قه‌ڵادزێ له‌مینبه‌ری په‌رله‌ماندا
April 24, 2013
وتار و بیروڕا
له‌مێژووی خه‌باتی رِزگاری و ئازادیخوازی گه‌لى كوردستاندا كه لێوان لێوه له كاره‌سات و قوربانیدان وتراژیدیای بێ وێنه، دانیشتوانی ده‌ڤه‌ری پشده‌رو شاری قه‌ڵادزێ قوربانی گه‌وره‌یان داوه و تووشی چه‌ندین كاره‌سات بووه له‌وانه ئاماژه به دوونموونه‌ی دیار ده‌كه‌ین یه‌كه‌میان : كۆكوژی له رِێگای بۆمبارانی فرِۆكه‌ی جه‌نگی وه‌ك چۆن له 24ی 4ی 1974 له‌لایه‌ن رِژێمی به‌عسه‌وه ئه‌نجام درا وه دووه‌میان رِاگواستن وكاولكاری به زۆره‌ملێ كه له‌ساڵی 1989هه‌رله‌سه‌رده‌ستی ئه‌ورِژێمه دیكتاتۆره به‌رِێوه‌چوو. هه‌ربۆیه له پرۆسه‌ی به‌واقیعی بوونی سیاسیانه و یاساییانه‌ی وجودو ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان وفه‌راهه‌م بوونی ئازادی و به‌رجه‌سته‌بوونی قه‌واره‌ی سیاسی و بوونی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێم و وه‌دی هاتنی به‌شێك له ده‌سكه‌وته‌كان ، خه‌بات و قوربانی پشده‌ری وقه‌ڵادزێییه‌كان جێگه و پێگه و نه‌خشی به‌رچاوی هه‌بووه ،له رِووی یاساییه‌وه به‌رپرسیاریه‌تی قانونی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی پشده‌ر و قه‌ڵادزێ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی به‌غدا چونكه ئه‌و شوێن گره‌وه‌ی ئه‌و رِژێمه‌یه كه تاوانه‌كانی دژی دانیشتوانی پشده‌رو قه‌ڵادزێ ئه‌نجام داوه و ئه‌وكات حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ربوونیشی نه‌بووه ، به‌ڵام به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌خلاقی و نیشتیمانی په‌رله‌مان وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه له رِووی ئاوه‌دانكردنه‌وه و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر وسرِینه‌وه‌ی شوێنه‌واره مادی و مه‌عنه‌ویه‌كانی كاره‌ساته‌كان بایه‌خی تایبه‌تی به و سنووره بدات و داواكاریه رِه‌واكانی دانیشتوانه‌كه‌ی به گوێره‌ی توانا به‌رده‌سته‌كان مه‌یسه‌ر كات .
به‌نده‌وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی پشده‌ری ،كه‌چوومه په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵمدا و به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمم زانی كه پێگه‌ی خۆم بۆ خزمه‌تی سنووره‌كه‌ی خۆم وه‌گه‌رِخه‌م و به‌كاربهێنم .له‌م باره‌شه‌وه هه‌وڵم دا له چه‌ند بوارێكدا كاربكه‌م كه به‌كورتی له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌ده‌م :
یه‌كه‌م : له‌رِووی پرِۆژه‌بۆته‌رخان كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت به‌مه‌به‌ستی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی زیاتری ده‌ڤه‌ره‌كه ، له‌م باره‌وه له‌ساڵی 2010 پرِۆژه برِیارێكم پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان كرد به‌ناوی (ته‌رخان كردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و قه‌زایانه‌ی تووشی رِاگواستنی به‌زۆره‌ملێ هاتوون ) پرِۆژه‌كه له دانیشتنی ئاسایی ژماره (21)ی رِۆژی 29/6/2010 ی په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراو رِه‌وانه‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا ناوه‌رۆكی پرِۆژه‌كه بریتی بوو له‌وه‌ی كه له‌سه‌رحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته كه جگه له‌به‌شه بودجه‌ی خۆیان بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌زایانه ته‌رخان بكات كه‌له‌سه‌رده‌ستی رِژێمی به‌عس دووچاری سیاسه‌تی به‌زۆر رِاگوازستن هاتوون و پیشنیاری برِی (100) ملیار دینار كرابوو ،دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌كان پاڵپشتی خۆیان بۆ پرِۆژه‌كه ده‌ربرِی به‌تایبه‌تی پێشنیاری لیژنه‌ی ئابووری و دارایی كه وێرِای پشتیوانی له پرِۆژه‌كه به‌باشیان زانیبوو ته‌رخان كردنی پاره‌كه بخرێته ناو یاسای بودجه‌وه ،ئه‌وه‌بوو له بودجه‌ی ساڵانی 2011 و1012 ساڵانه (100) ملیار بۆ ئه‌و قه‌زایانه ته‌رخان كرا و له‌و پاره‌ش وێرِای سه‌رنجمان له چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی (10) ملیار به‌ر قه‌زای پشده‌ر كه‌وتوو به‌و برِه‌پاره‌یه‌ش ده‌یان پرِۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئه‌نجام دراوه یان له رِه‌وتی جێ به‌جێكردندان،هه‌روه‌ها له بودجه‌ی ساڵی 2013توانیمان برِی سولفه‌ی عه‌قاری هاووڵاتیانی دانیشتووی پشده‌ر به ناوشار وشارۆچكه و گونده‌كانه‌وه بكه‌ینه (25) ملیۆن دینار .
دووه‌م : له ئاستی زیندوورِاگرتنی مانای رِه‌مزی وبه‌های مه‌عنه‌وی كاره‌سات وهوڵوێسته‌كان ، له‌م رِووه‌شه‌وه پرِۆژه‌یه‌كم ئاماده‌كرد به‌ناوی (كاره‌سات ورِابوونی 24ی4ی قه‌ڵادزێ ) كه به پشتیوانی فراكسیۆنی كوردستانی له 14/4/2010 پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستان‌مان كرد ، پرِۆژه‌كه له سێ خالڕ پێكهاتووه :
· حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆنۆمێنتێكی شایسته بۆ زیندوو رِاگرتنی كاره‌سات ورِابوونی شاری قه‌ڵادزێ دروست بكات .
· رِۆژی 24ی4 له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێته رِۆژی زانكۆوله‌و رِۆژه‌داو به‌ویاده‌وه چالاكی هونه‌ری وزانستی ورِۆشنبیری ومه‌ده‌نی له‌لایه‌ن زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام بدرێن .
· وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ویاده له‌شێوه‌ی وانه‌یه‌كی دارِژاوبه‌شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه ئاماده‌كات وبیخاته ناو به‌رنامه‌كانی خویندنی وانه‌ی میژوو له یه‌كیك له قۆناغه‌كانی خویندن .
دوای ئه‌وه‌ی له 29/6/2012 خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرِۆژه‌كه له په‌رله‌مان كرا به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی رِای حكومه‌ت په‌رله‌مان به نووسراوی رِه‌سمی ده‌قی پرِۆژه‌كه‌ی نارد بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ودوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی رِۆژی 10/2/2013 برِیاری دا كه رِۆژی 24ی4بكرێته رِۆژی شه‌هیدی زانكۆ به‌مه‌ش ناوه‌رۆكی خاڵی دووی پرِۆژه‌كه‌ی ئێمه به‌رِه‌سمی په‌سه‌ند كرا ،له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له میانه‌ی ئاماده‌كردنی كتێبێكی مه‌نهه‌جی به‌ناونیشانی ( جینۆسایدوئه‌نفالی كورد ) كه برِیاره له ئاینده‌دا له‌قۆناغی ئاماده‌یی بخوێندرێت بابه‌تێكیان له‌سه‌ر كاره‌ساته‌كانی قه‌ڵادزێ وپشده‌رئاماده‌كردووه و ده‌بێته به شێك له‌وكتێبه مه‌نهه‌جیه ، به‌مه‌ش خاڵی سێیه‌می پرِۆژه‌كه‌مان جێبه‌جێده‌بێت و ماوه‌ته‌وه دروست كردنی مۆنۆمێنتێكی شایسته كه ده‌بێت له داهاتوودا حكومه‌ت هه‌وڵی دروست كردنی بدات .شایانی باسه ئه‌مه یه‌كه‌مجاربوو له مێژووی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه‌له شێوه‌ی پرِۆژه یاساوبرِیار پرسی كاره‌سات و رِاگواستنی قه‌لادزێ وپشده‌ر بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان .
سێیه‌م : پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كان : ئیمه وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی كوردستانی له سه‌رئاستی پشده‌روقه‌ڵادزێ له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25 ی ته‌مووزی 2009 دا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنمان به دانیشتوانی سنووره‌كه‌دا زۆر له‌خه‌می ئه‌وه‌بووم كه هه‌وڵ بده‌ین هه‌رنه‌بێ به شێك له و به ڵێنانه جێبه‌جێ بكه‌ین و به عه‌مه‌لی كردمان و هه‌ربۆنموونه ئاماژه به‌هه‌ندیكیان ده‌ده‌ین : به‌كاره‌باكردنی سنووره‌كه واتا گه‌یاندنی ته‌زووی كاره‌با به‌ته‌واوی سنووره‌كه وبۆلاوازی ته‌زووی كاره‌باش وێستگه‌یه‌كی كاره‌بادروست بكرێت ،كردنه‌وه‌ی زانكۆی رِاپه‌رِین وبه شێك له كۆلیژه‌كانی له قه‌ڵادزێ بێت و بینابۆكۆلیژ و به‌شه‌ناوخۆیی قوتابیان دروست بكریت ،رِێگای نێوان قه‌ڵادزێ وناحیه‌ی ئیسێوه نۆژه‌ن بكرێته‌وه ورِێگا بۆ مه‌رزی كێلێ دروست بكرێت ، پێدانی زه‌وی نیشته‌جێ بوون و دروست كردنی خانوو بۆ كه‌س وكاری شه‌هیدان و زیادكردنی مووچه‌كانیان ،سنووری پشده‌رو بیتوین بكرێته ئیداره‌یه‌كی تایبه‌ت ،سلفه‌ی عه‌قار به گونده‌كان بدرێت و زیادیش بكرێت ، دروست كردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یی كه وێرِای ته‌واو بوونی له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا برِی (10) ملیار دیناری ته‌نها بۆ دابین كردنی كه‌ل و په‌له‌كانی ته‌رخان كراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، هه‌روه‌ها دروست كردنی (55) قوتابخانه‌وبینای په‌روه‌رده له‌سنووری پشده‌ر به‌گشتی ،دروست كردنی پارك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیستا له‌ده‌روازه‌ی شار جێبه‌جێ ده‌كرێت و برِیاریش ده‌رچووه كه یه‌كێكی تریش له ( سه‌رنێڵ ) له نزیك گوندی خاس دروست بكرێت ، به دواداچوون بۆ پرِۆژه‌ی ئاوی خاس و دابین كردنی بودجه‌ی زیاده بۆی چیرۆكی به داداچوونی ئێمه بۆ ئه‌و پرِۆژه‌یه درێژه‌و لێره جێگای باس كردنی نابێته‌وه و ده‌بوو زۆر زووتر ته‌واوبووبا ،به‌ڵام سه‌ره‌نجام پرِۆژه‌كه له حاڵه‌تی ته‌واو بووندایه‌وهه‌ندێ ئاماده‌سازی ته‌كنیكی وهونه‌ری ماوه جگه له‌مانه‌ش پرِۆژه‌ی تریش هه‌ن به‌ڵام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌نیه باسی هه‌موویان بكه‌ین . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌زانین كه له‌سنووره‌كه چه‌ندین كێشه‌ی جۆراو جۆری له بواره‌كانی كشتوكاڵ و زه‌وی وزار وپه‌روه‌رده و ته‌ندروستی وهونه‌رى و وه‌رزشی و ئاورِێگاوبان و باقی خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر هه‌ن و ده‌بیت له ئێستا و ئاینده‌دا كاری زیاتریان بوبكرێت به‌ڵام به به‌ڵگه‌وداتاده‌یسه‌لمینین كه نزیكه‌ی له 70% ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌سنووره‌كه‌مان دابوو جێبه‌جێمان كردوون ،وێرِای ئه‌وه‌ش ده‌بیت ئه‌و رِاستیه‌ش بڵێم كه یه‌كێك له گرفتی پرِۆژه‌كانی سنووره‌كه كه‌مته‌رخه‌می وباش ئه‌نجام نه‌دانیانه له‌لایه‌ن كۆمپانیا و به‌ڵینده‌ره‌كانه‌وه كه له كاتی گفتوگۆی بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ئێمه پێشنیاری به‌ستنی كۆنفراسێكمان كرد بۆ دراسه‌ی ئه‌و كێشه‌یه له هه‌رێمی كوردستانه.جگه له‌وه له رِووی به‌دواداچوون و گه‌یاندنی داواكاریه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی هاووڵاتیان و سنووره‌كه وه ده‌یان دیكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌مان لایه و به پێویستی نازانین بیانخه‌ینه‌رِوو چونكه قه‌ناعه‌تی سه‌ره‌كیمان له‌م باره‌وه ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه هه‌رچی پێمان ده‌كرێت بۆ سنووره‌كه ده‌بێت بیكه‌ین وخزمه‌ت كردنی قه‌ڵادزێ وپشده‌ر بكه‌ینه ئه‌و درووشمه‌ی كه هه‌مووپشده‌ری وقه‌ڵادزه‌ییه‌كان كۆكاته‌وه و وایان لێكات تواناوهه‌وڵه‌كانیان رِێكخه‌ن ویه‌كخه‌ن وبیخه‌نه خزمه‌تی زیاتر ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی شاروده‌ڤه‌ره‌كه ودابین كردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ دانیشتوان وخه‌ڵكه‌سه‌ربه‌رزوسه‌رفرازه‌كه‌ی وقوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ته‌بایی و زیاتر چه‌سپاندنی ئاشتی وسه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی وپه‌ره‌پێدانی كلتووری لێبوورده‌یی وكاری خۆبه‌خشی وخۆشه‌ویستی ژینگه‌ومرۆدۆستی ورِه‌فتاری مه‌ده‌نیانه‌له‌سنووره‌كه‌مان.