كۆنگرەی نەتەوەی و خەونی كورد
July 30, 2013
وتار و بیروڕا
گومان لەوەدایدا نییە بارودۆخی جیهان و دەورو بەر و خودی كوردیش لە بارە بۆ ئەوەی بتوانرێت رێگای دووری خەبات بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆ نووسین كورت بكرێتەوە بەو پێیە لەم سەروەمەیدا زۆر نەنگە دەوڵەتانی دژی مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەكان بوەستنەوە و ، گەمە سیاسییەكانی دنیای زڵهێزیش هاوتەریبی ڕاپەڕینی جەماوەری وڵاتانی دەوروبەر بۆ رێگا خۆشكردن لەسەركاری مافی گەورەترین نەتەوە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كە تاكو ئێستا قەبارەی نەتەوەیی نەبی نەتەوەی كورد، لە ناوچەكەدا رۆڵی گرنگی هەیە، لە كاتێكدا گۆڕانگاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەینرێت و وا پێ دەنێتە نێو قۆناغێكی نوێ، ناكرێ لەم بارەدا تەنها وەكو بینەرێك بێت و بێ ئەوە سود لەو گۆڕانكارییانە وەربگرێت،
لە كاتێكدا گەمە نێودەوڵەتییەكان دەڕژێنە ناو ئەم دۆڵانەی جم و جووڵەكانەوە، كە راستییەكی حاشا هەڵنەگرە.
رێزدار مەسعود بارزانی سەركردە و سیاسەتمەدارێكە كە توانیوێتی بە درێژایی مێژوویی خەباتی پر سەروەری لە پێناو كورد و كوردستاندا ئەوە بسەلمێنێ كە هەمیشە قسە و كردارەكانیەكن هەر ئەمەش وای كردووە لە وتارەكانیدا ئاماژە بەوە بدات كە بەڕێزیان(پێشمەرگەیەكن و ناهێڵێ خوێن پاكی شەهیدا بە فیرۆ بڕوات) هەروا زۆر جاریش ئاماژەی بەوە كردووە و كاریشی لەسەر كردووە كە حەز دەكات لەسەردەمی ئەو دا خەونی گەورەی كورد بێتەدی، كە مافی رەوای خۆمان بووە، كەواتە هەمیشە جەنابی سەرۆك لە هەل و مەرجی گونجاو گەڕاوە بۆ ئەوەی ئەو خەونە بێتەدی دیارە بانگهێشتكردنیان بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە بەشداریی نوێنەری لایەنە سیاسییەكانی هەرچوار پارەچی كوردستان، كارێكی سیاسی پڕ لە حیكمەت بەهاو عەقڵانییەتە، كە گوزارشت لە خوێندنەوەی وردو و پڕواتایی سەرۆك دەكات بەرامبەر گەمە سیاسییەكانی ناوچەكە و دەستنیشانكردنی كات و ساتی لە بار و گونجاو بۆ ئەو پەیامە پیرۆزەی كە تۆ وی گەشەكردنی لە دڵ و دەروون و عەقڵی هەموو تاكێكی كوردا چەكەرەی كردووە.
پێكهێنانی كۆمیتەی ئامادەكاریی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بە ئامادەبوونی 39 پارتی و لایەنی سیاسی هەر چوار پارچەكەی كوردستان، خۆی لە خۆیدا یەكەم هەنگاوی كرداییە بۆ دەستنیشانكردنی پەایمی كورد سەبارەت بە دۆز و كاری چارەنووس سازیی نەتەوەكەمان، ئەم هەنگاوە بەچاوە تەرجەمەی بیری كورد پەروەریی جەنابی سەرۆكە لە كات و ساتێكی ئەوتۆدا، كە دەخوازێ هەموو لایەن و رەنگ و دەنگەكان بە دلسۆزی و بەراستی پشتگیری لێ بكەن، بە مەبەستی سەرخستنی كۆنگرە و كاركردن لەسەر پێشنیار و راسپاردە و پەیامەكەی.
هاوسەنگی بەشداریكردنی لایەنەكان لە خۆیدا مەرجێكی گرنگە بۆ سەرخستنی كارەكانی كۆنگرە، مانگرتنی هەر لایەنێكی سیاسی بۆ بەشدارینەكردن لەم كۆنگرەیەدا، لە ژێر هەر فشار و بیانوویەكدابێت، ئەوا خو دزینەوەیە لە ئەركی نەتەوەی و دەبێتە خاڵێكی نیگەتیڤی لە مێژووی سیاسی ئەولایەنەدا، كە بەهیچ جۆرێك پینە ناكرێت و جێی لێبوردن نابێت.
رێزدار سەرۆكی هەرێم، وەكو هەمیشە رۆڵەی نەترسی رۆژە سەختەكان بووە، ئەوا ئەمرۆش شان دەداتە بەر سەختترین كاری نەتەوەیی و هەنگاوی چەسپا و و وردی بۆ دەنێ و پلان و رێ و شوێنی تۆكمەی بۆ فەراهەمدەكا و باری سەرنج و تێڕوانینی خۆی بەروونی دەخاتەروو لە كاتێكدا كە لەگەڵ كۆمیتەی ئامادەكاری كۆنگرەدا دەدوێ و دەڵێ:
(وەكو نوێنەری نەتەوەی كورد كار بكەن نەك وەك نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان و لای هەمووان ئاشكرایە، كە بیرو كرداری رێزدار سەرۆكی هەرێم بە بەشداریكردنی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی كوردستان، بۆ پاراستنی پەرەسەندنی تەجرەبەی هەرێمی كوردستان و بتەوكردنی پێگەی كورد لە ناوەوەو و دەرەوەی كوردستاندا و دروستكردنی پەیوەندییە دیبلۆماسی و بەكارهێنانی گوتاری سیاسی ئاشتەوای و رێزگرتنی لە مافی مرۆڤ بوونە فاكتەر بۆ گونجاوندنی هەل و مەرجە نێودەوڵەتییەكان، بۆ ئەوەی رێگا خۆشبكرێ بۆ بردنە پێشەوەی مافی كورد، هەوڵدان بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و بەرچاوخستنی ئەو گوتارە سیاسییە یەك پارچەییەی نەتەوەكەمان و گەیاندنی بە وڵاتانی دنیا و نەتەوە یەكگرتووەكان و دۆستانی كورد مافی مرۆڤ، ئەم ئەركە گەرچی زۆر قورسە، بەڵام بە هاوكاری و هەماهەنگی لایەنە سیاسییەكان و تاكی كورد دەتوانێ بگاتە مەترڵ و دڵی نەوەی نوێ خۆش بكرێ و ئەم ئەركە رادەستی مێژویی دادێ و نەكرێ و هەر یەكێك لە ئێمەش
ئامادییە بەشێك لەو ئەركە بگرینە ئەستۆ، لەم بارەشەدا هیچ هێزێك نییە لە هێزی یەك دەنگی و یەك رەنگی نەتەوەیی كورد بۆ زامنكردنی سەركەوتنی كۆنگرە جێبەجێكردنی راسپاردە رێنماییەكانی.