لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: وەزارەتی دارایی عێراق له‌ گه‌یشتن به‌ ژماره‌ی دروستی داهاتی ناوخۆ شكستی هێنا

لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق: وەزارەتی دارایی عێراق له‌ گه‌یشتن به‌ ژماره‌ی دروستی داهاتی ناوخۆ شكستی هێنا
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای دەگەینێت، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جاری دووەم له‌ گەیشتن بە ژمارەی دروستی داهاتە ناوخۆییەكان شكستی هێناوه‌.

ناجی ئه‌لساعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جاری دووەم شكستی هێنا بۆ گەیشتن بە ژمارەی دروست و راستەقینەی داهاتە ناوخۆییەكان و خەرجییە گشتییەكان، تەنانەت وەزارەتی دارایی ژمارەی فەرمانبەرانی نازانێت، ئەوەش كارەساتی ئابوورییە".

ئاماژەی بەوەش دا، كه‌ كورتهێنان لە بوودجەی 2021ی عێراق بڕێكی زۆرە، گوتیشی: "هەوڵ دەدەین قەبارەی بوودجە بۆ 130 تریلیۆن دینار كەم بكەینەوە و داهات بۆ 120 تریلیۆن دینار بەرز بكەینەوە".

جەختیشی كردەوە 10 ملیۆن كەس لە عێراق لەگەڵ ئەوەی مووچەیان هەیە، بەڵام داهاتیان زۆر كەمە و پێداویستی ژیانیان پێ دابین ناكرێت.













باسنيوز


Top