عه‌بدولمه‌هدی: بۆ ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان دانوستان ده‌كه‌ین

عه‌بدولمه‌هدی: بۆ ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان دانوستان ده‌كه‌ین
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر، داوای له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، ناكرێت ده‌ستبه‌رداری دۆخه‌كه‌ بن، بۆیه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی حكوومه‌ت.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كانیش، رایگه‌یاند، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان رێكبخه‌ینه‌وه‌ و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك زیاتر بكه‌ین، نه‌ك به‌ زیاتركردنی دوژمن له‌ پرسه‌كه‌ ده‌ربچین.

عادل عەبدولمەھدی گوتی: "لیژنه‌یه‌كی ته‌ندروستی به‌ سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری ته‌ندروستی راسپاردووه‌ بۆ چاودێری كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، رێكاره‌كان له‌ ته‌واوی ده‌رزاوه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانیش گیراوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام خۆپارێزییه‌ و جێگه‌ی ترس و نیگه‌رانی نییه‌، هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ له‌ عێراق تۆمار نه‌ركراوه‌ و بارودۆخه‌كه‌ش ته‌واو كۆنتڕۆڵكراوه‌.

گوتیشی: "په‌یوه‌ست به‌ خۆپیشاندانه‌كان، عێراق پێویستی به‌ هاوكاری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر عێراق له‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیه‌تێكی رێكخراو به‌ هێز بێت، هه‌مووان له‌ عێراق سوودمه‌ند ده‌بن، به‌ رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواو دراوسێ و دوور و نزیكه‌وه‌".

عەبدولمەھدی راشیگەیاند: "داوا له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین گوێی له‌ ده‌نگمان بێت و په‌له‌ بكه‌ن له‌ زوو پێكهێنانی حكوومه‌ت، ناكرێت ده‌ستبه‌رداری دۆخه‌كه‌ بن، ناكرێت هێنده‌ی تر رۆژانه‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكوومه‌تی كار راییكا‌ر دروست بكه‌ن، پرسی حكوومه‌تی یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ركی له‌ پێشینه‌ی ئه‌مڕۆتان یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی حكوومه‌ته‌".

ئاماژەی بەوەشكرد: "ده‌رباره‌ی ده‌رچوونی هێزه‌ بیانییه‌كان، كه‌ رایه‌كی گشتی هه‌یه‌ ئه‌م پرسه‌ له‌ ده‌ستی حكوومه‌ته‌، به‌ڵام حكوومه‌ت بوار بدات به‌ دانووستاندن، بۆیه‌ نامانه‌وێت به‌ زیاتر كردنی دووژمنه‌كانمان له‌م پرسه‌ ده‌ربچین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان رێكبخه‌ینه‌وه‌ و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌ك زیاتر بكه‌ین".







K24
Top