ئه‌عره‌جی: ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیارێكی تاكڕه‌وانه‌ی شیعییه
ئه‌عره‌جی راشیده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانی له عێراق، به تاكڕه‌وی شیعه دراوه.
ئه‌عره‌جی به رۆژنامه‌ی ئه‌خباریه‌ی راگه‌یاندووه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه، به رێككه‌وتنێكی واژۆنه‌كراو، گه‌لی عێراقی دووچاری وه‌هم كردووه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌گه‌ر بكرێت، پێویستی به ره‌زامه‌ندی رێكخراوی ئۆپێك هه‌یه، به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندی رێكخراوه‌كه وه‌رنه‌گیراوه.
ئه‌عره‌جی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، عه‌بدولمه‌هدی چه‌ند جارێك پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقی فه‌رامۆشكردووه و شه‌قامی عێراقیی به رێككه‌وتنێكی وه‌همی سه‌رقاڵ كرد، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه له سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیار له رێككه‌وتنه‌كه دراوه و به نیازبوونه له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی جێبه‌جێ بكرێت.
له باره‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانیش، ئه‌عره‌جی به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، بڕیاری ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه بڕیارێكی تاكڕه‌وانه‌ی شیعه‌یه و پێشهاتێكی مه‌ترسیداریشه.
هاوكات ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه بوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر له گرووپه چه‌كدارییه‌كان باشتره كه پێشتر سووننه‌كان ترسی خۆیانیان له بوونی ئه‌و گرووپانه نیشانداوه.
له باره‌ی ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی نه‌داوه، به‌ڵكو چه‌ند كه‌سێكن له نووسینگه‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر بڕیارێكی عێراقییانه هه‌بووایه له بنه‌ڕه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی عێراقییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كاندا نه‌ده‌ڕژا.
به پێویستیشی ده‌زانێت كه دۆسیه‌ی خۆپیشاندانه‌كان یه‌ك هێزی ئه‌منی وه‌ریبگرێت باشتره بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك روونه‌دات.
K24