ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق : هەڵكشانی بەهای نەوت بۆ نزیكەی 70 دۆلار كورتهێنانی بودجەی عێراق و گرفتی دارایی چارەسەر دەكات
گوڵان میدیا
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لێژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەڵكشانی بەهای بەرمیلێك نەوت بۆ نزیكەی 70 دۆلار لەدیمانەیەكی تایبەت بە گوڵان رایگەیاند : بەرزبوونەوەی بەهای بەرمیلێك نەت بۆ نزیكەی 70 دۆلار چارەسەری كورتهێنانی بودجە و گرفتی دارایی عێراق دەكات بەتایبەتی كە حكومەتی عێراق لەرێگای داشكانی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دراوە بیانییەكانی دیكە بەتایبەتی دۆلاری ئەمەریكی توانیوێتی چارەسەری دواكەوتنی مووچەكان و پەنا بردن بۆ قەرزی دەرەكی و نێوخۆیی بكات. بەمەش ووردە ووردە بارودۆخی دارایی عێراق روو لەباشی دەكات.
بەرزبوونەوەی بەهای نەوتی خاو بۆ سەرووی 67 دۆلار لەئاكامی بەرزبوونەوەی خواست دێت لەهەردوو كیشوەری ئەمەریكا و ئەوروپا، بەمەش وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت قازانجێكی زۆریان بەركەوت، گەرچی چاودێران پێیان وایە ئەم بەرزبوونەوەیە بەردەوام نابێت بەتایبەتی ئەگەر خواستی چوارەمین گەورە وڵاتی بەكارهێنەری نەوتی خاو لەجیهاندا كە هیندستانە لەشەپۆلە توندەكەی پەتای هیندی دەربازی نەبێت .