فرمێسکی عێراقی .. لە چاوەکانی کچە کوردێکدا

فرمێسکی عێراقی .. لە چاوەکانی کچە کوردێکدا
نووسینی : العنابی فاضل
گـۆڕینی : رەزا شوان

ناتوانین عێراق ، لە تایفەیەکدا ، یا لە ئایینێکدا ، یان لە کەسانێکی دیاریکراودا ، لە هەر ئایینێکدا بن ، یا سەر بە هەر تایفەیەکدا بن .. کورت بکەینەوە .
عێراق وڵاتی هەموو کارچاکان و خێرخوازانە .. عێراق بۆ کەسانی دڵ ڵڕ لە خێر و خۆشەویستییە .. ئەم باشییە و .. ئەم خۆشەویستییەش .. لە چاوی کچە کوردێکدا ـ کە بە باشی زمانی عەرەبی نازانێ ـ خۆی دەنوێنی و گوزارشتی لێکراوە.
بەڵام وەکو کچە کوردێکی عێراقی ، لە میانەی فرمێسکەکانیدا ، کە بە دڵنیاییەوە ، لە باکوورەوە تا فاو ، هەموو عێراقییەکانی جووڵاند و هێنایە گریان .
ئەم کچە کوردستانیە عێراقییە ، لەگەڵ برا عەرەبەکەیدا ، لە بەرنامەی کێبڕکێی گۆرانیدا ( عەرەب ئیدول) بەشداری کرد .. کە باشترین نوێنەری وڵاتەکەیانن .. وەکو کچە کوردێک کە لە زمانی کوردیدا باشە .. تا بتوانێ درێژە بە توانای خۆی بدات لە گۆرانی وتندا ، هەوڵی ئەوەش داوە کە عەرەبییەکەشی باشتر بێت .. هەندێ لەو گۆرانییانەی کە ئەم کچە کوردە وتی ، تەنانەت گۆرانیبێژە ژن و ڵیاوە بە تواناکانی عەرەبیش ، وتنی ئەو گۆرانییانەیان بەلاوە زەحمەتە .. بەڵام ئەم بە سووربوون و بە خۆشەویستیی بۆ هونەر .. بە دەنگە ناسک و خۆشەکەی توانی زۆر بە باشی و سەرکەوتوویی ئەو گۆرانییەی گۆرانیبێژ ( ئوم کەلسووم ) بڵێت .
برا لاوە عەرەبەکەشی ، ئەگەرچی ناگاتە ئاستی توانای کچە کوردەکە ، بەڵام تا ئەو قۆناغەی ڵێی گەیشت خۆی راگرت و هەوڵیدا .. بەڵام بە ڵێی ڵێوەر و هەڵسەنگاندنی لیژنەی سەرڵەرشتی و ، شێوازی بەرنامەکە، دەبێ هەر هەفتەی بەشداربوویەک لە بەشداربووان لە بەرنامەکە دەربکرێ ، ئەوەبوو ئەو لاوە عێراقییە ، بەخت یاوەری نەبوو ، رێژەیەکی کەمی دەنگی جەماوەریشی بەدەستهێنابوو ، سەرنەکەوت و ، لە كێبڕکێکەدا دەرکرا .. بێ ئەوەی خۆی تێکبدا و دڵگران ببێ .. بە رووح و رەوشتێکی وەرزشییەوە ، بڕیار و ئەنجامەکەی قبووڵ کرد و .. بەرنامەکەی بەجێهێشت .
بەڵام لەو هەموو شتە ، ئەوەی سەرنجی منی راکێشا ، فرمێسکەکانی کچە کوردستانییە عێراقییەکە ( ڵەرواز حوسێن ) بوو .. کاتێ کە گوێی لە راگەیاندنی بڕیاری دەرکردنی برا عەرەبە عێراقییەکەی( موهەنەد ئەلمەرسومی ) بوو .. خۆی ڵێنەگیرا و هۆن هۆن فرمێسکەکانی دەهاتنە خوارەوە .. کە خوشکە سوورییەکەشی باوەشی لێدا و ، دڵی دایەوە .. بەڵام هەر نەیتوانی کۆنترۆڵی فرمێسکەکانی بكات و رایان بگرێ .
لە میانەی فرمێسکەکانیدا ، یەکەم ، گوزارشتی لە برایەتی رەسەنی کورد و عەرەب دەکرد ، دووەمیش ، شکۆداریی ئافرەتی عێراقی سەلماند ، کە بە دڵتەنگییەوە ماڵئاوایی لە برا عراقییەکەی کرد ، کاتێ کە ئەو بەرنامەکەی بەجێهێشت .
ئا لێرەوە داوا لە هەموو ئەقڵییەتە عێراقییەکان دەکەم ، ئەم فرمێسکانە وەربگرن و تێکەڵی خاکی عێراقیان بکەن .. زۆر بە دڵنیاییەوە ، عێراقێکی نوێیان لێدێتە کایەوە .. کە دەبێتە ماڵێکبۆ هەمووان لە باکوورەوە تا باشوور ..دەبێتە ماڵێک بۆ کورد و عەرەب و مەسیحی و ئێزیدی و سوبی .
هیوادارم سیاسەتمەدارانسەیری ئەڵقەکانی ئەم بەرنامەیەیە بکەن ، تەنانەت داوا لە ڵیاوانی ئایینیش دەکەم ـ ئەگەرچی ئەوان ئەم چەشنە بەرنامانەیان حەرام کردووە ـ با ئەوانیش سەیری ئەڵقەکانی ئەم بەرنامەیە بکەن .. بەڵکو لە فرمێسکەکانی ئەم کچە کوردستانییە عێراقییەوە ( ڵەرواز )، فێری واتای خۆشەویستی عێراق و ، برایەتی عێراقییەکان و، رەسەنایەتی عیراقی ببن .
لێرەوە سڵاو بۆ ئەم کچە عێراقییە کوردستانییە دەنێرم .. ڵێی دەڵێم : فرمێسکەکانت ، خۆشەویستین بۆ عێراق و ، بۆ برایەتی عێراقییەکانو ، بۆ گەلەکەت و ، بۆ هەموو ئەوانەی کە عێراقیان خۆشدەوێ .. فرمێسکەکانت عێراقییەکان یەک دەخات .
بەڵکو سیاسەتمەدارانمان ، لە فرمێسکەکانی ئەم کچەوە فێربن و ڵەند وەربگرن .
سڵاوت لێبێ ئەی کچە کوردستانییەکە .. سڵاو لە لاوی عێراقی موهەنەدیش بێ.

(*) ئەم نووسینەی (العنابی فاچل) رۆژی دووشەممە ( ٢٧/ ٥ / ٢٠١٣) لە ماڵڵەڕی (کتابات) دا بڵاوکراوەتەوە .. لە عەرەبییەوە گۆڕیوومە بۆ کوردی .
Top