عەمار حەکیم داوای پەیمانی نیشتمانی دەکات

عەمار حەکیم داوای پەیمانی نیشتمانی دەکات

سەرۆکی رەوتی حیکمە داوای پەیماننامەی نیشتمانی لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق دەکات.

عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەیاننامەیەكدا داوای لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کرد، پەیماننامەیەکی نیشتمانی بخەنەڕوو، کە رێگە خۆشکەر بێت، بۆ گواستنەوەی دەستەڵات لە دوای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو.

حەکیم داوایکردووە، پێشێلکارییەکان و دەستدرێژییە بەردەوامەکان، بۆ سەر شکۆی وڵات و سەروەری یاسا بووەستێنرێن و ئاسایشی هەڵبژاردن بێتەدی، بۆ ئەوەی خەڵک بە ئازادانە بتوانێت دەنگ بدات.

ئەم داوایەی عەمار حەكیم، لە كاتێكدایە كە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردەنەكانی عێراق جەختیكردووەتەوە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 10/10/2021 لە وادەی خۆی بەڕێوەبچێت.





K24
Top