سائیرون بە مه‌رج پشتیوانی لە كاندیدی نوێی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند
غایب عه‌میری، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، "بابه‌تی دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشتوه‌ته قۆناغی كۆتایی، له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته دیاریكراون و له‌نێویشیاندا مسته‌فا كازمی هه‌یه".
به‌و مه‌رجه رازی ده‌بین كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماره‌وه راده‌سپێردرێت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی شه‌قام به‌گشتی و خۆپیشانده‌ران بێت به‌تایبه‌ت
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هه‌ڵوێستی ئێمه رونه‌و هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكه‌ین و ناشچینه هیچ كۆبونهوهیهكهوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه رازی ده‌بین كه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماره‌وه راده‌سپێردرێت جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی شه‌قام به‌گشتی و خۆپیشانده‌ران بێت به‌تایبه‌ت".
دوێنێ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە خۆپیشاندەران بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاریانکردبو
دوێنێ ئەو وادەیە کۆتاییهات کە خۆپیشاندەران بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاریانکردبو، لایەنە سیاسییەکانیش کۆبونەوەکانیان لەگەڵ سەرۆکایەتی کۆمار بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەت چڕترکردوەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتونەتە رێککەوتن.
شه‌وی رابردوش ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه شیعیه‌كان ئه‌نجامدراو بڕیاربو، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه
شه‌وی رابردوش ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه شیعیه‌كان ئه‌نجامدراو بڕیاربو، كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابكرێته‌وه.
ئێواره‌ی دوێنێ، عه‌بود عیساوی په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرایكرد، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح گفتوگۆكانی له‌ئاراسته‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی داهاتو به‌رده‌وامه، له‌ئێستاشدا ناوی سێ كاندیدی ئاراسته‌كراوه كه ئه‌وانیش (عه‌لی شوكری حه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی، مسته‌فا كازمی)ن.
یەکی مانگی رابردو، پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەسەندکرد، دوای ئەوەی دو رۆژ پێشتر لەوەڵامی داواکەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێشکەشی کردبو.
خەندان