ڕاوێژكارێكی ترەمپ حكوومەتی عێراق ئاگادار دەكاتەوە
گابریال سۆما ئەندامی ئەنجوومەنی راوێژكارانی ترەمپ لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراقی ئاماژەی بەوە داوە كە باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، درێژكراوەی خاكی ئەمریكایە و ئەركی حكوومەتی عێراقە دەوروبەری باڵوێزخانەكە لە هەر هێرش و دەستدرێژییەك بپارێزێت.
سۆما دەشڵێ دەوڵەتی عێراق لاوازە، ئێرانیش دەستی لە هەموو ڕووداوەكانی ئەم وڵاتەدا هەیە.
راوێژكارەكەی ترەمپ ئەوەشی راگەیاندووە كە پێویستە لەسەر حكوومەتی عێراق ئەوانە دەستگیر بكات كە هێرشی مووشەكیان كردووەتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.
جێی باسە شەوی یەكشەممەی رابردوو دواهەمین هێرشی مووشەكی كرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، كە تیایدا مووشەكێك لە گۆڕەپانی باڵوێزخانەكە كەوتبووە خوارەوە.
باسنيوز