داوای هەموارکردنەوەی ماددەیەکی یاسای بودجە دەکرێت

داوای هەموارکردنەوەی ماددەیەکی یاسای بودجە دەکرێت
پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیرون، کە موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر رێبەرایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، داوای هەموارکردنەوەی ماددەیەکی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەکات.

ماجیدە تەمیمی، پەرلەمانتاری سائیرون لە نووسراوێکدا بۆ لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، داوای رەزامەندیی لێژنەکەی بۆ داواکردن لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ هەموارکردنەوەی ماددەی تایبەت بە گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژ لە یاسای بودجە و جێگیرکردنی دامەزراندنیان بەشێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی.

هەروەها حەسەن کەعبی، پەرلەمانتاری کوتلەی بەدر (کوتلەی میلیشیای بەدر)، داوای کردووە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی مامۆستا وانەبێژەکان، کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بکات.

درەنگانی شەوی 31-3-2021، دوای نزیکەی چوار مانگ مشتومڕ، پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021ی پەسەند کرد.



باسنيوز
Top