شێروان دووبردانی: یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەموار دەکرێتەوە

شێروان دووبردانی: یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق هەموار دەکرێتەوە
لە پەرلەمانی عێراق، هەوڵی هەموارکردنەوەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدرێت.

شێروان دووبردانی، سەرۆکی لێژنەی هەرێمەکان لە پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە: لەگەڵ لێژنەی یاسایی پەرلەمان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ هەمواری سێیەمی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان.

شێروان دووبردانی هەروەها رایگەیاندووە: لێژنەی یاسایی هەمواری یاساکەی ئامادە کردووە و بەپێی ئەو هەموارەش، ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بە قەد ژمارەی نوێنەرانی ئەو پارێزگایانە لە پەرلەمانی عێراق، دەبێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان، کە بڕیارە لە 10-10-2021 بەڕێوە بچێت، دووبردانی رایگەیاندووە: لە سەردانەکانیاندا بۆ کۆمسیۆن و کۆمبوونەوەکانیاندا لەگەڵیان، بۆیا دەرکەوتووە زۆر سەختە هەردوو هەڵبژاردن بەیەکەوە بکرێن.





باسنیوز
Top