حزبوڵڵای عێراق هەڕەشەی دەرکردن لە سەرکردەیەکی کورد لە بەغدا دەکات
میلیشیای حزبوڵڵای عێراقی هەڕەشەی دەرکردن لە سەرکردەیەکی کورد لە بەغدا دەکات.س
ئەبو عەلی ئەلعەسکەری، بەرپرسی ئەمنیی حزبوڵڵا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، نابێ بەرهەم ساڵحی سەرکۆمار لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە.
ئەبو عەلی ئەلعەسکەری دۆناڵد ترەمپ بە ”گەمژە“ ناودەبات و رایگەیاندووە، ئەگەر بەرهەم ساڵح لەگەڵ ئەو ”گەمژەیە و یاریدەدەرەکانی“ کۆببێتەوە، ئەوا ”هەڵوێستی دیکەمان دەبێت.
ئەو سەرکردەیەی حزبوڵڵا هەرەشەی دەرکردنی بەرهەم ساڵحی لە بەغدا لەلایەن ئازادیخوازانەوە کردووە، ئەگەر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
شەوی سێشەممە 21-1-2020، بەرهەم ساڵح بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێ کەوت.
بڕیارە بەرهەم ساڵح لە پەراوێزی کۆنگرەی داڤۆس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆ ببێتەوە.
باسنیوز