بۆ جارێكی تر توانرا سەركردایەتی پارتی بەسەركردایەتی كردنی سەرۆك مسعود بارزانی و شەهیدی ئیدریس بارزانی چەند كەسێك لەسەركردایەتی ئەوكات.
بڵێسەی شۆرش و بەرخۆدان وخەبات و تێكۆشان بەرپا بكەنەوە، ئومێدێكی پر حەسرەت ببەخشنەوە بە خەڵكی كوردستان، دەست بكەن بەخەباتی چەكداری و سیاسی لەشۆرشی گوڵانی پێشكەوتوو خواز ئەمەش شۆرشێكی ئومێد و ژیانەوەی كوردستان بوو.
سەروەریەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەوەندە زۆرن كەرەنگە نەكرێت لێرە باسی بكرێت،بەڵام گەورەترین سەروەری پارتی ئەوەیە . كەدرێژەدانە بەخەبات و تێكۆشان و گەیشتنە بەئامانج و ویستەكانی گەلی كورد، توانیویەتی وەك پارتێك ببێتە روناكیەكی گەش بۆ هەرچوارپارچەی كوردستان.هەڵوەستە نەتەویەكان هەر لەپارتی چاوەرێ بكرێت . پارتی ببێتە هەڵگری پەیامی راستەقینەی كوردایەتی و مەردایەتی .
ئەزمونی حكومرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەزمونێكی بێ سنورە سەركەوتوو بەرچاوو دیار بووە، لەبەر ئەوەی ئامانجی كاركردن و خزمەت گوزاری و داكۆكی كردن بووە لە هاوڵاتیان، هەمیشە ویستویەتی ئارامی و سەقامگیری بەرپا بكات. رووی جوانی سیاسی و دیبلۆماسی نیشانی دنیا بدات.
پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت ئەزمونی هەرێمی كوردستان بەسەركەوتووانە ئیدارە بدات بەرەوپێشی ببات.
ساڵیادی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجەژنی كورد دەزانم چونكە پارتی ئومێدە چرایە،روناكیە، پارێزەرە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان.
لە ( 67 )مین ساڵیادی پارتیدا سڵاوو درود بۆ گیانی پاكی دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان مستەفا بارزانی و شەهید ئیدریس بارزانی و شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان.
سڵاوو پیرۆزبایی بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەندام و لایەنگران و جەماوەری خۆشەویست دەنێرم.
تەمەن درێژیش بۆ سەرۆكی خۆشەویست جەنابی كاك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردان . ساڵیادی تۆش پیرۆز سەرۆك .