پەرلەمانتارێك: بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجە سكاڵا لەدژی ئەمریكا تۆماردەكەین
ئیكتفا حەسناویی ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە رایگەیاند، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هۆكاری سەرەكی بڵاوكردنەوەی نەخۆشی شێرپەنجەیە لەعێراق بەهۆی ئەوەی جەنگی لەم وڵاتە ئەنجامداوە.
ئەمریكا لەجەنگی ساڵی 2003دا، چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بۆ روخانی رژێمی سەدام حسێن بەكارهێناوە
وتیشی: ئەمریكا لەجەنگی ساڵی 2003دا، چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی بۆ روخانی رژێمی سەدام حسێن بەكارهێناوە، دەریشكەوتوە ئەو چەكەش هۆكاری سەرەكیە لەتوشبونی هەزاران هاوڵاتی عێراقی بەنەخۆشی شێرپەنجە".
ئەوەی ئاشكراكرد، لەئێستادا هەوڵێك لەئەنجومەنی نوێنەران هەیەو دەمانەوێت، سكاڵای نێودەوڵەتی لەدژی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و پیسكردنی ژینگەی هاوڵاتیانی عێراق تۆماربكەین.
لە 19-3-2003 ئەمریكا جەنگی دژی رژێمی عێراقی دەستپێكرد و تاوەكو 1-5-2003 بەردەوامبوو، دوای كۆنترۆڵكردنی زۆربەی خاكی عێراق جۆرج بۆشی سەرۆكی ئەوكاتی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی راگەیاند.
خەندان