لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق: وەزارەتی دارایی عێراق له گهیشتن به ژمارهی دروستی داهاتی ناوخۆ شكستی هێنا
ناجی ئهلساعیدی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاند: "وەزارەتی دارایی عێراق بۆ جاری دووەم شكستی هێنا بۆ گەیشتن بە ژمارەی دروست و راستەقینەی داهاتە ناوخۆییەكان و خەرجییە گشتییەكان، تەنانەت وەزارەتی دارایی ژمارەی فەرمانبەرانی نازانێت، ئەوەش كارەساتی ئابوورییە".
ئاماژەی بەوەش دا، كه كورتهێنان لە بوودجەی 2021ی عێراق بڕێكی زۆرە، گوتیشی: "هەوڵ دەدەین قەبارەی بوودجە بۆ 130 تریلیۆن دینار كەم بكەینەوە و داهات بۆ 120 تریلیۆن دینار بەرز بكەینەوە".
جەختیشی كردەوە 10 ملیۆن كەس لە عێراق لەگەڵ ئەوەی مووچەیان هەیە، بەڵام داهاتیان زۆر كەمە و پێداویستی ژیانیان پێ دابین ناكرێت.
باسنيوز